ئەو وەرزشەی مرۆڤ لە شەکرە دەپارێزێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-14:28:00 - کۆدی بابەت: 1159
ئەو وەرزشەی مرۆڤ لە شەکرە دەپارێزێت

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و وە‌رزشە‌ی مرۆڤ لە‌ شە‌كرە‌ دە‌پارێزێت

زانیارییە‌كانی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی گە‌یشتووە‌تە‌ ئە‌و ئە‌نجامە‌ كە‌ پە‌یوە‌ندییە‌كی ڕاستە‌وخۆ لە‌نێوان بە‌زكردنە‌وە‌ی قورسایی و كە‌مبوونە‌وی مە‌ترسیی شە‌كرە‌دا ھە‌یە‌.
مستە‌ر فرانك، ھۆی بە‌رپرسی توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ زانكۆی ھارڤارد گوتی: ھە‌موومان دە‌زانین كە‌ مە‌شقی جە‌ستە‌یی لە‌سە‌ر ئاوازی میوزیكی ئیرۆپیكس سوودی ھە‌یە‌ بۆ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و زۆرینە‌ی توێژینە‌وە‌كان دووپاتی ئە‌و ڕاستیە‌ دە‌كە‌نە‌وە‌.

ئە‌و زیاتر وتی:
توێژینە‌وە‌كەمان دە‌ریخستوە‌ كە‌ مە‌شقكردن بە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی قورسایی گرنگە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسییە‌كانی شە‌كرە‌.
لێكۆڵە‌رە‌كان پشتیان بە‌ زانیارییە‌كانی ئە‌رشیفی ئنیترال میدیكاڵ بە‌ست كە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ ئە‌نجامە‌كانی پشكنینی ٣٢ ھە‌زار كە‌سە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ ماوە‌ی نێوان ١٩٩٠ و ٢٠٠٨ وە‌ڵامی پرسیارە‌كانیان داوە‌تە‌وە‌ و دە‌ركە‌وتووە‌ لە‌ سە‌د كە‌س ٤ كە‌س ساڵانە‌ تووشی شە‌كرە‌ بوون.
ھە‌ڕە‌شە‌ی تووشبوونی نە‌خۆشییە‌كە‌ لای ئە‌و كە‌سانە‌ی وە‌رزش ناكە‌ن دوو ھێندە‌یە‌، بە‌تایبە‌ت ئە‌وانە‌ی وە‌رزشی ڕاكردن و ڕۆیشتن و تێنس ناكە‌ن بۆ ماوە‌ی ١٥٠ خولە‌ك لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا. ھە‌روە‌ھا ڕێژە‌ی مە‌ترسی نە‌خۆشیە‌كە‌ لای ئە‌وانە‌ زۆر كە‌مە‌ كە‌ ھە‌فتانە‌ ١٥٠ خولە‌ك بە‌رزكردنە‌وە‌ی قورسای ئە‌نجام دە‌دە‌ن.


سەرچاوەکان



960 بینین