ئەو خواردنانەی ڕێژەی شەکرە بەرزدەکەنەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-23:24:00 - کۆدی بابەت: 1171
ئەو خواردنانەی ڕێژەی شەکرە بەرزدەکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خواردنانە‌ی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ بە‌رز دە‌كە‌نە‌وە‌

كۆنترۆڵكردنی ڕێژە‌ی شە‌كر سە‌خترینە‌ بۆ مرۆڤ و بە‌تایبە‌ت بۆ تووشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌، ئە‌مە‌ش پە‌یوە‌ندیدارە‌ بە‌ حە‌زی ئە‌و كە‌سە‌ بۆ خۆراكە‌ دیاریكراوە‌كان و تێرنە‌بوون و كاتی ھە‌ست بە‌ برسێتی دە‌كە‌ن.
دانە‌وێڵە‌ی سپی و ئارد و شە‌كر دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رز بوونە‌وە‌ی ڕێژە‌ی ئە‌نسۆلین و بە‌ خێرایی دە‌مژرێت بۆیە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی درووستبوونی گرفتی زۆر.
لە‌و بارە‌یە‌وە‌ (مارك ھیمان) شارە‌زای بواری نە‌خۆشی شە‌كرە‌ ڕایگە‌یاند دە‌بێ جوان چاودێری ڕێژە‌ی ئە‌و خۆراكانە‌ بین كە‌ دە‌یخۆین چونكە‌ تێكە‌ڵ بوونی كاربۆھیدرات و پرۆتین  و چە‌وری و ڕیشاڵە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی لاوازتر كردنی ڕێژە‌ی مژین.

١- خۆ بە‌دوور بگرە‌ لە‌ برنجی سپی:
توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كان دە‌ریانخستووە‌ كە‌ خواردنی برنجی سپی شە‌كری خوێن بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌ و ئە‌گە‌ر بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر بخورێت، توێژینە‌وە‌كان ئاماژە‌ بە‌ ڕێژە‌ی ١١٪‏ی مە‌ترسییە‌كانی تووشبوون بە‌ شە‌كرە‌ دە‌كاتە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ خواردنی ھە‌ر ژە‌مێك برنجی سپیدا، ئە‌گە‌ر لە‌جیاتی ئە‌وە‌ برنجی بۆر بخورێت ئە‌وا شە‌كر لە‌ خوێندا كە‌م دە‌بێتە‌وە‌.

پە‌تاتە‌:
پە‌تاتە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رز بوونە‌وە‌ی شە‌كر لە‌ خوێندا و بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كاریگە‌رییە‌ خراپە‌كانی پە‌تاتە‌ لە‌گە‌ڵ زە‌یتی زە‌یتوون لێدە‌نرێت و كە‌مێك سە‌وزە‌ی تێدە‌كرێت كە‌ وە‌ك زە‌ڵاتە‌ی لێدێت لە‌گە‌ڵ لیمۆ تێكە‌ڵ دە‌كرێت و دە‌خرێتە‌ سە‌لاجە‌وە‌، تا ساردبوونی ببێتە‌ ھۆی گۆڕانكاری لە‌ گە‌ردیلە‌ی نیشاستە‌كە‌ و لاوازتركردنی ھە‌رس كردنی.

كە‌چە‌پ: كاریگە‌ریە‌كی خراپی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر ئاستی شە‌كر لە‌ خوێندا.


سەرچاوەکان



2967 بینین