زیانەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-23:31:00 - کۆدی بابەت: 1173
زیانەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی چییە‌؟

١- ئالودە‌بوون: مە‌بە‌ست لە‌ ئاڵودە‌بوون بە‌و ماددە‌یە‌ كە‌ لە‌ خواردنە‌وە‌ وزە‌بە‌خشە‌كاندا ھە‌یە‌ ئە‌ویش كافایین.

٢- بە‌كارنە‌ھێنانی بۆ نە‌خۆش و منداڵ و ئافرە‌تی دووگیان.

٣- خواردنە‌وە‌ی دوو قتوو لە‌ ڕۆژێكدا دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن.

٤- بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌یە‌ نابێت بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌كنبیخۆن.

٥- تێكە‌ڵ كردنی لە‌گە‌ڵ خواردنە‌وە‌ كحولییە‌كان: گۆڕان لە‌ پێكھاتە‌یدا و وا دە‌كات مژینی كحولە‌كە‌ لەلایە‌ن لە‌شتە‌وە‌ خێراتر بێت و كە‌مكردنە‌وە‌ی ترشە‌ڵۆكی گە‌دە‌ و كون بوونی گە‌دە‌ زۆر بە‌كار ھێنانی تایگە‌ر و ڕیدبۆڵ تێكەڵ بكرێت لە‌گە‌ڵ خواردنە‌وە‌ كحولییە‌كاندا.

٥- نە‌ھێشتنی شیری دایك و لە‌بارچوونی لە‌كاتی دووگیانیدا.

٦- دە‌ببێتە‌ ھۆی جە‌ڵدە‌ی دڵ لە‌ناكاو.


پێكھاتە‌كانی و شیكردنە‌وە‌ی

ماددە‌ی كارنیتین Carnitine :بە‌ھێزت دە‌كات و توانات پێدە‌بە‌خشێت، بە‌ڵام كێشی لە‌شت دادە‌بە‌زێنێت و دە‌بێتە‌ ھۆی خێرا توانە‌وە‌ی چە‌وری لە‌شت لە‌ڕووی تە‌ندروستیە‌وە‌ بە‌كارھێنانی ئاساییە‌. بۆ ھە‌ندێك نە‌خۆشی بە‌كاردێت و بە‌سوودە‌.

ماددە‌ی گلۆكورۆنلاتۆن Glucuronalactone :بە‌سوودە‌ بۆ لە‌ناوبردنی شێرپە‌نجە‌ و ڕێگری لە‌ ژە‌ھر دە‌كات، تا ئێستا ھیچ توێژینە‌وە‌یە‌ك نییە‌ ڕێژە‌ی چە‌ندی بۆ لە‌ش تە‌ندروستە‌.

ماددە‌ی گوارانا Guarana: كێشی لە‌ش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و وزە‌ بە‌لە‌ش دە‌دات و فە‌رمانە‌كانی لە‌ش چالاك دە‌كات و سە‌رچاوە‌ی سە‌رە‌كی ئە‌م ماددە‌ ڕووە‌كی گوارانایە‌ لە‌ ڕووی تە‌ندروستیە‌وە‌ كێشە‌ی نیە‌.

ئینزیتۆڵ Inositol: بۆ توانە‌وە‌ و كە‌مردنە‌وە‌ی چە‌ورییە‌ سیانیە‌كان Triglyceride وە‌ كە‌م بونە‌وە‌ی كۆلیسترۆڵ لە‌ خوێندا وە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی بۆ دڵ باشە‌.

جیسینك Pana Gensing: بۆ ڕێكخستنی شە‌كری لە‌ش بە‌سوودە‌ و یارمە‌تی زوو چاكبوونە‌وە‌ی نە‌خۆشی دە‌دات و فە‌رمان و كار و چالاكیە‌كانی لە‌ش خێرادە‌كات و بۆ مێشك باشە‌. پە‌ستانی خوێن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.

سیتراماكس Super Citrimax: ھایدرۆ ترشی ستریك پوختە‌ی ڕووە‌كی garcinia cambogia : یارمە‌رمە‌تی دابە‌زاندن و ڕێكخستن و جوانی بە‌ لە‌ش دە‌دات.

تاورین Taurine: زۆر بە‌سوودە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی تووشی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بوون ود بە‌سوودە‌ بۆ دادە‌بە‌زاندنی پە‌ستانی خوێن: بە‌ڵام سە‌رچاوە‌كە‌ی گرنگ و كێشە‌یە‌ ئایا ئە‌م ماددە‌ سە‌چاوە‌كە‌ی تۆوی ئاژە‌ڵە‌ یان مێشیكی حە‌یوانی مردوو یان سە‌چاوە‌ی ڕووە‌كیە‌.

یۆھمبین ھایدرۆكلۆرید HCI Yohimbine: بۆ جنس باشە‌ و كێشی لە‌ش دادە‌بە‌زێنێت. بە‌ڵام دە‌بێت دكتۆر ئاگاداربێت لە‌ بە‌كارھێنانی ئە‌م ماددە‌یە‌ بۆ لە‌شی مرۆڤ چونكە‌ بۆ ھە‌ندێك مرۆڤ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆش و حە‌ساسیە‌ت.


سەرچاوەکان



1019 بینین