خۆت بپارێزە لە نەخۆشی شەکرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-23:58:00 - کۆدی بابەت: 1174
خۆت بپارێزە لە نەخۆشی شەکرە

ناوه‌ڕۆك

خۆت بپارێزە‌ لە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌

نە‌خۆشی شە‌كرە‌ Diabetes mellitus درێژخایە‌نە‌ ئە‌گە‌ر بە‌ باشی كۆنترۆڵ نە‌كرێت چە‌ندین ئاڵۆزی و مە‌ترسی بۆ تە‌ندروستی پە‌یدا دە‌كات، دە‌كرێت كە‌ بە‌ پە‌یڕە‌و كردنی چە‌ند ھە‌نگاوێكی سادە‌ خۆت لە‌ تووشبوون ببپارێزیت، بۆ نمونە‌ كۆنترۆڵ كردنی كێشی لە‌ش بە‌ پە‌یڕە‌و كردنی بە‌رنامە‌یە‌كی تایبە‌ت و بە‌ردە‌وامی خۆراك و جووڵە‌ یان مە‌شقی وە‌رزشی، با تێكڕای بارستایی لە‌ش BMI ھە‌رگیز لە‌ (٢٥كگم\مە‌تر٢) زیاتر نە‌بێت، بۆ پیاو ٢٣ و بۆ ئافرە‌ت ٢٢ باشترین پێوانە‌ن.
یە‌كێك ھە‌رگیز جگە‌رەی‌ نە‌كێشابێت، یان بە‌لای كە‌م بۆ ماوە‌ی ١٠ ساڵ وازی لە‌ جگە‌رە‌ كێشان ھێنابێت زیاتر پارێزراو دە‌بێت. لە‌ لایە‌نی فیزیكیە‌وە‌ ئاكتیڤ و چالاك بە‌، ڕۆژانە‌ بە‌لای كە‌م بۆ ماوە‌ی ٢٠ خولە‌ك وە‌رزشێكی سووك و ھە‌فتانە‌ ٣جار وە‌رزشێكی ئاوا ئە‌نجام بدە‌ كە‌ ببێتە‌ ئە‌گە‌ری ئارە‌قكردن.
با خۆراكت تە‌ندروستانە‌ بێت، ڕێژە‌یە‌كی بە‌رزی ڕیشاڵ لە‌خۆ بگرێت لە‌گە‌ڵ دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ چە‌ورییە‌ نێوە‌ندە‌كان Trans fats و كە‌مكردنە‌وە‌ی كاربۆھیدراتە‌ سافكراوە‌كان و شە‌كرە‌كان لە‌ خۆراكی ڕۆژانە‌دا، ھە‌روە‌ھا بە‌كارھێنانی چە‌ورییە‌ ناتێرە‌كان لە‌ جیاتی چە‌ورییە‌ تێرە‌كان یان چە‌ورییە‌ خراپە‌كان لە‌گە‌ڵ دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ خواردنە‌وە‌ ئە‌لكھولییە‌كان.


سەرچاوەکان



1053 بینین