چارەسەری خێرا بۆ کۆکەی وشک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-00:23:00 - کۆدی بابەت: 1179
چارەسەری خێرا بۆ کۆکەی وشک

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری خێرا بۆ كۆكە‌ی وشك 

كۆكە‌ وشكە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ نە‌خۆشییە‌ بڵاوە‌كان بە‌تایبە‌تی لە‌ وە‌رزی بە‌ھارد و پایزدا، كاتێك تووش دە‌بیت كۆكە‌ بێزارت دە‌كات بە‌تایبە‌تی لە‌ شە‌واندا یاخود كاتی خە‌و، بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كۆكین پێویستە‌ ئە‌م چارە‌سە‌رە‌ سروشتییانە‌ بە‌كاربھێنیت:
غە‌رغە‌رە‌ كردن بە‌ ئاو و خوێ، كارێكی زۆر باشە‌و سوودی دە‌بێت.
خواردنی كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ ھە‌نگوین، زۆر بە‌سوودە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كۆكین، یان خواردنە‌وە‌ی كوپێك ئاوی گە‌رم.
خواردنە‌وە‌ی چای زە‌نجە‌فیل پێش نووستن زۆر بە‌سوودە‌، یاخود پارچە‌یە‌ك لە‌ زە‌نجە‌فیل بخە‌رە‌ كوپێك ئاوی گە‌رم و پاش ١٠ خولە‌ك بیخۆرە‌وە‌.
لە‌كاتی كۆكیندا ھە‌وڵ بدە‌ سە‌ر بە‌رز ڕابگرە‌، تا باش ھە‌ناسە‌ بدە‌یت.


سەرچاوەکان



6657 بینین