نیشانەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-19:29:00 - کۆدی بابەت: 1186
نیشانەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە

ناوه‌ڕۆك

نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌

ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ وە‌ك گیرفانێكی شێوە‌ پە‌نجە‌یی وایە‌ كە‌ لە‌ كۆڵۆن دە‌ردە‌چێت، لە‌بە‌شی خوارە‌وە‌ی لای ڕاستی ناوسكدا، كاری ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ مە‌بە‌ستێكی دیاریكراوی نیە‌.
ھە‌وكردنی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئازار لە‌ بە‌شی خوارە‌وە‌ی لای ڕاستی ناوسكدا، بە‌ڵام لە‌ زۆربە‌ی كە‌سدا ئازارە‌كە‌ لە‌ ناوكە‌وە‌ دە‌ست پێدە‌كات، كاتێك ھە‌وكردنە‌كە‌ خراپتر دە‌بێت ئە‌وا ئازارە‌كە‌ش زیاد دە‌كات و لە‌ كۆتاییدا دە‌بێتە‌ ئازارێكی توند، ھە‌رچە‌ندە‌ ھە‌موو كە‌س ۆی ھە‌یە‌ تووشی ھە‌وكردنی ڕیخۆڵە‌ ببێی، بە‌ڵام زیاتر لە‌ تە‌مە‌نی نێوان (١٠-٣٠) ساڵیدا ڕودە‌دات، چارە‌سە‌رێكی ستاندارد بۆ ئە‌م حاڵە‌تە‌ لابردنی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌یە‌ بە‌ شێوە‌ی نە‌شتە‌ر گە‌ری.

بە‌ پێی زانیارییە‌ پزیشكییە‌كانی ماڵپە‌ڕی Mayoclinic نیشانە‌كان بە‌م شێوە‌یە‌ دە‌ردە‌كە‌ون:

١- ئازارێكی لە‌ناكاو كە‌ لە‌ بە‌شی خوارە‌وە‌ لای ڕاستی ناو سكدا دە‌ست پێدە‌كات.

٢- ئازارێكی لە‌ ناكاو كە‌ لە‌ دە‌وری ناوك دە‌ست پێدە‌كات و داوتر بە‌رە‌و بە‌شی خوارە‌وە‌ی لای ڕاستی ناو سك دە‌چێت.

٣- ئازارێك كە‌ زیاد دە‌كات بە‌ ڕۆشتن و كۆكە‌.

٤- دڵ تێكە‌ڵ ھاتن و ڕشانە‌وە‌.

٥- لە‌دە‌ست دانی ئارە‌زووی خواردن.

٦- تایە‌كی كە‌م ڕە‌نگە‌ زیاد دە‌كات، ئە‌گە‌ر حاڵە‌تە‌كە‌ خراپتر بێت.

٧- قە‌بزی یاخود سكچون.

٨- ھە‌ڵئاوسانی سك.

ئازارە‌كە‌ دە‌گۆڕێت بە‌پێی تە‌مە‌ن و شوێنی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌، لە‌ ئافرەتی سكپڕدا ئازارە‌كە‌ ڕە‌نگە‌ لە‌ بە‌شی سە‌رە‌وە‌ی ناو سكدا بێت، چونكە‌ لە‌ كاتی سكپڕیدا ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ لە‌ شوێنی ئاسایی خۆی بە‌رز ترە‌.


ھۆكارە‌كان

گیرانی ناو پۆشی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌وكردنی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌، بە‌كتریا بە‌ خێرای زیاد دە‌كە‌ن و دە‌بنە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی كە‌ ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ تووشی ھە‌وكردنی بێت، ھە‌ڵئاوسان و بە‌ كێم پڕبێتە‌وە‌، ئە‌گە‌ر ھە‌وكردنی ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ دە‌ستبە‌جێ چارە‌سە‌ر نە‌كرێت ئە‌وا دە‌تەقێت.


سەرچاوەکان



1192 بینین