هاوتاوان (٢٠١٩-٢٠٢٠)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-00:03:00 - کۆدی بابەت: 1201
هاوتاوان (٢٠١٩-٢٠٢٠)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هاوتاوان (بە فارسی: هم‌گناه، بە ئینگلیزی: The Accomplice) زنجیرە فیلمێکی تۆڕی نمایشی ماڵەوەی وڵاتی ئێرانە و کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی لەلایەن موستەفا کیاییەوە ئەنجام دراوە. ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە. هاوتاوان یەکەم ئەزموونی موستەفا کیایییە لە تۆڕی نمایشی ماڵەوە. بەشێوەیەکی هاوبەش، هەردوو تۆڕی نماوا و فیلیمۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەیان لەئەستۆگرتووە.

کاری نووسینی لەلایەن عەلی کوچەکی و موحسین کیاییـەوە بۆ کراوە.

چیرۆک

چیرۆکی زنجیرەکە باس لە خێزانێکی دەوڵەمەند دەکات بەناوی سەبووری، کە کەسە سەرەکییەکانیان سێ برا و خوشکێکن و برا گەورەکەیان توندگیرە و هەمووکەسێکی لە خێزانەکەیاندا پێ قبووڵ نییە، ڕۆژێک بە هاتنی کوڕێک بۆ خێزانەکە، نەهامەتی و کێشە ڕووبەڕووی خێزانی سەبووری دەبێتەوە.

زانیاری

زنجیرەکە لە دوو وەرزی ١٢ ئەڵقەیی ٥٠ خولەکی پێکهاتووە و لەگەڵ بڵاوبونەوەی بووە پڕبینەرترین زنجیرەی وڵاتی ئێران. بەرهەمهێنەری دراماکە موستەفا کیاییە و کاری مۆنتاژی لەلایەن (نیما جەعفەری جوزانی)ـەوە کراوە و تەواوی وێنەگرتنەکەی لە شاری تاران بووە. کاری وێنەگرتنی (حوسەین جەلیلی) ئەنجامی داوە. ئەم بەرهەمە هەموو ڕۆژانێکی دووشەممە ئەڵقەیەکی لێ بڵاودەکرایەوە لە هەر سێ تۆڕی (نەماوا و فیلمیۆ و تۆڕی نمایش خانگی) دادەنرا کە یەکەمین و دووەمین بە پارە بوو و سێیەمینیش بەخۆڕایی. هەریەک لە موحسین چاوشی و عەلیڕەزا قوربانی گۆرانیی زنجیرەکەیان چڕیووە. 

بەشداربووان

کەسایەتی ڕۆڵ
پەرویز پەرەستوویی فەریبورز سەبووری
هەنگامە قازیانی لەیلا کووهی
موحسین کیایی ئارمان دەربەندی
حەبیب ڕەزایی پەرویز کووهی
مەهدی پاکدێل فەرهاد سەبووری
مەسعوود ڕایگان فەرید سەبووری
ڕوئیا تەیمووریان فەریدە سەبووری 
هەدیە تارانی زیبا فەخری
ئەفسانە چهرەئازاد نەسرین
شاهروخ فروتەنیان ئیرەج دەربەندی
ئیحسان کەرەمی ئەمین دەربەندی
ڕۆشەنەک گرامی نیکی
سوگل خەلیق سیما سەبووری
حسێن ئومیدی سامان کامەرانی
مارال بەنی ئادەم سارا سەبووری
عەلی باقری ڕەحمان
فروغ قەجابگلی سوغرا
ساقی حاجی پور هەدیە
فرانک کەلانتەر ئەفسانە
شیرین ئیسماعیلی لیدا

گۆرانییەكان

  • گۆرانی همگناه بۆ تیتراژی کۆتایی وەرزی یەکەم لەلایەن عەلیڕەزا قوربانییەوە
  • گۆرانی شروع ناگهان بۆ کۆتایی تیتراژی وەرزی دووەم لەلایەن عەلیڕەزا قوربانییەوە
  • گۆرانی خیال خوش بە شێوەی کلیپ لە ناوەڕاستی وەرزی دووەم لەلایەن عەلیڕەزا قوربانییەوە
  • گۆرانی همگناە لە وەرزی دووەم بە شێوەی کلیپ لەلایەن موحسن چاوشییەوە.


سەرچاوەکان



3447 بینین