گیراوەیەکی سروشتی بۆ ئازاری جومگە و ئەژنۆکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-13:35:00 - کۆدی بابەت: 1209
گیراوەیەکی سروشتی بۆ ئازاری جومگە و ئەژنۆکان

ناوه‌ڕۆك

گیراوە‌یە‌كی سروشتی بۆ ئازاری جومگە‌ و ئە‌ژنۆكان

پێویستە‌ ئێسك و جومگە‌كان تە‌ندروست بن و پارێزگاریان لێبكە‌ین، تا ھە‌میشە‌ بتوانین بە‌ باشی بجوڵێین بە‌ڵام بە‌داخە‌وە‌ جۆری خواردن و وە‌رزشی نە‌گونجاو و بە‌تە‌مە‌ندا چوون كاردە‌كاتە‌ سە‌ر ئێسك و جومگە‌كان، ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی وە‌ستان و جوڵە‌ی لە‌ش، خە‌ڵكی زانیارییە‌كی زۆریان نییە‌ دە‌ربارە‌ی داخورانی جومگە‌، لە‌بە‌ر ئە‌مە‌شە‌ لە‌ زۆر ئاگاداری جومگە‌كانیان نابن، ئە‌ژنۆكان یە‌كێكن لە‌ گرنگترین جومگە‌كان بۆ جوڵە‌ لە‌ لە‌شدا و ھێزی ھە‌موو جوڵە‌یە‌كی لە‌ش دە‌گرێتە‌ ئە‌ستۆ، بە‌ڵام تا‌ بە‌تە‌مە‌ندا بچین ئە‌ژنۆكان لاواز دە‌بن و كاردە‌كە‌نە‌ سە‌ر جوڵە‌ و نوشتانە‌وە‌مان، زۆربە‌ی ئە‌و كە‌سانە‌ی تە‌مە‌نیان لە‌ ٣٥ ساڵ بە‌رە‌و ژوورە‌، ئازاری ئە‌ژنۆكانیان ھە‌ییە‌، ئە‌مە‌ش بە‌گۆی ئە‌وە‌ی كە‌ كڕكڕاگە‌كە‌ لە‌ناو دە‌چێت و وادە‌كات كە‌ ئێسكە‌كان لە‌یە‌ك بخشێن، ھە‌ر بۆیە‌ ھە‌وڵ بدە‌ لە‌ ئێستاوە‌ ئاگاداری جومگە‌كانت بیت، بە‌تایبە‌تی ئە‌ژنۆكانت، بە‌پێی بڵاو كراوە‌یە‌كی ماڵپە‌ڕی «stethnews»، دە‌تاونیت خۆت لە‌ماڵە‌وە‌ تێكە‌ڵە‌یە‌ك دروست بكە‌یت بۆ بە‌ھز كردنی بە‌ستە‌ر و ژێ ماسولكە‌كان لە‌ ئە‌ژنۆدا، ئە‌م گیراوە‌یە‌ ڕۆژانە‌ بخۆرە‌وە‌ وزە‌شت پێدە‌بە‌خشێت.

كە‌رەستە‌كان

٢ كوپ ئە‌ناناس(پارچە‌ پارچە‌ كاربێت)
١ كوپ سیری عە‌جە‌م
١ كوپ شە‌ربە‌تی فرێشی پرتە‌قاڵ
٤٠ گرام ھە‌نگوینی خاڵی
٤٠ گرام بادە‌می ھاڕاو
٧ گرام دارچینی
١ كوپ ئاو


شێوازی ئامادە‌ كردن

سیری عە‌جە‌م بكوڵێنە‌ و ئامادە‌ی بكە‌ و دایبنێ تا سارد دە‌بێتە‌وە‌، تاكو كە‌رستە‌كانی تر ئامادە‌ دە‌كە‌یت.
ئە‌ناناسە‌كە‌ بكە‌ بە‌ شە‌ربە‌ت، دارچین، شە‌ربە‌تی پرتە‌قاڵە‌ فرێشە‌كە‌، بادە‌م، ھە‌نگوینە‌ خاڵییە‌كە‌ جوان تێكە‌ڵ بكە‌، كاتێك تێكە‌ڵت كردن سیری عە‌جە‌م و شە‌ربە‌تی ئە‌ناناسە‌كە‌شیان تێكە‌ڵ بكە‌، ئە‌گە‌ر دە‌تە‌وێت دە‌توانیت پارچە‌یە‌ك سە‌ھۆڵی تێبكە‌یت، ئە‌م تێكە‌ڵە‌یە‌ بە‌سوودە‌ و لە‌ھە‌مان كاتدا تامێكی خۆشی ھە‌یە‌، كۆمە‌ڵێك ماددە‌ی گرنگی تێدایە‌ وە‌ك: ڤیتانین سی، برۆمێلاین لە‌ ئە‌ناناسە‌كە‌وە‌، سكیكۆن و موگنسیۆم، ھە‌موو ئە‌مانە‌ گرنگن بۆ رێگرتن لە‌ داخورانی جومگە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌ بە‌تە‌مە‌نە‌كاندا، لە‌گە‌ڵ ھە‌ندێك كێشە‌ی وە‌ك ئازاری جومگە‌، ئازار كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و ڕێگە‌ دە‌گرێت لە‌ حاڵە‌تە‌كانی تری كە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ ھە‌وكردنە‌وە‌ ھە‌یە‌، كە‌م تێكە‌ڵە‌یە‌ بخۆرە‌وە‌ بۆ چە‌وركردنی جومگە‌كانت، یارمە‌تیت دە‌دات بۆ جوڵە‌یە‌كی باش.


سەرچاوەکان



716 بینین