(One Piece(1999) - یەک پارچە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-14:21:00 - کۆدی بابەت: 1214
(One Piece(1999) - یەک پارچە

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرەكە

باسی سەرکەشیەکانی "مۆنکی دی لەفی" و هاوڕێ چەتەکانی ئەکات کە ئەیانەوێت "یەک پارچە بدۆزنەوە" کە گەورەترین خەزێنەیە و لەلایەن چەتەی ئەفسانەیی "گۆڵد ڕۆجەر"ەوە بەجێ هێڵراوە.
"یەک پارچە-One Piece" زنجیرەیەکی ئەنیمی تەلەفیزۆنی یابانییە دروستکراوە و وەرگیراوە لە کتێبی کۆمیکی "Eiichiro Oda"وە. چیرۆکەکە باسی سەرکەشییەکانی کوڕێک دەکات بە ناوی "مۆنکی دی لەفی-Monkey D.Luffy" کە بەهۆی بە هەڵە خواردنی میوەیەکی شەیتانییەوە تایبەتمەندی و سیفاتی لاستیکی وەرەگرێت و لەگەڵ دەستەی چەتەکانییدا کە ناویان چەتەکانی "سترۆو هات-Straw Hat"ە زەریای "گراند لاین" ئەدۆزنەوە لە کاتێکدا کە بەدوای گەنجینەی "یەک پارچە" دەگەڕێت بۆ ئەوەی ببێت بە پاشای داهاتووی هەمو چەتەکان.
زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای "Toei Animation" کاری دەرهێنراوی بۆ کراوە و یەکەم جار لە ساڵی (۱۹۹۹) پەخشکرا لە کەناڵی "Fuji TV" کە زیاتر لە ۹۰۰ زنجیرە بوو و لە چەندین وڵاتی تر لە سەرانسەری جیهان پەخشکراوە.
"یەک پارچە" لە یابان بە یەکێک لە پێنج باشترین ئەنیمیەکان دانراوە لەڕوی هەڵسەنگاندنەوە و بە چواردەیەم بەناوبانگترین ئەنیمی دیاریکراوە لە جیهاندا. جگە لە زنجیرەکە خۆی چواردە فیلمی دیکە لەسەر "یەک پارچە" لە یابان بەرهەم هێنراوە و زۆربەیان لە وەرزی بەهار بڵاوکراونەتەوە لەبەر ئەوەی پشووی خوێندنگاکانی یابان لەو وەرزەدایە٫ وە فیلمەکان هەندێکیان سەربەخۆن و هەندێکیشیان تەنها چیرۆکەکانی زنجیرەکەیان دوبارە کردوەتەوە بەڵام کوالێتیان بەرزترە.
سێ فیلمی یەکەم کە بەرهم هێنران دوو بەشی بوون بۆیە کاتەکەیان كاتژمێرێك یاخود کەمتر بوو٫ و فیلمی هەشتەم و دەیەم و دوانزەیەم و سیانزەیەم لەلایەن کۆمپانیای "Fumination" مۆڵەتی پێدرا بۆ ئەوەی کە لە ئەمریکا پەخش بکرێت.
زنجیرەکە کاتێک بۆ یەکەم جار پەخشکرا ڕاستەوخۆخەڵاتی "Animation Kobre Theme Song"ی ساڵی (۲۰۰۰)ی بردەوە و لە ساڵی (۲۰۰۱) شوێنی خۆی گرت وەکو نۆیەم باشترین زنجیرەی ئەنیمی لە یابان٫ وە لە ساڵانی (۲۰۰۱) و (۲۰۰۲) خوێنەرانی "Animage" کە گۆڤارێکی ئەنیمی بەناوبانگی یابانییە دەنگیان بە "یەک پارچە" داوە وەکو یەکێک لە باشترین زنجیرە ئەنیمیەکانی یابان کە تا ئەوکات بەرهەم هێنرابێت و لە ساڵی (۲۰۰۵) کاتێک تۆڕێکی دەنگدان کرایەوە لە کەناڵێکی یابانییا زنجیرەکە وەکو شەشەم بەناوبانگترین زنجیرە دیاریکرا.
 
كاتی هەر ئەڵقەیەك 25 خولەكە و بۆ یەكەمین جار لە 19/10/1999 پەخشكرا
ژمارەی ئەڵقەكانیشی 935 ئەڵقەن و لە جۆری ژانەری ئاكشن و سەركێشییە

بەژداربووان

كازویا ناكای لە دەنگی زۆرۆ
ئاكێمی ئۆكامورا لە دەنگی نامی
كاپی یاماگوچی لە دەنگی یوسۆپ
یوریكۆ یاماگوچی لە دەنگی نیكۆ ڕۆبن
مایۆمی تاناكا لە دەنگی لوفی
هیرۆیكی هیراتا لە دەنگی سانجی
ئیكۆی ئۆتانی لە دەنگی تۆنی چۆپەر
كازۆیا یۆو لە دەنگی فڕانكی
چوو لە دەنگی بڕۆك
 


سەرچاوەکان



2484 بینین