حەوت ئامۆژگاری بۆ نەهێشتنی ئازاری پێیەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:59:00 - کۆدی بابەت: 1233
حەوت ئامۆژگاری بۆ نەهێشتنی ئازاری پێیەکان

ناوه‌ڕۆك

حە‌وت ئامۆژگاری بۆ نە‌ھێشتنی ئازاری پێیە‌كان 

گومانی تێدا نێیە‌ كە‌ لە‌پێ كردنی پێڵاوی بن بە‌رز یە‌كێكە‌ لە‌ پێداویستیە‌كانی ژیانی خانمان و ڕۆژانە‌ بە‌كاریدە‌ھێنن یان بۆ بۆنە‌و ئاھە‌نگە‌كان، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ گە‌ڕانە‌وە‌ت بۆ ماڵە‌وە‌ كۆتایی ھاتنی ڕۆژە‌كە‌ت، ھە‌ست بە‌ ئازاری پێیە‌كانت دە‌كە‌یت، ۆ ڕزگار بوون لە‌م ئازارە‌ بە‌پێی ھە‌واڵە‌كانی ماڵپە‌ڕی «hayatouki» دە‌توانیت ئە‌م حە‌وت ئامۆژگارییە‌ پە‌یڕە‌و بكە‌یت:

١- بە‌كارھێنانی سە‌ھۆڵ بۆ پێیە‌كانت، بۆ ماوە‌ی ١٥ خولە‌ك، چونكە‌ چارە‌سە‌رێكی زۆر بە‌سوودە‌ و ئازاری پێیە‌كانت ناھێڵێت.

٢- پێیە‌كانت بكە‌ ناو ئاوی شلە‌تێنە‌وە‌ بۆ ماوە‌ی ١٥-٢٠ خولە‌ك،لە‌گە‌ڵ تێكردنی خۆێ، چونكە‌ بە‌م شێوە‌یە‌ زیاتر ھە‌ست بە‌ ئارامی دە‌كە‌یت، قڵیشان و وشك بوونە‌وە‌ی پێیە‌كانیشت ناھێڵێت، ئە‌گە‌ر  بۆنیشی ھە‌بوو دە‌توانیت كە‌مێك سركە‌ی سپی لە‌گە‌ڵ تێكە‌ڵ بكە‌یت.

٣- بە‌شی دواوە‌ی پێیە‌كانت زۆرتر تووشی وشك بوونە‌وە‌ و ڕوشان و قڵیشان دە‌بنە‌وە‌، بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی زۆرتر ماندوو دە‌بن و پە‌ستانیان لە‌سە‌رە‌، ھە‌ر بۆیە‌ زۆر گرنگە‌ كرێمی تایبە‌تی بۆ بە‌كاربھێنیت بۆ ئە‌وە‌ی ڕێگە‌ لە‌ قڵیشان و ئازار و وشكبوونە‌وە‌ بگریت.

٤- مە‌ساجكردن بۆ پێیە‌كانت زۆر پێویستە‌ دوای ئە‌وە‌ی دە‌گە‌ڕێیتە‌وە‌ بۆ ماڵە‌وە‌، پێش ھە‌موو كارێك پێیە‌كانت بشۆ دواتر كرێمی لێبدە‌، بە‌ دە‌ستە‌كانت مە‌ساج بۆ پێیە‌كانت بكە‌.

٥- زۆرجار ئازاری پێیە‌كانت و ماندووبونی بە‌ھۆی پێڵاوی بن بە‌رزە‌وە‌، دە‌بێتە‌ ھۆی ئازار بۆ بە‌شە‌كانی تری لە‌شت، ھە‌ر بۆیە‌ دە‌كرێت پە‌نا بۆ پزیشك یان ڕاھێنە‌ری شارە‌زا بە‌ریت، تا ھە‌ندێك ڕاھێنان پێبڵێت كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی ماسولكە‌كانی پێ و ڕانە‌كانت بە‌ھێز ببێت.

٦ ھە‌ندێك كاری دیكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی قاچە‌كانت بحە‌وێنە‌وە‌ و زیاتر ئیسراحە‌ت بكە‌یت، وە‌ك پاڵكە‌وتن لە‌سە‌ر پشت و بە‌رزكردنە‌وە‌ی پێیە‌كانت و دانانی لە‌سە‌ر كورسیە‌ك بۆ ماوە‌ی ٢٠ خولە‌ك.

٧- ڕە‌نگە‌ ئە‌م زانیارییە‌ تازە‌ بێت پێشتر نە‌تبیستبێت، بە‌ڵام ئە‌نجامدانی یاری تێنس زۆر یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ نە‌ھێشتنی كێشە‌كانی پێ و كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازارە‌كە‌.


سەرچاوەکان



936 بینین