هەفتانە نیو کاتژمێر باخداری بۆ تەندروستی هزر و جەستە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-15:10:00 - کۆدی بابەت: 1234
هەفتانە نیو کاتژمێر باخداری بۆ تەندروستی هزر و جەستە

ناوه‌ڕۆك

ھە‌فتانە‌ نیو كاتژمێر باخداری بۆ تە‌ندروستی ھزر و جە‌‌ستە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی بە‌ریتانی گە‌یشتە‌ ئە‌و بە‌رە‌نجامە‌ی تە‌رخانكردنی نیو كاژێر لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا بۆ باخداری، بۆ ھزری مرۆڤ و ھە‌مانكات بۆ جە‌ستە‌ و دە‌رونیش بە‌سوودە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن ھە‌ردوو زانكۆی وێست مینیستە‌ر و ساسیكس لە‌سە‌ر ٢٧٠ كە‌سی باخدار و ژمارە‌یە‌كی دیكە‌ لە‌ خاوە‌ن پیشە‌گە‌لی جیاواز لە‌ باخداریی ئە‌نجامدراوە‌.
توێژە‌ران بۆیان دە‌ركە‌وت باخداری ھزری مرۆڤ بە‌ھێز دە‌كات، ھە‌روە‌ك ھە‌فتانە‌ تە‌نیا نیو كاتژمێر باخداری دە‌بێتە‌ یارمە‌تیدە‌ر لە‌ ڕێكخستنی كێشی جە‌ستە‌ و لە‌ ڕووی دە‌رونیشە‌وە‌ لە‌ دژی خە‌مۆكی و دڵە‌ڕاوكێ تووڕە‌ییە‌.
ھە‌روە‌ك دەر‌كەوت ئە‌وانە‌ی بە‌ ڕێك و پێكی باخداری دە‌كە‌ن، بە‌ژن و باڵایە‌كی ڕێكتریان ھە‌یە‌ وكە‌متر تووشی قە‌ڵە‌ویی دە‌بن، بە‌وە‌ش كە‌متر تووشی نە‌خۆشییە‌ ھاوچە‌رخە‌كان دە‌بن كە‌ ھۆكارێكی سە‌رە‌كییان قە‌ڵە‌وییە‌.
ڕێكخراوە‌ تە‌ندروستییە‌كان لە‌ زۆر وڵاتدا ھانی خە‌ڵكی دە‌دە‌ن سوود لە‌ سە‌بانە‌كانیان وە‌ربگرن وە‌ك كێڵگە‌یە‌كی بچووك، ھە‌روە‌ك داوا لە‌ حكومە‌تە‌كانیش كراوە‌ لە‌نێو شارە‌كاندا ڕووبە‌ری تایبە‌ت بۆ بێستان و باخ دابین بكە‌ن تاكو ببێتە‌ سە‌رچاوە‌ی وە‌رزشێكی چێژ بە‌خش بۆ خە‌ڵكی.


سەرچاوەکان



664 بینین