ئەنیمی نەوەد و یەک ڕۆژ - ٩١ ڕۆژ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-16:31:00 - کۆدی بابەت: 1245
ئەنیمی نەوەد و یەک ڕۆژ - ٩١ ڕۆژ

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیڕۆک: باس لە گەنجێک دەکات بەناوی (ئەنگێلۆ لاگوشا) پاش حەوت ساڵ خۆشاردنەوە بەهۆی کوشتنی دایک و باوکی و خوشکە بچوکەکەی لەلایەن خیزانی (ڤانێتی)ەوە کە مافیای ئەو شارەن، ڕۆژێک نامەیەکی بۆ دێت لەلایەن نەناسراوێکەوە بۆ ئەوەی تۆڵە لەو خێزانە بکاتەوە لە ژێر ناوی (ئەڤیلیۆ بڕۆنۆ). بەرە بەرە بە یارمەتی هاوڕێیەکی و فرۆشتنی کحول دەچێتە ناو خێزانەکە هەوڵ دەدات یەک بە یەک بیانکوژێت و متمانە لای گەورەی خێزانەکە بەدەست بهێنێت.
 
91 Days (بە کوردی: ٩١ ڕۆژ) ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٧ ساڵییە بەهۆی دیمەنی خوێن و توندوتیژی، ماوەی هەر ئەلقەیەک ٢٤ خولەکە کە کۆی ئەلقەکانی ١٢ ئەلقەیە لەگەڵ ئەلقەیەکی ئۆڤاش. لەلایەن کۆمپانیای Shuka کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. جۆری ئەنیمیەکەش (درامی، مێژووی، تاوانکاری، ئەکشن)ە.
 
هەنێک زانیاری و تێبینی جیاواز لە زۆربەی ئەنیمیەکانی تر ئەمەیان خاوەن چیڕۆکی ڕەسەنە لەلایەن هیرۆ کابوراگی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، هەمان دەرهێنەری kimi ni todoke. ئەنیمیەکە پالێوراوی یەک خەڵاتە. خاوەن ڕەیتینگی باشە لە سایتی My Anime List بە ڕەیتینگی ٧.٨٤ بە کۆی دەنگی زیاتر لە ١٨٥ هەزار دەنگ. لە سایتی IMDBیش توانی ٧.٧ بهێنێت لە کۆی زیاتر لە ٢ هەزار دەنگ، لە سایتی Crunchyroll کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ئەنیمی توانی ٤.٧ لە پێنج بهێنێت. ئەلقەیەکی ئۆڤا بڵاوبۆوە پاش نۆ مانگ لە پەخشی زنجیرەکە کە باسی لە سێ کاتی جیاوازی چیرۆکەکە دەکات. توانی ٦.٨٨ بهێنێت لە My Anime List.
 

بەژداربووان

تاکاشی کۆندۆ لە ڕۆڵی ئەڤیلێۆ بڕۆنۆ / ئەنگێلۆ لاگوشا
 
تاکویا ئیگوچی لە ڕۆڵی نێرۆ ڤانێتی
 
دایسکەی ئۆنۆ لە ڕۆڵی ڤانۆ کلێمێنت
 
کازوهیرۆ یاماجی لە ڕۆڵی ڤنسنت ڤانێتی
 
کێنجی هامادا لە ڕۆڵی تایگر
 
کێنجیرۆ تسودا لە ڕۆڵی فرانگۆ
 
کۆتەرۆ نیشیمیا لە ڕۆڵی فرێت ڤانێتی
 
ماسوۆ ئامادا لە ڕۆڵی گانزۆ ئەلەری
 
سۆوما سایتۆ لە ڕۆڵی کۆرتیۆ
 
تاکاهیرۆ ساکورای لە ڕۆڵی باربێرۆ


سەرچاوەکان



1471 بینین