ناروتۆ - (Naruto(2002

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-17:48:00 - کۆدی بابەت: 1339
ناروتۆ - (Naruto(2002

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی گەنج دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ( ھۆکاگێیە ).
 
ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) ( بە ئینگلیزی : Naruto ) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆو کاری نوسین و وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی گەنج دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ( ھۆکاگێیە ). چیرۆکەکەی کراوە بە دوو سێ بەش، بەشی یەکەم کە باس لە ژیانی ناروتۆ دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا ( ١٢ بۆ ١٣ ) ساڵ، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی پێگەیشتوودا ( ١٥ بۆ ١٧ ) ساڵ، بەشی سێیەمی باسی کورەکەی ناروتۆ دەکات بەناوی بۆروتۆ کە لە تەمەنی تازەپێگەیشتودایە، وە بە پێچەوانەی باوکی ئەمانجی ئەو بوون بە هۆکاگی نیە. کیشیمۆتۆ چیرۆکەکەی لەسەر مانگایەکی تری پێشووی خۆی نوسیوە کە لە ساڵی ١٩٩٥‘دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی شوەیشادا ھاتووە
 
گۆڤاری شۆنێن جەمپ لە ساڵی ١٩٩٩دا دەستی بە بڵاوکردنەوەی ناروتۆ کرد و ھەفتانە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠١٤. تەواوی چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر ٧٢ بەرگی جۆری تانکۆبۆن. لە ساڵی ٢٠٠٢ ستۆدیۆی ( پیرۆت ) بە ھەماھەنگی لەگەڵ ( ئانیپلێکس ) ھەستان بە بەرھەمھێنانی بەشی یەکەمی ئەنیمێی ناروتۆ کە ساڵی ٢٠٠٧‘ە لە دوای ٢٢٠ ئەڵقە کۆتایی پێھات لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩ دۆبلاژی زمانی ئینگلیزی لەلایەن ( کارتوون نێتۆرکەوە ) بۆ کراوە. دووەم ئەنیمێ و تەواوکەری بەشی یەکەم بە ناوی ( ناروتۆ: شیپوودین ) 'ەوە لە ٢٠٠٧‘ە پەخشی لە ژاپۆن دەستی پێکرد و دوای ٥٠٠ ئەڵقە لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتای ھات. دۆبلاژی ئینگلیزی بۆ شیپوودین لەلایەن ( دیزنی ئێکس )دی یەوە لە ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پەخشکرا، بەڵام ( کارتوون نێتۆرک ) لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا دووبارە مافی بڵاوکردنەوەی وەرگرتەوە و لە بەشی توونامی (ئەدۆڵت سویم) دا پەخشی کرد. ستۆدیۆ ( پیرۆت ) یازدە فیلم و یازدە ئۆ ڤی ئەی ( OVA ) بۆ زنجیرە مانگای ناروتۆ بەرھەمھێناوە. کەلوپەلی تایبەت بە ناروتۆ وەک کارتی گەمەکردن، یاری ڤیدیۆیی و کورتە ڕۆمان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دروستکراون. ناروتۆ ئۆزوماکی بەھۆی کوڕەکەیەوە بۆروتۆ ئۆزوماکی بەردەوامە لەڕێگەی مانگای ( بۆروتۆ:ناروتۆ نێکست جێنەرەیشن ) کە تێیدا بۆروتۆ دەیەوێت ڕێگەی بە نینجابوونی تایبەت بە خۆی بگرێتەبەر و لەژێر سێبەری باوکی نەبێت.
 
ناروتۆ سێیەم پڕفرۆشترین مانگایە لە مێژوودا لە دوای وەن پیس و دراگۆن بۆڵ بە فرۆشتنی ٢٣٥ میلیۆن کۆپی لە سەرانسەری جیھاندا لە ٤٦ وڵاتدا، یەکێکە لە سەرکەوتووترین مانگاکانی ( ڤیز میدیا ) کە پەرتووکە وەرگێڕدراوەکانیان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی چەند جارێک لە لیستی پڕفرۆشترینەکانی ( The New York Times ) و ( USA Today ) دەرکەوتوون و پەرتووکی حەوتەمی لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی کویڵی بردەوە. ڕەخنەگران چەند لایەنێکی مانگاکە بەرز دەنرخێنن، لەوانەش کەسایەتییەکان، دیمەنی شەڕی سەرسووڕھێنەر و چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش، ھەرچەندە ھەندێک لایان وابوو کە دیمەنی شەڕەکان چیرۆکەکەیان ھێواشکردووەتەوە. ڕەخنەگران پێشیان وایە کە کڕۆکی چیرۆکەکە بابەتی 'گەورەبوون' لەخۆ دەگرێت، کە ئەمەش بەھۆی بوونی کاریگەری میتۆلۆژی ژاپۆنی و کۆنفووشیزمە بەسەر مانگاکەوە.
 
ناروتۆ لەلایەن گۆڤاری شۆنن جەمپی سەر بە شوەیشاوە بڵاوکرایەوە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٩٩ بۆ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ مانگای ناروتۆ بە شێوازی پەرتووک ( تانکۆبۆن ) لە ژاپۆن و وڵاتانی دیکە چاپ دەکرا بەمشێوەیە چیرۆکی مانگاکە پێکدێت لە ٧٢ بەرگ، ٢٧ بەرگ بۆ بەشی یەکەمی چیرۆکەکە و ٤٥ بۆ بەشی دووەم، وە هەموویی لە ٧٠٠ بەش پێکدێت، ٢٣٨ بەش سەرتا بۆ بەشی یەکەم، بەشەکانی ٢٣٩ بۆ ٢٤٤ باسی ژیان و ڕابردووی کاکاشی ھاتاکێ دەکات، بەشەکانی ٢٤٥ بۆ ٧٠٠ بەشی شیپوودین و دووەمی چیرۆکەکەیە، یەکەم پەرتووک لە ڕێکەوتی ٣ی ئازاری ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە لە ژاپۆن ھەروەھا شوەیشا چەند کورتە مانگایەکی لەسەر فیلمەکانی ( موڤی ) ناروتۆ چاپکردووە، نیمچە زنجیرە مانگایەک بە ناوی ناروتۆ: ھۆکاگێی حەوتەم و بەھاری سوور لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ دەست بە بڵاوکردنەوەی کرا، چیرۆکەکە باس لە نەوە و منداڵەکانی کەسایەتییە سەرەکییەکان دەکات و دوای ١٠ بەند لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ کۆتایی پێھات

چیرۆکی ئەنیمیەکە ( سپۆیڵ )

ڕێویەکی ئەفسووناوی بەھێز کە ناسراوە بە کیوبی(بە ژاپۆنی: 九尾 واتە نۆ کلک ) ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا گوندی گەڵای شاراوە لە وڵاتی ئاگر، کە یەکێکە لە پێنج وڵاتە گەورەکەی جیھانی نینجای ناروتۆ لە ئەنجامدا، سەرکردەی کۆنۆھا ھۆکاگێی چوارەم ڕێویەکە لە ناو لاشەی منداڵەکەی خۆیدا کە چەند خولەکێکە لە دایک بووە ناروتۆ ئۆزۆماکی مۆر دەکات، بەمەش ناروتۆ دەبێت بە هەڵگری کیوبی، بەڵام باوکی ناروتۆ لەبەرانبەر ئەمەدا گیان لەدەست دەدات. ئەمەش ھۆکاگێی سێیەم و پێشوو ھایروزێن ساروتۆبی ناچار دەکات کۆتایی بە خانەنشینییەکەی بھێنێت و دووبارە ببێتەوە بە هۆکاگی کۆنۆها.
 
دانیشتوانی گوندەکە گاڵتە بە ناروتۆ دەکەن و ڕقیان لێی دەبێتەوە، چونکە ئەو ھەڵگری ڕێویە نۆ کلکەکەیە و بە دڕندە ناوی دەبەن، بەڵام لەبەر فرمانێکی ھۆکاگێی سێیەم کە باسکردنی ڕووداوەکانی کیوبی قەدەغە کردووە، ناروتۆ ھیچ شتێک لەبارەی کیوبی نازانێت و بێئاگایە لە بوونی لە جەستەیدا. تا ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا نینجایەکی یاخیبوو بەناوی میزوکی ڕاستییەکەی بۆ ئاشکرا دەکات، دواتر ناروتۆ میزوکی لە بەرەنگاربونەوەیەکدا دەبەزێنێت و ڕێزی مامۆستاکەی ئیروکا ئۆمینۆ بەدەست دێنێت ناوچەوان بەندی نینجا بەدەست دێنێت ( بەبێ ئەو ناوچەوان بەستە بە نینجا هەژمار ناکرێیت )
 
دوای ماوەیەکی کەم، ناروتۆ دەبێت بە نینجا و لەگەڵ ساسکێ ئۆچیھا کە ڕکابەری یەکترن و ساکورا ھارونۆ دا کە تاکلایەنانە ناروتۆ خۆشیدەوێت تیمی حەوت پێکدەھێنن بە چاودێری مامۆستایەکی بەئەزموون کاکاشی ھاتاکێ. تیمی حەوت بەشداری دەکات لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرک و داوایانەی لەلایەن گوندنشینەکانەوە پێیان دەسپێردرێت لەبەرامبەر پارە، ئەوانەش ھەر لە جێبەجێکردنی ئەرکی سووک و پاسەوانی تا تەنانەت کوشتنیش ئەکەن
 
دوای جێبەجێکردنی چەند ئەرک و سپاردەیەک، کە یەکێک لەوانە لە وڵاتی شەپۆل ئەنجامی دەدەن، کاکاشی ڕێگە بە تیمی حەوت دەدات کە بەشداری لە تاقیکردنەوی نینجا بکەن کە پێی دەوترێت "تاقیکردنەوی چوونین" بۆ ئەوەی پلەیان بەرزبێتەوە و بتوانن ئەرک و داوای سەختتر ئەنجام بدەن. لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا تاوانبارێکی گەورە بە ناوی ئۆرۆچیماروو کە نینجای پێشتری کۆنۆها بوو و یاخی بووە ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا بۆ تۆڵەسەندنەوە و ھۆکاگێی سێیەم دەکوژێت. بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنە جیرایا ( یەکێک لە سێ نینجا ئەفسانەییەکە ) ھەڵدەبژێردرێت وەک ھۆکاگێی پێنجەم بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە و "تسونادێ"ی ھاوڕێی پێشنیاز دەکات. ناروتۆ و جیرایا کۆنۆھا بەجێدێڵن بۆ گەڕان بەدوای تسونادێدا.
 
لەکاتی گەڕان بەدوای تسونادێ، ڕوون دەبێتەوە کە ئۆرۆچیماروو". دەیەوێت ساسکێ بکات بە قوتابی خۆی و ڕاھێنانی پێ بکات لەبەر ئەو جۆرە چاوە بەھێزەی کە ھەیەتی و پشتاوپشت لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە، کە پێی دەوترێت چاوی شارینگان کە بە بەهێزترین جۆری چاو دا دەدرێت. پاش ماوەیەک، ئیتاچی ئۆچیھای برا گەورەی ساسکێ دێتە ناو کۆنۆھا بۆ ڕفاندنی ناروتۆ (لەبەرئەوەی ھەڵگری کیوبییە)، ساسکێ کاتێک بەمە دەزانێت، ھەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە 'ئیتاچی' دەدات لەبەرئەوەی ئیتاچی ئەو کەسە بوو کە خێزانی ئۆچیھای واتە خێزانەکەی خۆی کوشت لەبەر ھۆکارێکی نادیار، بەڵام تەنھا ساسکێی لە ژیاندا ھێشتەوە، ساسکێ شکست دێنێت لە کوشتنی ئیتاچی و بڕیار دەدات کۆنۆھا بەجێبھێڵێت و بڕواتە ژێردەستی ئۆرۆچیماروو تا بەھێزتر ببێت و ئیتاچی لەناوبەرێت. کاتێک تسونادێ بەمە دەزانێت، ناروتۆ و کۆمەڵێک نینجای تر دەنێرێت بۆ گەڕاندنەوەی ساسکێ بەڵام ناروتۆ ناتوانێت ساسکێ ڕازی بکات بگەرێتەوە. ھەردوو ناروتۆ و ساکورا ھێشتا ھیوایان بە گەڕانەوەی ساسکێ دەمێنێت و کۆڵنادەن، ناروتۆ کۆنۆھا بەجێدەھێڵێت و لەلای جیرایا ڕاھێنان دەکات بۆ ئەوەی بەھێزتر ببێت، ساکوراش دەبێت بە قوتابی تسونادێ کە بەهێزترین نینجای دکتۆرە لە ناروتۆ و یەکێکە لە سێ نینجا ئەفسانەیەکان.
 
دوو ساڵ و نیو دواتر، ناروتۆ لە ڕاھێنانەکانی لەگەڵ جیرایا دەگەڕێتەوە. گرووپی ئەکاتسوکی کە گروپێکی تیرۆرستییە خەڵک دەکوژن ئیتاچیش یەکێکە لە ئەندامەکانی دەست دەکەن بە ڕفاندنی ئەو کەسانەی کە هەڵگری دڕندە ئەفسوناوییە کلکدارەکانن کە نۆ دانەن. تیمی حەوت و نینجاکانی تری گوندی کۆنۆھا ڕووبەڕوویان دەبنەوە و لە ھەمان کاتدا بۆ ساسکێیش دەگەڕێن. ئەکاتسوکی سەرکەوتوو دەبن لە گرتن و دەرھێنانی دڕندە کلکدارەکان و کوشتنی ھەڵگرەکانیان جگە لە گارا لە بەشی یەکەم گارا ڕکابەری ناروتۆ دەکات بەڵام دواتر دەبێت بە دۆست، ئەویش وەک ناروتۆ ھەڵگری دڕندەیەکی ئەفسووناوی یەک کلکە بەناوی شوکاکوو بەڵام لەلایەن ئەکاتسوکییەوە لێی دەردەهێندرێت، گارا ئێستا کازێکاگێیە سەرکردەی گوندی لم. لە ھەمان کاتدا ساسکێ ناپاکی لە ئۆرۆچیماروو دەکات و ڕووبەڕووی ئیتاچی دەبێتەوە، دوای ئەوەی ئیتاچی لە شەڕەکەدا دەمرێت لە دژی ساسکێ، تۆبی ئەندامێکی ئەکاتسوکی بۆ ساسکێ ڕوون دەکاتەوە کە ئیتاچی فەرمانێکی لە سەرکردەکانی کۆنۆھاوە وەرگرتبوو بۆ لەناوبردنی خێزانی ئۆچیھا خێزانەکەی خۆی بۆ ڕێگەگرتن لە کودەتای سەربازی و پلانگێڕی لە دژی کۆنۆھا. ئیتاچی تاکە مەرجی بۆ جێبەجێکردنی ئەو فرمانە ئەوە بوو کە ساسکێ برا بچووکی لە ژیاندا بمێنێتەوە. دوای زانینی ئەمە، ساسکێ پەشیمانییەکی گەورە دای دەگرێت و بڕیار دەدات ببێت بە بەشێک لە ئەکاتسوکی تا وەک تۆڵەیەک گوندی کۆنۆھا لەناوبەرێت گوندەکەی خۆیی. سەرەڕای ئەوەی نینجاکانی کۆنۆھا چەند ئەندامێکی ئەکاتسوکی دەبەزێنێت، ناگاتۆ سەرکردەی ئەکاتسوکی جیرایا دەکوژێت، ناروتۆش لە بەرەنگاربونەوەیەکدا دەیبەزێنێت و لێی خۆشدەبێت و ئازادی دەکات لەو گوناھانەی لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە، بەمەش ڕێز و شانازی گوندەکە بەدەست دەھێنێت چیتر خەڵک دژی نین و رقیان لێی نابێتەوە بەڵکو وەک پاڵەوان سەیری دەکەن.
 
پاش مردنی ناگاتۆ، تۆبی خۆی وەک مادارا ئۆچیھا یەکێک لە دامەزرێنەرانی گوندی کۆنۆھا لەگەڵ هاشیراما کە یەکەم هۆکاگی گوندەکەیە ڕادەگەیەنێت، گوایە دەیەوێت ئاشتی بەرقەرار بکات بە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی دڕندە کلکدارەکان و ئەنجامدانی جادوویەک کە سەرتاپای مرۆڤایەتی کۆنتڕۆڵ دەکات دەیانخاتە ناو خەوێک کە هەمووان بە دڵخۆشی تێیدا بژین. سەرکردەی ھەر پێنج گوندی نینجا ڕەتیدەکەنەوە و یەکدەگرن لە دژی تۆبی و گروپی ئاکاتسکی. ئەم بڕیارە دەبێتە ھۆی بەرپاکردنی جەنگی شینۆبی جیھانی چوارەم لە نێوان ھێزی سەربازیی یەکگرتووی چوار وڵاتە گەورەکە کە ناسراوە بە ھێزە یەکگرتووەکانی شینۆبی و ھێزەکانی ئەکاتسوکی کە نیمچە زیندوون. سەرکردەکانی پێنج وڵاتەکە ھەوڵدەدەن کە ناروتۆ بشارنەوە لە جەنگەکە و لێی پێی نەڵێن، بۆیە دەینێرن بۆ دورگەی کیسەڵ لە نزیک کۆمۆگاکوری گوندی ھەوری شاراوە کە لەسەر کیسەڵێکی رۆشتووە، بەڵام ناروتۆ بە ڕاستییەکە دەزانێت و لەگەڵ کیڵەر بی ھەڵگری دڕندەی ھەشت کلکە ھەڵدێت، پاش ئەوەی ناروتۆ بە یارمەتی 'کیڵەر بی' کیوبی کۆنتڕۆڵ دەکات و کیوبی یارمەتی دەدات، بەرەو مەیدانی جەنگ ڕێدەکەون
 
لەکاتی شەڕدا، دەردەکەوێت کە تۆبی لە ڕاستیدا مادارا ئۆچیھا نییە، بەڵکوو ئەو ئۆبیتۆ ئۆچیھایە ھاوڕێیەکی منداڵی کاکاشی کە وایاندەزانی لە ژیاندا نەماوە، و مادارای ڕاستەقینە لە ڕابردوودا ژیانی ئۆبیتۆی ڕزگارکردووە و لەو کاتەوە ھاوکاری یەکتربوون و بە یەکەوە پلانیان گێراوە. لەلایەکی ترەوە ساسکێ کۆنۆھا و ئەو بارودۆخەی بۆ ڕوون دەبێتەوە کە بووە ھۆی لەناوچوونی خێزانەکەی، جارێکی دیکە پەشیمان دەبێتەوە و بڕیار دەدات کە گوندەکە بپارێزێت و بگەڕێتەوە بۆ لای ناروتۆ و ساکورا بۆ وەستاندنی پیلانەکانی ئۆبیتۆ و مادارا، بەڵام مادارا پێش ئەوەی بگات بە ئەنجام لاشەی دەستی بەسەردادەگیرێت لەلایەن کاگویا ئۆتسوتسوکییەوە کە بە دایکی نینجایەکان دا ئەندرێت لە دێر زەمانە دەیەوێت ھەموو مرۆڤایەتی بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە. ئۆبیتۆ بەھۆی کاکاشییەوە ڕق و کینە لە دڵی نامێنێت و خۆی دەکات بە قوربانی بۆ یارمەتیدانی تیمی حەوت لە وەستاندنی کاگویا و بەندی دەکەن، لەبەرئەمە ماداراش لەناو دەچێت. ساسکێ بارودۆخەکە دەقۆزێتەوە و کۆنتڕۆڵی ھەموو دڕندە کلکدارەکان دەکات و دەیەوێت سیستمی گوندەکان تێکبشکێنێت، ناروتۆ ھانی دەدات واز لەو پلانە بھێنێت، بەڵام کەلەڕەقی ساسکێ دەبێتە ھۆی شەڕ لە نێوانیاندا و ھەردووکیان دەباتە سەر لێواری مەرگ و هەردووکیان قۆڵێکیان لە دەست دەدەن، لە کۆتایی ساسکێ دان بە دۆڕاندا دەنێت، و پاشگەز دەبێتەوە لەو کینەیەی کە دڵی داگیرکردبوو. پاش کۆتاییھاتنی جەنگەکە کاکاشی دەبێت بە ھۆکاگێی شەشەم و لە تاوانەکانی ساسکێ خۆشدەبێت، ساڵانێک دوای ئەوە کاکاشی واز لەو نازناوە دەھێنێت و ناروتۆ دەبێت بە ھۆکاگێی حەوتەم و لەکۆتایدا ئاواتەی دێنێتە دی و دەبێتە هۆکاگی ھاوسەرگیری لەگەڵ ھیناتا ھیوگا دەکات کە نینجایەکی سەر بە خێزانی ھیوگایە و ھەر لەسەرەتای چیرۆکەکەوە شەیدای ناروتۆیە کوڕ و کچێکیان دەبێت کە ناویان دەنێن بۆروتۆ و ھیماواری
 

هێمای وڵاتەکان لە ناروتۆ

وڵاتی گڵ 土
وڵاتی ھەورەبروسکە 雷
وڵاتی با 風
وڵاتی ڕووبار 川
وڵاتی ئاو 水
وڵاتی ئاگر 火
وڵاتی گێژاو 渦
 
دواتریش چیرۆکێکی تر دەست پێدەکات بەناوی ( ناروتۆ: بۆروتۆ نەوەی دواتر ) کە لەوێدا تیشکی خستۆتە سەر منداڵەکانی ناروتۆ و هاورێکانی حەز و ئاوات و خولیایان، بۆروتۆ کە کوری ناروتۆیە، لەگەڵ سەرەدا کە کچی ساسکێ و ساکورایە، لەگەڵ میتسوکی کە کوری ئۆرۆچیمارووە دوبارە تیمی حەوت درووست دەکەنەوە. بۆروتۆ دەبێتە قوتابی ساسکێ و دەیەوێت لە باوکی بەهێزتربێت و رقی لە بوون بە هۆکاگیە، سەرەدا دەیەوێت ببێتە بەهێزبێت تا ئەوکاتەی دەبێتە هۆکاگی، ئامانجی میتسوکیش تا ئێستا دەرنەکەوتوە تەنها ئەیەوێت بەردەوام یارمەتی بۆروتۆ بدات بەردەوام. تا ئێستاش ئەنیمیەکە بەردەوامە ئەڵقەی نوێی لێ دەردەچێت هەفتانە
 
 
ناروتۆ یازدە فیلمی ئەنیمەیشنی بۆ درووستکراوە، لەوانەش سێ فیلمی سەرەتا سەر بە بەشی یەکەمی چیرۆکەکەن و ھەشت فیلمی دیکەش سەر بە بەشی دووەمی چیرۆکەکەن ڕیزبەندی فیلمەکانی بەم شێوەیەن:

فیلمەکانی ناروتۆ

شەڕی نینجا لە وڵاتی بەفر

تیمی حەوت گەشت دەکەن بۆ وڵاتی بەفر بۆ پاراستنی ئەو کەسایەتییانەی بەشداری دەکەن لە فیلمێکی ( شازادە فوون )

ئەفسانەی بەردی گێلێل

ناروتۆ لەگەڵ ساکورا و شیکاماروو دەچن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی نینجایی کە لە ئەنجامدا تێوەدەگلێن لە شەڕێکی نێوان گوندی ( سوەناگا ) و سوپایەکی گەورەی سەربازی.

پاسەوانەکانی شانشینی مانگی سوور

ناروتۆ و ساکورا و ڕۆک لی لەگەڵ کاکاشی، ئەرکی پاراستنی شازادەی داھاتووی وڵاتی مانگیان پێدەدرێت
 

فیلمەکانی ناروتۆ شیپوودین

فیلمی ناروتۆ شیپوودین

ناروتۆ دەڕوات بۆ پاراستنی کاھینێک بە ناوی ( شیۆن ) کە بەردەوام مردنی خۆی دەبینێت

فیلمی ناروتۆ شیپوودین (پەیوەندییەكان)

پەیوەندییەکان: ناروتۆ و ساسکێ لەپاڵ یەکدا شەڕدەکەن بۆ پاراستنی گوندی کۆنۆھا لە نینجایەکی وڵاتی ئاسمان

فیلمی ناروتۆ شیپوودین(ویستی ئاگرین)

ویستی ئاگرین: تیمی حەوت پێکەوە کاردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە کاکاشی لە قوربانیدان لە پێناو وەستاندنی جەنگی جیھانی

فیلمی ناروتۆ شیپوودین(كۆشكی ونبوو)

کۆشکی ونبوو: ناروتۆ ٢٠ ساڵ دەگەڕێتەوە ڕابردوو بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆشکێکی ئەفسوناوی و گرتنی نینجایەکی خراپ. لە ھەمان کاتدا بۆی دەردەکەوێت کە باوکی (ھۆکاگێی چوارەم) لەو کاتەدا لە ژیاندایە

فیلمی ناروتۆ: بەندینخانەی خوێن

ناروتۆ بە ھەوڵی کوشتنی ڕایکاگێ تۆمەتباردەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەندینخانەیەکی سەیر، کاتێک ھەوڵی رزگاربوون دەدات، چەند نھێنییەکی ئەو شوێنە دەدۆزێتەوە

فیلمی ناروتۆ: ڕێگا بەرەو نینجا

ناروتۆ و ساکورا لەلایەن تۆبییەوە دەنێردرێنە گەردوونێکی دیکە و لەوێ لە مانای هەبوون و نەبوونی دایک و باوک تێدەگەن. داڕشتنی چیرۆکەکە و دیزاینی کەسایەتییەکان لەلایەن کیشیمۆتۆ خۆیەوە کراوە.

فیلمی ناروتۆ: کۆتایی

ناروتۆ و ھاوڕێکانی ھەوڵدەدەن ڕێگەبگرن لە پێکدادانی مانگ و زەوی، فیلمەکە تیشکی خستۆتە سەر پەیوەندی سۆزداریی نێوان ناروتۆ و ھیناتا و بە شێوەیەکی ورد باسی دەکات. داڕشتنی چیرۆکەکە و دیزاینی کەسایەتییەکان لەلایەن کراوە.

فیلمی ناروتۆ (بۆرۆتۆ نەوەی داهاتوو)

بۆروتۆ نەوەی داهاتوو: فیلمەکە باس لە منداڵی کەسایەتییە سەرەکییەکان دەکات، بۆروتۆ ئۆزۆماکی، کە لەگەڵ ساسکێ کە ڕکابەری باوکێتی ڕاھێنان دەکات بۆ ئەوەی لە باوکی بەھێزتر بێت، پێچەوانەی باوکی ئامانجی بوونی هۆکاگی نیە، کیشیمۆتۆ کاری دیزاینی کەسایەتییەکان و داڕشتنی چیرۆکەکەی خۆیی کردوێتی لە ھەمان کاتیشدا بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی فیلمکەشە.

بەژداربووان

جونکۆ تاکێچی لە ڕۆڵی ناروتۆ
 
نۆریاکی سیگییاما لە ڕۆڵی ساسکێ
 
چیێ ناکامورا لە ڕۆڵی ساکورا
 
کازوهیکۆ ئینۆوێ لە ڕۆڵی کاکاشی
 
هیدێکاتسو شیباتا لە ڕۆڵی هیروزان
 
کۆیچ تۆچیکا لە ڕۆڵی نێجی
 
ماساشی ئیبارا لە ڕۆڵی کوڕە بەهێزەکە
 
یۆیچی ماسکاوە لە ڕۆڵی ڕۆک ڵێ
 
یوکاری تامورا لە ڕۆڵی تێنتێن
 
یۆکا یوزیکی لە ڕۆڵی ئینو
 


سەرچاوەکان



3063 بینین