سێکس کردن سوودی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ هەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-12:59:00 - کۆدی بابەت: 1352
سێکس کردن سوودی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ هەیە

ناوه‌ڕۆك

سێكس لە‌ كە‌یدا و چۆن سوود بە‌ دڵ دە‌گە‌یە‌نێت؟

لە‌ ھە‌موو جیھاندا ئاشكرایە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ یە‌كێكە‌ لە‌ نە‌خۆشییە‌ باوە‌كان و كە‌سانێكی زۆر پێوە‌ی دە‌ناڵێنن بە‌و پێیە‌ی زۆر جار دە‌بێتە‌ ھۆی مردنی كە‌سە‌كە‌ یاخود نە‌خۆشیە‌كە‌ بە‌ درێژای تە‌مە‌نی پێوە‌ی دە‌ناڵێنێ.
یوھانس ھینریش فون بروستال دكتۆری نە‌خۆشییە‌كانی دڵ بۆ ڕۆژنامە‌ی تە‌لە‌گرافی بە‌ریتانی ئاشكرای دە‌كات، چە‌ندین ڕێگە‌ی دۆزیوە‌تە‌وە‌ بۆ پاراستنی تە‌ندروستی دڵ ئە‌گە‌ر تە‌مە‌نت ھە‌رچە‌ند بێت، ڕێگاكانیش ئە‌مانە‌ن.

ئە‌نجامدانی سێكس 

فون بروستال دە‌ڵێت سێكس كردن زۆرترین سوودی ھە‌یە‌ بۆ دڵ، چونكە‌ لە‌كاتی ئە‌نجاندانی سێكسدا، جە‌ستە‌ چە‌ندین ھۆرمۆن دە‌ردە‌دات كە‌ سیستمی دڵ ڕێكدە‌خات و ملولەكانی خوێن پاك دە‌كاتە‌وە‌ و چالاكیان دە‌كات بۆ چونی خوێن بۆ دڵ بە‌بێ گیران و دڵ لە‌ چە‌ندین نە‌خۆشی دە‌پارێزێت.
یە‌كێك لە‌و ھۆرمۆنانە‌ دە‌ریدە‌دات ھۆرمۆنی ئۆكسیتوسینە‌ كە‌ ھە‌ستی خۆشە‌ویستی نێوان دوو كە‌سە‌كە‌ زیاد دە‌كات، ئەم ھۆرمۆنە‌ پە‌یوە‌ندیە‌كی پتە‌وی بە‌ خۆشە‌ویستی جە‌ستە‌یی ھە‌یە‌ بە‌مە‌ش فشاری خوێن دادە‌بە‌زێنێت و قە‌لە‌قی و دڵە‌ڕاوكێ ناھێڵێت.
بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ كە‌ لە‌سە‌ر ٢٢٠٠ كە‌س لە‌ زانكۆی ویلایە‌تی میشیگان كراوە‌ دە‌ركە‌وتووە‌، ئە‌و ژنانە‌ی كە‌ تە‌مە‌نیان ٥٠ ساڵانە‌ و بە‌ردە‌وامن لە‌ سێكس كردن، ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ بە‌رزبونە‌وە‌ی  فشاری خوێن كە‌مدە‌بێتە‌وە‌ و توشبونیان بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ كە‌مدە‌بێتە‌وە‌.
بە‌گوێرە‌ی زانیاریە‌كان، لە‌كاتی ئە‌نجامدانی سێكسدا جە‌ستە‌ چە‌ندین ھۆرمۆن دە‌ردە‌دات لە‌وانە‌، ھۆرمۆنی ئە‌ندورفین كە‌ لێدانە‌كانی دڵ و فشاری خوێن ڕێكدە‌كاتە‌وە‌ لە‌كاتی ڕاھێنانی وە‌رزشیدا، پاشان بە‌رزبوونە‌وە‌ی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین كە‌ ھە‌وكردن ناھێڵێت سوڕی مانگانە‌ ڕێكدە‌خاتە‌وە‌، ھۆرمۆنی ئە‌لتستوسترونیش ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵ لە‌خوێندا كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، چونكە‌ چە‌وری خوێن دە‌بێتە‌ ھۆی گیرانی بۆرییە‌كانی خوێن و بە‌مە‌ش خوێن بە‌ كە‌می دە‌چێت بۆ دڵ.

خواردنی سیر ھە‌موو ڕۆژێك 

فون بروستل ئامۆژگاری دە‌كات بە‌بە‌ردە‌وام خواردنی سە‌وزە‌ و میوە‌ چونكە‌ چە‌ندین ڤیتامین لە‌خۆدە‌گرێت و دڵ لە‌چە‌ندین نە‌خۆشی دە‌پارێزێت.
سیر و پیاز و زە‌نجە‌فیل گرنگترین جۆری خۆراكن چونكە‌ ھاوكاری ملولە‌كانی خوێن دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ھاتوچۆكردنی خوێن بە‌ردە‌وام بێت و ملولە‌كانی نە‌گیرێن، بۆ ئە‌مە‌ش پێویستە‌ ڕۆژانە‌ كە‌وچكێكی بچوك لە‌ ڕە‌گی زە‌نجە‌بیل یاخود ٢بۆ ٣ كە‌وچكی بچوك سیر بكرێتە‌ پە‌رداخێك ئاو ڕۆژانە‌ بخورێتە‌وە‌ سودی دە‌بێت بۆ نە‌ھێشتنی بە‌رزبوونە‌وە‌ی فشاری خوێن.
لە‌لایە‌كی ترە‌وە‌ ئە‌گە‌ر ڕۆژانە‌ ١٠٠ بۆ ٢٠٠ گرام لە‌ پیاز یاخود سیر بخورێت، ئە‌وا ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ ھە‌وكردنی گورچیلە‌ ناھێڵێت و وە‌ ئە‌گە‌ر ھە‌وكردنی گورچیلە‌ت ھە‌بێت ڕێژە‌كە‌ی كە‌مدە‌بێتە‌وە‌.

خە‌وتن بە‌پێی كات

نە‌خە‌وتن دە‌بێتە‌ ھۆی تێكچونی لێدانە‌كانی دڵ و بە‌رزبوونە‌وە‌ی فشاری خوێن و بە‌رزبوونە‌وە‌ی ماددە‌ی كیمیایی كە‌ پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ ھە‌وكردن و بە‌مە‌ش زیان بە‌ دڵ  دە‌گە‌یە‌نرێت.
زانایان لە‌ زانكۆی وارویك ئاشكرای دە‌كە‌ن ئە‌و كە‌سانە‌ی ھە‌موو شە‌وێك لە‌ ٦ سە‌عات كە‌متر دە‌خە‌ون لە‌ ٤٨٪‏ ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ دە‌بێت و لە‌ ١٥٪‏ جە‌ڵتە‌ی مێشك ھە‌روە‌ھا دە‌بێتە‌ ھۆی دڵە‌ ڕاوكێ و قە‌لە‌قی و نائارامی دە‌روون و ئە‌مە‌ش خێرابوونی لێدانە‌كانی دڵ زیاد دە‌كات.
لە‌بە‌رامبە‌ر ئە‌مە‌شدا زۆر خە‌وتن زیانی دە‌بێت لە‌ ساڵی ٢٠١٠ زانای لە‌ زانكۆی ویلایە‌تی ڤێرجینیا توژینە‌وە‌یە‌كیان ئە‌نجامداوە‌ تێیدا دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ھە‌موو شە‌وێك زیاد لە‌ ٧ كاتژمێر دە‌خە‌ون ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ زیاد دە‌كات و كە‌ ٥٪‏ نە‌خۆشیە‌ بۆرییە‌كانی خوێنن.


سەرچاوەکان



3039 بینین