جگەرەکێشان و پەیوەندی سێکسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-13:52:00 - کۆدی بابەت: 1354
جگەرەکێشان و پەیوەندی سێکسی

ناوه‌ڕۆك

جگە‌رە‌ كێشان و پە‌یوە‌ندی سێكسی

ئە‌مە‌ دە‌ستكە‌وتێكی گە‌ورە‌یە‌ كە‌ ھە‌ر ئێستا واز لە‌ جگە‌رە‌كێشان بێنیت، بە‌ تایبە‌تی كە‌ دە‌زانیت جگە‌رە‌كێشان چە‌ند كاریگە‌ریە‌كی خراپ دە‌كاتە‌ سە‌ر پە‌یوە‌ندی سێكسی ھاوسە‌رێتیت. بۆ نمونە‌ بە‌م دواییە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ جگە‌رە‌كێشان سە‌رە‌ڕای خراپیە‌كانی لە‌‌سە‌ر چە‌ندین لایە‌نی سێكسی، ھە‌وە‌سی سێكسیش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ (ئە‌مە‌ بە‌پێی توێژینە‌وە‌كانی زانكۆی ئە‌ریزۆنا).
ھە‌رگیز جگە‌رە‌ مە‌كە‌ بە‌ ئە‌ندامی سێیە‌م (ئە‌ندامێكی خراپ) لە‌ پە‌یوە‌ندی ھاوسە‌رێتیتدا. ھە‌وڵ بدە‌ واز بێنی كە‌ جگە‌رە‌ی پاش سێكسكردن كە‌ ئە‌گە‌ر كە‌م زۆر چێژی لێوە‌ربگیریت، كە‌واتە‌ دە‌ فە‌رموو چیتر جگە‌رە‌ مە‌كێشە‌ مادام چێژ بە‌لاتە‌وە‌ گرنگە‌، تاكو  چێژی سێكسیت لە‌دە‌ست نە‌دە‌یت. ئە‌مە‌ سە‌لمێنراوە‌ كە‌ جگە‌رە‌ كێشان كاریگە‌ری خراپ دە‌كاتە‌ سە‌ر لایە‌نی سێكسی پیاو لە‌ھە‌ر ئاستێكدا، ھە‌روە‌ھا توانای منداڵبوون كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا جگە‌رە‌، جگە‌ لە‌وە‌ی كە‌ ھە‌وسی سێكسی كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ قە‌ناعە‌تی سێكسیش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ ھە‌تا لە‌و پیاوانە‌ی لە‌تە‌مە‌نی بیستە‌كان سیە‌كاندان. 
كە‌ڕھتە‌كانی سێكسكردن لە‌ جگرە‌ كێشان خە‌مڵێنراوە‌ بە‌ كە‌متر لە‌ شە‌ش جار كە‌ مانگێكدا، لە‌و كاتە‌ی كە‌ ژمارە‌ی كە‌ڕھتە‌كانی سێكسكردن لە‌ جگە‌رە‌كێشان دوو ئە‌وە‌ندە‌یە‌ (پتر لە‌ دە‌جار لە‌ مانگێكدا)، ئە‌مە‌ش جیاوازیە‌كی گە‌ورە‌یە‌ بە‌تایبە‌تی لە‌و ھاوسە‌رانە‌ی كە‌ منداڵیان دە‌وێت. جگە‌رە‌ ئە‌نجامدانی سێكس و گە‌یشتن بە‌ ئۆرگازم كز دە‌كات و كە‌میدە‌كاتە‌وە‌. ئە‌نجامدان و گە‌یشتن بە‌ ئۆرگازم Sexual Performance پترە‌ لە‌ تە‌نھا جووت بوون، گە‌لێك دە‌زگای كۆئە‌ندامی لە‌ش دە‌گرێتە‌وە‌، بە‌ڵام ھە‌ر بە‌ڵام ھە‌ر توانای پیاو بۆ سێكسكردن كە‌مبوە‌وە‌، ئوا ھە‌وە‌سی سێكسیشی بە‌ گشتی كە‌مدە‌بێتە‌وە‌. لە‌و كاتە‌ی كە‌مبوونە‌وە‌ی ھە‌وە‌سی سێكسی و شێوانی ئە‌نجامدانی سێكسی بە‌یە‌كە‌وە‌ ھەڵدە‌كە‌ن، ئە‌وا كۆی مە‌سە‌لە‌كە‌ دە‌بێتە‌ شڵە‌ژان لە‌ قە‌ناعە‌تی سسێكسیدا. ئە‌گە‌ر قە‌ناعە‌تی سێكسی بە‌ دە‌ خاڵ بخە‌مڵێنین: جگە‌رە‌ نە‌كێشان بە‌ تێكڕای دە‌كە‌ونە‌ ژمارە‌ی ٨,٧ و جگە‌رە‌كێشانیش ددە‌كە‌ونە‌ ژمارە‌ی ٥,٢، ئە‌مە‌ش بە‌بێ ھيچ گومانێكی زانستی. ھە‌روە‌ھا ئە‌مە‌ش سە‌لمێنراوە‌ و گومانی تێدا نییە‌ كە‌ ئە‌و پیاوە‌ی واز لە‌ جگە‌رە‌كێشان دێنێ، ئە‌وا زوو درك بە‌وە‌ دە‌كات كە‌ كە‌ڕھتە‌كانی سێكسیكردنی زیاتر دە‌بن و قە‌ناعە‌تی سێكسیشی باشتر و زیاتر دە‌بێت.


سەرچاوەکان



2086 بینین