هۆکاری دواکەوتنی سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-20:57:00 - کۆدی بابەت: 1361
هۆکاری دواکەوتنی سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

ھۆكارە‌كانی دواكە‌وتنی سوڕی مانگانە‌

پێویستە‌ سوڕی مانگانە‌كان لە‌كاتی خۆیدا بێت، بە‌ڵام ڕە‌نگە‌ ھە‌ندێك جار چە‌ند ڕۆژێكی كە‌م دوابە‌كوێت كە‌ نابێتە‌ كێشە‌، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر دواكە‌وتنە‌كە‌ بوو بە‌ چە‌ند ھە‌فتە‌یە‌ك یان چە‌ند مانگێك ئە‌وا كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستیت ھە‌یە‌.
ڕە‌نگە‌ دواكە‌وتنی سوڕی مانگانە‌ بە‌ھۆی سكپڕیە‌وە‌ بێت، چونكە‌ نیشانە‌ سە‌رە‌تایە‌كانی دووگیانی وە‌ك نیشانە‌كانی سوڕی مانگانە‌ وایە‌ بە‌ نمونە‌ ھە‌ڵئاوسان، ئازاری مە‌مك لە‌كاتی دە‌ستلێدان، ئازاری ناوسك، بە‌ڵام بە‌پێی بڵاوكراوە‌یە‌كی ماڵپە‌ڕی «Stethnews» 

ئە‌گە‌ر دواكە‌وتنە‌كە‌ بە‌ھۆی سكپڕی نە‌بوو ئە‌وا كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستیت ھە‌یە‌:

سترێس:
سترێس كاریگە‌ری ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر لە‌شت، وە‌ك دروست بوونی زیپكە‌، زیاد بوونی كێش، سە‌ر ئێشە‌، دە‌توانێت كار بكاتە‌ سە‌ر سوڕی مانگانە‌كانت، چونكە‌ لە‌شت بە‌شێوە‌یە‌كی ڕاست و ڕێك پێك ھۆرمۆنە‌كە‌ن دروست ناكات بە‌تایبە‌تی  كۆلیسترۆڵ و ئە‌درینالین.

نە‌خۆشی:
ھە‌ندێك جار ئە‌گە‌ر تا یاخود نە‌خۆشیە‌كت ھە‌بێت لە‌كاتی ھێلكە‌ دە‌رچوندا، ئە‌وا دە‌بێتە‌ ھۆی سترێس بۆ سر لە‌شت، ئە‌گە‌ر ئە‌مە‌ ڕووبدات ئە‌وا ڕە‌نگە‌ سوڕی مانگانە‌كانت داو بكە‌وێت یان ھە‌رنابێت لە‌و مانگە‌دا، ئە‌گە‌ر ئە‌م نە‌خۆشیە‌ ھۆكاربێت بۆ دواكە‌وتنی سوڕی مانگانە‌كە‌ت ئە‌وا پێویستە‌ لە‌دوای چاكبوونە‌وە‌ت، ئە‌ویش ئاسایی ببێتە‌وە‌.

قە‌ڵە‌وی:
ئە‌و كە‌سانە‌ی كێشیان زیادە‌ بە‌زۆری ناكە‌ونە‌ سوڕی مانگانە‌وە‌، كێش كار دە‌كاتە‌ سە‌ر «ھایپۆسلامە‌س» كە‌ مانگانە‌یە‌، ئە‌گە‌ر كێشت زیادە‌ یان لە‌موە‌یە‌كی كە‌مدا كێشت زیاد دە‌بێت، ئە‌وا دە‌بێتە‌ ھۆی دە‌ردانی بڕێكی زۆر ھۆرمۆنی ئیسترۆجین ، ئە‌مە‌ش ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی ڕێگری لە‌ دە‌رچونی ھێلكە‌ و سوڕی مانگانكە‌ت تێكدە‌دات.

كێشە‌ی سایرۆیدە‌ گلاند (لیكە‌ڕژێنی دە‌رە‌قی):
ئە‌م دە‌ردە‌رە‌ گرنگە‌ گرنگە‌ بۆ كاری زیندە‌ چالاكی، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر كێشە‌یە‌كت ھە‌بێت لە‌م دە‌ردە‌رە‌دا، ئە‌وا دە‌بێتە‌ ھۆی تێكچونی سوڕی مانگانە‌كانت، ئە‌گە‌ر بە‌شێوە‌یە‌كی زۆر ئە‌م  دە‌ردراوە‌ ھۆرمۆنە‌كانی ڕشت ئە‌وا سوڕی مانگانە‌كە‌ت كە‌متر ڕوودە‌دات و خوێنە‌كە‌ كاڵترە‌.
بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئە‌م دە‌ردە‌رە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی كە‌م ھۆرمۆنە‌كانی ڕشت ئە‌وا دووبارە‌ سووڕی مانگانە‌كان كە‌متر ڕوودە‌دات، بە‌ڵام خوێنە‌كە‌ سوورتر و تۆخترە‌، پێویستە‌ لە‌م كاتە‌دا پشكنینی خوێن ئە‌نجامبدە‌یت تاكو بزانیت كێشە‌كە‌ چییە‌؟
ئە‌گە‌ر سووڕی مانگانە‌كە‌ت زۆر ناڕێك بوو ئە‌وا دە‌بێت پشكنین تاكو بزانیت فرە‌ كیسی ھێلكە‌دانت ھە‌یە‌ یان نا، كە‌ ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی تێكچونی ھاوسە‌نگی ھۆرمۆنە‌كانە‌وە‌ ڕوودە‌دات، لە‌شت زیاتر ھۆرمۆنی ئە‌ندرۆجین دە‌ڕێژێت كە‌ ھۆرمۆنی پیاوە‌، ڕە‌نگە‌ ھۆی تێكچونی سووڕی مانگانە‌كانی یاخود بیوە‌ستێنیت.


سەرچاوەکان



6705 بینین