ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەبنە هۆی تواندنەوەی چەوری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-14:14:00 - کۆدی بابەت: 1370
ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەبنە هۆی تواندنەوەی چەوری

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خواردن و خواردنە‌وانە‌ی دە‌بێتە‌ ھۆی توانە‌وە‌ی چە‌وری و ڕێكبوونە‌وە‌ی لە‌شو لارت كامانە‌ن؟

دارچینی یە‌كێكە‌ لە‌و خۆراكانە‌ی باشترین سوودی ھە‌یە‌ بۆ توانە‌وە‌ی چە‌وری لە‌ش و كاریگە‌ریری خێرایە‌، دە‌توانیت كە‌وچێك دارچینی تێكە‌ڵی ھە‌موو ئە‌و خواردنە‌وە‌ گە‌رمانە‌ بكە‌یت كە‌ دە‌یخۆیتە‌وە‌ وە‌ك چا یان قاوە‌، جگە‌ لە‌ توانە‌وە‌ی چە‌وری باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ خێراكردنی كرداری ھە‌رس، یاخود كە‌وچكێكی گە‌ورە‌  ھە‌نگوین و نیو كە‌وچكی گە‌ورە‌ دارچینی تێكە‌ڵ بكە‌ و بیخە‌رە‌ كوپێك ئاوە‌وە‌ تێكە‌ڵی بكە‌ بیخە‌رە‌ سە‌ر ئاگر كە‌مێك بیكوڵێنە‌ و بیخۆرە‌وە‌، یاخود بیكە‌ بە‌ دوو كوپە‌وە‌ بە‌یانیان بە‌ گە‌دە‌ی خاڵی كوپێك بخۆرە‌وە‌ و ئێواران كوپی دووە‌م.
شۆڤان باشترین جۆری خۆراكە‌ بۆدابە‌زاندنی كێش بە‌بێ ڕێجیم، چونكە‌ زوو ھە‌ست بە‌ تێری دە‌كە‌یت بۆ ماوە‌یە‌كی درێژ، لە‌ھە‌مان كاتدا چە‌ندین ماددە‌ی سوود بە‌خشی تێدایە‌ بۆ تە‌ندروستی لە‌ش و دڵ، دە‌توانیت چە‌ند دانە‌یە‌ك لە‌گە‌ڵ نانی بە‌یانی یان لە‌گە‌ڵ زە‌ڵاتە‌ تێكە‌ڵی بكە‌یت.
یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌كانی توانە‌وە‌ی چە‌وری و دابە‌زاندنی كێش خواردنە‌وە‌ی كوپێكی گە‌ورە‌ ئاوی گە‌رمە‌ بە‌ گە‌دە‌ی خاڵی لە‌ بە‌یانیاندا، چونكە‌ باشترین چارە‌سە‌رە‌ بۆ خێراكردنی كرداری ھە‌رس و كردنە‌ دە‌رە‌وە‌ی ژە‌ھری لە‌ش و توانە‌وە‌ی چە‌وری، لە‌ھە‌مان كاتدا توێژینە‌وە‌ پزیشكیە‌كان باس لە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم كاریگە‌ری لە‌سە‌ر مێشك ھە‌یە‌ و ڕێگە‌ لە‌ بیركردنە‌وە‌ سە‌لبیە‌كان دە‌گرێت و لە‌ دڵە‌ڕاوكێ دوورتدە‌خاتە‌وە‌.
چای زە‌نجە‌فیل یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ دابە‌زاندنی كێش و چالاك كردنی سوڕی خوێن، لە‌ھە‌مان كاتدا تێرت دە‌كات و ئارە‌زووت بۆ خواردن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1452 بینین