بە هەفتەیەک 12 کیلۆ کێش دابەزێنە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-14:52:00 - کۆدی بابەت: 1373
بە هەفتەیەک 12 کیلۆ کێش دابەزێنە

ناوه‌ڕۆك

بە‌ ھە‌فتە‌یە‌ك ١٢ كیلۆ كێش دابە‌زێنە‌

زۆر كە‌س بە‌ھۆی قە‌ڵە‌وی بێزار بوون و نازانن چی بكە‌ن كێشیان دابە‌زێنن، بە‌ڵام دە‌شێت سیستە‌مێكی پارێزە‌ری نوێ  گونجاو بێت بۆ دابە‌زاندنی كێشی زۆر لە‌ ماوە‌یە‌كی كە‌مدا.
بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ ماوە‌یە‌كی كە‌مدا كێشت دابە‌زێنیت ئە‌وا دە‌توانیت ئە‌م پارێزە‌رە‌ بكە‌یت و بە‌پێی ڕۆژە‌كانیش پارێزە‌رە‌كە‌ بریتییە‌ لە‌مە‌ی خوارە‌وە‌:

ڕۆژی یە‌كە‌م:
ــ بە‌یانی: ٢پرتە‌قاڵ، ٢ ھێلكە‌ی كوڵاو، كوپێك شیری كە‌م چە‌وری.
ــ نیوە‌ڕۆ: كوپێك ماست، ١٧٠ گرام سنگی مریشكی كوڵاو.
ــ ئێوارە‌: ١٥٠ گرام سنگی مریشكی كوڵاو، ھێلكە‌یە‌كی كوڵاو، پرتە‌قاڵێك.

ڕۆژی دووە‌م:
ــ بە‌یانی: ٢ ھێلكە‌ی كوڵاو، ئاوی یە‌ك لیمۆ.
ــ نیوە‌ڕۆ : ١٦٠ گرام ماسی، سندییە‌ك.
ــ ئێوارە‌: ٣ ھێلكە‌ی كوڵاو.

ڕۆژی سێیە‌م:
ــ بە‌یانی: ٢ ھێلكە‌ی كوڵاو، ئاوی لیمۆیە‌ك بكە‌رە‌ ناو كوپێك زااوی گە‌رمە‌وە‌ و بیخۆرە‌وە‌.
ــ نیوە‌ڕۆ: ١٧٠ گرام گۆشتی گای كوڵاو، سندییە‌ك.
ــ ئێوارە‌: ٣ ھێلكە‌ی كوڵاو.

ڕۆژی چوارە‌م:
ــ بە‌یانی: ٣ ھێلكە‌ی برژاو لە‌گە‌ڵ كە‌مێك كە‌رە‌وز و پیازدا.
ــ نیوە‌ڕۆ: ١٥٠ گرام سنگی مریشكی كوڵاو و لە‌گە‌ڵ زە‌ڵاتە‌دا.
ــ ئێوارە‌:ھێلكە‌یە‌كی كوڵاو و ٢ پرتە‌قاڵ.

ڕۆژی پێنجە‌م:
ــ بە‌یانی: ٢ گێزە‌ر، ٢ ھێلكە‌ی كوڵاو، كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ ماستی ترش.
ــ نیوە‌ڕۆ: ٢ گێزە‌ر، كوپێك شە‌ربە‌تی فرێشی پرتە‌قاڵ.
ــ ئێوارە‌: ھێلكە‌یە‌كی كوڵاو و ٧٩ گرام ماسی كوڵاو.

ڕۆژی شە‌شە‌م:
ــ بە‌یانی: ١٥٠ گرام ماستی كە‌م چە‌وری، ئاوی پرتە‌قاڵێك.
ــ نیوە‌ڕۆ: ٢ ھێلكە‌ی كوڵاو، ٢ سندی.
ــ ئێوارە‌: پە‌رداخێك ئاو.

ڕۆژی حە‌وتە‌م:
ــ بە‌یانی: ٢ ھێلكە‌ی كوڵاو  و نیو سندی.
ــ نیوە‌ڕۆ: پرتە‌قاڵێك و ١٧٠ گرام گۆشتی گای كوڵاو.
ــ ئێوارە‌: پە‌رداخێك ئاو.


سەرچاوەکان



716 بینین