ئال پاچینۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-20:23:00 - کۆدی بابەت: 1402
ئال پاچینۆ

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

ئاڵفرێدۆ جەیمس پەچینۆ (ئاڵ پەچینۆ) یەکێکە ئەکتەرە گەورەکانی ئەمەریکا، لە بەرواری (٢٥/٤/١٩٤٠) لە دایک بووە، لە ماوەی ٥٠ ساڵی خزمەتی لە سینەما دا، چەندەها جار پاولێوراو بووە و چەندەها جاریش خەلاتی بردووەتەوە، تیایاندا خەڵاتەکانی 《ئۆسکار》.

زانیاری كەسی

كار : ڕۆڵگێر

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 25/4/1940

شوێنی لەدایكبوون : نیۆیۆرك سیتی، نیۆیۆرك، ئەمریكا

ناوبانگی لە فیلمی مێژووی THE GODFATHER وە پەیدا کرد کە لەلایەن فرانسس فۆرد کاپۆلاوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، بە بۆچوونی زۆربەی بینەرانی سینەما فیلمەکە {بەهێزترین فیلمە لە مێژووی سینەمادا}.

ئاڵ پەچینۆ چەندین جار پاولێوراو بوو بۆ باشترین ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکیدا لە فیلمەکانی

  • THE GODFATHER 1972
  • 1973 SERPICO
  • THE GODFATHER II 1974
  • DOG DAY AFTERNOON 1975
  • AND JUSTICE FOR ALL 1979

وە لەکۆتایدا لە فیلمی 1992 SCENT OF A WOMAN خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت بۆ باشترین ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکیدا.

ژیانی ئاڵ پەچینۆ و سەرەتای نواندنی

ئاڵ پەچینۆ لە دایک بووە لە گەرەکی (شەقامی) EAST HARLEM لە شاری (نیویۆرک)، باوکی بە رەگەز (ئیتاڵی - ئەمەریکی) بووە، باوک و دایکی جیا بوونەتەوە کاتێک (ئاڵ) تەمەنی ٢ ساڵ بووە وە دوای ئەوە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە. لە تەمەنی هەرزەکاریدا ناسراو بوو بە (سەنی)، (ئاڵ) خولیایەکی هەبوو بۆ بوون بە یاریزانی یاری (بەیس بۆڵ)، پەچینۆ لە تەمەنی ٩ ساڵیدا دەستی کردووە بە جگەرە کێشان و خواردنەوە، وە تەنانەت مادەی هۆشبەریشی بەکارهێناوە، پەچینۆ دوو هاورێی نزیکی هەبووە کە هەر دووکیان بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست دا.

لە ساڵی (١٩٦٢) دایکی (ئاڵ) کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا و لە هەمان ساڵیشدا باپیرەی کۆچی دوایی کرد، پەچینۆ لەسەر ئەم دوو رووداوە دەلێت: (ئەو ساڵە ناخۆشترین ساڵی من بوو، زۆر زۆر بێهیوا بووم، کە دوو کەسی نزیک و ئازیزم بە جێیان هێشتم).

هەر لە هەرزەکاریەوە پەچینۆ حەزی کردووە بەژداربێت لە ستۆدیۆی (HB) وە بەژداریش بوو، ئاڵ لە ستۆدیۆیەکە زۆر بەرەوپێش چوو هەم لە رووی رۆڵگێرانەوە و هەم لە رووی نوسەریەوە، چونکە هەر لەوێ چیرۆکێکی نووسی، هەموو ئەمانە لە فێرکاریەکانی ئەکتەر و دەرهێنەر (لی ستراسبێرگ)ەوە فێربوو، دوای چەند ساڵێک (ئاڵ) لە چاوپێکەوتنێک دەربارەی (ستراسبێرگ) و ستۆدیۆی HB وتی: ستۆدیۆیەکە مانایەکی زۆری بە من بەخشی، هەتا ماوم لە ژیاندا ئەوەم بیرناچێت، بەتایبەتی (لی ستراسبێرگ) کە زۆر شتی فێرکردم.

هەر لە چاوپیکەوتنێکی دیکە وتی:

من زۆر خۆشحاڵ بووم کە کارم بۆ (لی) دەکرد، ئەو ئەزموونێکی زۆری هەبوو، کاتێک کە قسەی دەکرد و ئامۆژگاری دەکردم، ئەو سۆز و خۆشەویستیەی کە ئەو هەیبوو بۆ سینەما لە وشەکانیت دا دەتدۆزیەوە، جاری وا هەبوو تەنها دەمویست قسەم بۆ بکات چونکە ئەو شتانەی کە من دەمبیست لەوەوە، لە هیچ کەسێکی ترەوە نەمدەبیست!

شایەنی باسە لە ساڵی 2002 لەگەڵ دەرهێنەری گەورە و زیرەک (کریستۆفەر نۆڵان) کاری کردووە لە فیلمی (Insomnia)، فیلمەکە لەلایەن بینەر و رەخنەگرانەوە وەسفی کرا و لە (بۆکس ئۆفیس)یشدا شوێنی خۆی کردەوە و توانی 113 ملیۆن دۆلار قازانج بکات.

هەروەها لە ساڵی 2019 رۆڵی گێرا لە فیلمی Once upon a time in Hollywood

کە دەرهێنانی بۆ کرابوو لەلایەن دەرهێنەری گەورە (کوێنتین تارانتینیۆ)، لە رۆڵ گێرانی هەردوو ئەکتەری بەناوبانگ (براد پیت) و (لیۆناردۆ دیکاپیرۆ)، وە لە هەمان ساڵدا رۆلی گێرا لە فیلمی The Irishman کە کاری دەرهێنانی بۆ کرابوو لەلایەن دەرهێنەری گەورە (مارتن سکیۆریزی)، لە رۆڵگێرانی هەردوو ئەکتەری گەورە (رۆبێرت دنیرۆ) و (جۆو پێشی) وە فیلمەکە وەسفی زۆر کرا لە لایەن بینەرانەوە.

ژیانی تایبەتی

پەچینۆ 3 منداڵی هەیە وە تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە، پەیوەندی هەبووە لەگەڵ (دایان کیتن) کە لە تریلۆجی THE GODFATHER رۆڵی (کۆنی کۆرلیۆن)ی گێراوە کە خوشکی (مایکڵ کۆرلیۆن) بووە، بەڵام پەیوەندیەکە زۆری نەخایاندووە، لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکەش پەیوەندی هەبوو.

 

 

 

 

 

 


سەرچاوەکان



1323 بینین