جۆنی دیپ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-20:57:00 - کۆدی بابەت: 1407
جۆنی دیپ

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

جۆن کریستۆفەر دیپ (جۆنی دیپ)، ئەکتەر و بەرهەمھێنەر و میوزیکژەنی بەناوبانگی ئەمەریکی یە، تا ئێستا ١٠ جار بۆ خەلاتی گۆلدن گلۆب پاڵێوراوە، جارێک بووەتە براوەی خەڵاتەکە، وە ٣ جار پاولێوراو بووە بۆ خەلاتەکانی ئۆسکار،

زانیاری

كار : ئەكتەر

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 9/6/1963

شوێنی لەدایكبوون : Owensboro, Kentucky, USA

دیب یەکێکە لە ١٠ قازانج کراوترین ئەکتەرەکانی جیهان کە توانویەتی ٣.٧ ملیار دۆلار قازانج بکات.

لە فیلمە سەرکەوتووەکانی

Cry-Baby (1990

Corpse Bride 2005

Dead Man 1995

Alice in Wonderland 2010

Dark Shadows 2012

Rango 2011

The Tourist 2010

Charlie and the Chocolate Factory 2005

Pirates of the Caribbean کە تا ئێستاش بەردەوامە

دەستپێکی ژیانی دیپ

دیپ لە بەرواری (٩/٦/١٩٦٣) لە ویلایەتی کنتاکی لە ئەمەریکا لە دایک بووە، باوک و دایکی جیابوونەتەوە کاتێک جۆنی تەمەنی ١٥ ساڵ بووە، دایکی جۆنی دیاریەکی داوە بە دیپ کاتێک ١٢ سال بووە، لەو کاتەوە جۆنی خولیای بۆ میوزیک هەبووە و دەستی کردووە بە ژەنینی، وە لە چەند باندێکی میوزیکیدا بەژدار بووە.

دیپ بۆ یەکەم جار لە فیلمی ترسناکی A Nightmare on Elm Street 1984 رۆلی گێراوە و ناوبانگی پەیدا کردووە، دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠٣ رۆلی گێڕا لە فیلمی Pirates of the Caribbean کە داهاتێکی زۆری هەبوو لە بۆکس ئۆفیس دا، وە تا ئێستاش بەردەوامە، وەسفێکی زۆری کرا بەتایبەتی رۆڵگێرانە جوان و کۆمیدیەکەی جۆنی کە رۆڵی (کاپتن جاک سپارۆ)ی دەگێرا.

جۆنی دیپ لە سالی ١٩٨٣ هاوسەرگیری کرد لەگەڵ لۆری ئان، بەڵام دوای ٢ سال جیابوونەوە، دوای ئەوە لەگەل چەند ئافرەتێکی تردا پەیوەندی هەبووە و تیایاندا (وینەونە رایدەر)، پەیوەندیەکەی لەگەڵ خانمە ئەکتەر (ئەمبەر هێرد) کێشەی زۆر بۆ دروست کرد، ئەویش ئەوە بوو کە (ئەمبەر) شکاتی یاسایی کرد لە جۆنی و وتی کە دەستدرێژی کردوومەتە سەر و لێیداوم، لە کاتێک دا جۆنی و (ئەمبەر) لە ساڵی ٢٠١٥ هاوسەرگیریان کرد، و دوای سالێک جۆنی دیپ داوای جیابوونەوەی کرد. جۆنی ئاشکرای کرد کە لە تەمەنی ١٢ سالیەوە دەستی بە جگەرە کێشان و خواردنەوە و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان کردووە، لە سالی ٢٠١٣دا جۆنی رایگەیاند کە خواردنەوەی تەرک کردووە.

جۆنی دیپ کێیە؟

جۆنن کریستۆفەر دیپی دووەم لەدایکبووی 9/6/1963 لە ئۆوینسبۆرۆ لە کینتوکی لە وڵاتە یەکگرتووەکان لەدایک بووە.

ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و میوزیکژەنێکی زۆر بلیمەتە، هاوسەرەکەی بەناوی ڤانێسا پارادس خاوەنی دوو منداڵن کە یەکێک لە منداڵەکەیان بە ناوی لیلی ڕۆس کاری مۆدێلی دەکات، کە لەهەمان کاتدا هاوسەرەکەشی میوزیکژەن و نوسەری گۆرانی و فاشیۆن مۆدێلە.

جۆنی دیپ ئێستا لە لۆس ئەنجلس ، لە کالیفۆرنیا نیشتەجێیە.

دایک و باوکی جۆنی دیپ لە ساڵی 1978 لە یەکجیابونەتەوە کە ئەو کاتە جۆننی تەمەنی پانزە ساڵان بووە ، دواتر دایکی جۆنن هاوسەرگیری کردووەتەوە لەگەڵ پیاوێک بەناوی ڕۆبێرت پاڵمەر.

ساڵێک دوای ئەوەی کە دایک و باوکی جۆننی لەیەکجیابونەتەوە جۆننیش وازی لە قوتابخانەی ئانادەیی هێناوە بۆ ئەوەی ببێت بە میوزیک ژەنی ڕۆک، جۆننی دیپ لوگەڵ چەند منداڵێکدا کاری میوزیکی کردووە کە ناوی خۆیان ناوە شەش دەمانچە ( six guns ) پاشان بەرەو لۆس ئەنجلس ڕۆشتوون بۆ ئەوەی لەوێ چەند کارێک بکەن و بەناوبانگ ببن بەڵام پێش ئەنجامدانی کارێک گروپەکە لەیەک جیابووەتەوە، لە ساڵی 1983 هاوسەرگیری لەگەڵ لۆری ئان ئەلیسۆن کردووە کە خوشکی یەکێک لە ئەندامی گروپەکەیان بووە، هاوسەرەکەی واتە لۆری جۆننی بە ئەکتەری بەناوبانگ نیکۆلاس کەج ناساندووە و هەر نیکۆلاس بووە کەبە جۆننی وتوە کە بێتە ناو کاری ئەکتەری و سینەماوە، پاشان لە ساڵی 1985 جۆننی لەگەڵ لۆری هاوسەری جیابونەتەوە.

 

جۆنی دیپ لە ساڵی 2012 ناوی چوەتە نێو کتێبی گینس ( ڕیکۆردە بەناوبانگەکان ) بەو ئەکتەرەی کە زۆرترین داهاتی کۆکردووەتەوە کە بڕەکەی 75 ملیۆن دۆلار بووە، یەکێک لەو فیلمانەی کە زۆرترین داهاتی پێکۆکردوەتە زنجیرە فیلمی ( pirates of the caribean ) کە زۆربەمان بە جاک سپارۆو جۆننی دیپمان ناسیوە کە ئەو ڕۆلە دەبینێت لەو فیلمەدا کە داهاتەکەی 4.5 بلیۆن دۆلار بوو، پاشان زنجیرە فیلمی ( fantastic beasts ) کە بەشێکە لە جیهانی فیلمەکانی هارری پۆتەر کە داهاتەکەی 1.3 بلیۆن دۆلار بوو.

یەکەمین فیلم کە جۆننی دیپ بەشداربووبێ تێیدا فیلمی ترسناکی A nightmare on Elm street ، لەساڵی 1997 لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ ئەلپاچینۆ لە فیلمێکدا بەناوی Donnie brasco کاری کردووە.

 

بەشێک لە فیلمەکانی جۆنی دیپ 

  • the pirates of the carribean the curse of the black pearl
  • the pirates of the carribean dead mens chest
  • the pirates of the carribean at worlds end
  • the pirates of the carribean on stranger tides
  • the pirates of the carribean dead men tell no tales
  • Alice in wonder land
  • Alice through the looking glass
  • Rango
  • The lone ranger
  • transcendence
  • murder on the orient express
  • fantastic beasts and where to find them
  • fantastic beasts the crimes of grindelwald


سەرچاوەکان



2188 بینین