مەترسییەکانی جگەرە کێشان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-13:45:00 - کۆدی بابەت: 1454
مەترسییەکانی جگەرە کێشان

ناوه‌ڕۆك

مەترسیەکانی جگەرە کێشان

ئەگەر ئێوە جگەرە کێشن دەبێت وریای ئەو مەترسیانە بن کە لەڕێگەی دوکەڵی جگەرەوە کە هەڵگری (٣) ماددەی زۆر ترسناکە کە ئەوانیش (نیکۆتین، تار، قیر، وەیەکەم ئۆکسیدی کاربۆن).

قیر

ئەم ماددەیە بەشێوەی سیکۆتین دەلکێ بە سییەکانەوە دەبێتە هۆی ڕەش بونەوەی بەهۆی ئەم ڕەش بوونەوە چەند نەخۆشیەک وەک (ئەمفیزم و برۆنشید) وەلەهەمووشیان ترسناکتر شێرپەنجەی سیەکانە کەتوشی مرۆڤ دەبێت وە هەروەها گیراوەی کیمیایی ژەهرینی تێدایە کە دەچێتە ناو سوڕی خوێن و پاشان لەڕێگەی گورچیلەکانەوە دەپاڵێورێت وەکو میز دێتە دەرەوە ئەو جۆرە ماددەیەو پاڵاوتنی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی (میزەڵدان).

نیکۆتین

نیکۆتین ماددەیەکە کە ئالودەبوون توشی کەسی جگەرە کێش دەبێت و لەسەر دەمارە ڕاگەیاندن گاریگەری دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی لێدانەکانی دڵ و ناتەواوی لە لێدانەکانی دڵدا. 

یەکە ئۆکسیدی کاربۆن

ئەم ماددەیە لەدوکەڵی جگەرەدا هەیە لەڕیگەی خوێنەوە ڕادەکێشرێت و دەبێتە هۆی لاواز بوونی خرۆکە سوەکانی خوێن لەوەرگرتنی ئۆکسجیندا هەروەها ڕوون بۆتەوە کەجەڵدەی دڵیشی پێوەیە. ژنانی سک پڕ کەجگەرە دەکێشن دەبێت ئەوە بزانن نیکۆتین و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر خوێن بەرەکانی خۆی و کۆرپەکەی.


سەرچاوەکان



8348 بینین