گرنگترین ئەو خۆراکانەی بەرگری لەشی منداڵ زیاد دەکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:32:00 - کۆدی بابەت: 1472
گرنگترین ئەو خۆراکانەی بەرگری لەشی منداڵ زیاد دەکەن

ناوه‌ڕۆك

گرنگترین ئە‌و خۆراكانە‌ی بە‌رگری لە‌شی منداڵ بە‌ھێز دە‌كات

بە‌ھێز كردنی بە‌رگری لە‌شی منداڵ زۆر گرنگە‌ لە‌ ڕێگای خۆراكی تە‌ندروستە‌وە‌، پێش ئە‌وە‌ی تووشی ھە‌ندێك نە‌خۆشی بێت و پێوستی بە‌ سە‌ردانی پزیش و خواردنی دە‌رمان ھە‌بێت، ڕە‌نگە‌ دایكان ئە‌مە‌ بە‌ كارێكی مە‌حاڵ بزانن بە‌ڵام جۆری خواردن ڕۆڵی سە‌رە‌كی ھە‌یە‌ لە‌ بە‌ھێزكردنی بە‌رگری و گە‌شە‌ی لە‌شی منداڵ و گە‌ورە‌ش.

ئە‌و خۆراكانە‌ی یارمە‌تیدە‌رن بۆ بە‌ھێزكردنی بە‌رگری لە‌شی منداڵ چین؟

بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی ئاژە‌ڵە‌ ئاویە‌كان وە‌ك ماسی سە‌لە‌مون و تونا و جۆرە‌كانی، چونكە‌ بڕێكی زۆ ئۆمێگا ٣ تێدایە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ بۆ لە‌ش و پێكھاتە‌ی ترشە‌ چە‌وریان تێدایە‌، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی چالاك كردنی لە‌ش و بە‌ھێزكردنی بە‌رگری و بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئاستی زیرە‌كی مێشك.
برۆكلی یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین جۆرە‌كانی سە‌وزە‌وات بۆ لە‌شی منداڵ و پێكھاتە‌ی دژە‌ ئۆكسان و ڤایتامین و كانزا و ماددە‌ی ڕیشاڵی زۆری تێدایە‌، لە‌ھە‌مان كاتدا دژی نە‌خۆشییە‌كانی شێرپە‌نجە‌ی ڕیخۆڵە‌یە‌ و ئێسكە‌كان و بە‌رگری لە‌ش بە‌ھێز دە‌كات.
كێوی میوە‌یە‌كی بە‌تام و خۆشە‌و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤایتامین سی و باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ بە‌ھێزكردنی بە‌رگری لە‌ش، ماددە‌ی كلۆرۆفیل ڕە‌نگێكی سە‌وز بە‌م میوە‌ بە‌خشیوە‌ كە‌دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێزكردنی بە‌رگری لە‌ش دژی بە‌شێكی زۆری نە‌خۆشیە‌كان و شێرپە‌نجە‌ بە‌تایبە‌ت، لە‌ھە‌مان كاتدا سە‌رچاوە‌ی مە‌گنسیۆمە‌ كە‌ دڵ بە‌ھێز دە‌كات و و دە‌مارە‌ خوێنبە‌رە‌كان دە‌پارێزێت، تە‌ماتە‌ پێكھاتە‌ی لایكوبینی زۆر تێدایە‌ كە‌ سە‌رچاوە‌یە‌كە‌ی بۆ بە‌ھێزكردنی تە‌واوی بە‌رگری لە‌ش، باشترە‌ بە‌كاڵی بوخرێت تا سوودی لێ ببینرێت.
كە‌لە‌رم بە‌ھە‌مان شێوە‌ی خواردنە‌كانی دیكە‌ زۆر گرنگە‌ بۆ لە‌ش و بە‌رگری بە‌ھێز دە‌كات، بە‌زۆر شێوە‌ دە‌كرێت ئامدە‌بكرێت.


سەرچاوەکان



1914 بینین