ئەو خۆراکانەی نابێت پێش شەش مانگی بە منداڵ بدرێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:54:00 - کۆدی بابەت: 1478
ئەو خۆراکانەی نابێت پێش شەش مانگی بە منداڵ بدرێت

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خۆراكانە‌ی نابێت پێش شە‌ش مانگی بە‌ منداڵ بدرێت

جۆری خۆراكی منداڵ لە‌ماوە‌ی ساڵی یە‌كە‌می تە‌مە‌نی زۆر گرنگە‌، ھە‌ندێك خۆراك ھە‌ن كە‌ گە‌دە‌ی منداڵ تونای وە‌رگرتنیانی نییە‌ و بە‌شێكی زۆری باوانیش لە‌وە‌ ئاگادار نین و لە‌ یە‌كە‌میان نازانن چی بدە‌ن بە‌ منداڵە‌كانیان و چی بۆیان زیانبە‌خشە‌.

ئە‌مانە‌ ٥ خۆراكن كە‌ نابێت بە‌ منداڵ بدرێن

١- ماست
خواردنی ماست ھەریە‌كە‌ لە‌ كالیسیۆم، ڤایتامین D و پڕۆبایتییە‌كە‌كان بە‌ منداڵان دە‌بە‌خشێت و یارمە‌تی ڕێڕە‌وی ھە‌رسی منداڵان دە‌دات، بە‌ڵام باشترە‌ لە‌ دوای تە‌مە‌نی ٦ مانگی دە‌ست بە‌ خواردنی ماست بكرێت و شە‌كری دە‌ستكردی تێدانە‌بێت.

٢- كێك و ھە‌ویرە‌كان
كێك دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ وزە‌ و چە‌وری. ھە‌روە‌ھا ئە‌و شە‌كرە‌ی لە‌نێو كێكە‌ جۆراو جۆركان ھە‌یە‌، ھۆكارە‌ بۆ كلۆربوونی دانە‌كان، كە‌ ئە‌مە‌ش حاڵە‌تێكی مە‌ترسیدارە‌ بۆ دە‌مێكی بچووكی منداڵانی تازە‌ گە‌شە‌كردوو.

٣- ھە‌نگوین
بۆ منداڵانی خوار تە‌مە‌ن یە‌ك ساڵی، خواردنی ھە‌نگوین مە‌ترسی ژە‌ھراویبوون و بۆتولیزم دروستدە‌كات، كە‌ زۆرجار كوشندە‌یە‌، چونە‌كە‌ منداڵان توانای ھە‌رسكردنی ھە‌نگوینی نییە‌، بە‌ڵام لە‌ دوای یە‌ك ساڵی خواردنی ھە‌نگوین ئاسایە‌.

٤- شە‌ربە‌ت
ئە‌كادیمایای ئە‌مریكی بۆ تە‌ندروستی منداڵان پێشنیاز دەكات باوان دووربن لە‌ پێدانی شە‌ربە‌ت بە‌ منداڵە‌كانیان تاكو تە‌مە‌نی یە‌ك ساڵان، چونكە‌ ئەمانە‌ سوودبە‌خش نین و تە‌نیا شە‌كری شلن، ھە‌روە‌ھا بە‌ پێویستی دە‌زانێت لە‌جیاتی شە‌ربە‌ت، گرنگی زیاتر بە‌ ئاو شیری سروشتی دایك بدرێت.

٥- كە‌رە‌ی بادە‌م
ئە‌م خۆراكە‌ ژە‌مێكی گرنگی نیوە‌ڕۆیە‌ بۆ منداڵان، بە‌ڵام نابێت بە‌ كۆرپە‌ی خوار یە‌ك مانگی بدرێت و باشترە‌ لە‌دوای تە‌مە‌نی یە‌ك ساڵان دە‌ست بە‌ خواردنی كە‌رە‌ی بادە‌م بكرێت.


سەرچاوەکان



11419 بینین