ئایا خواردنی شەوان مرۆڤ قەڵەو دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-20:48:00 - کۆدی بابەت: 1587
ئایا خواردنی شەوان  مرۆڤ قەڵەو دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا ڕاستە‌ خواردنی شە‌وان، مرۆڤ قە‌ڵە‌و دە‌كات؟

زۆربە‌مان ئامۆژگاری كراوین كە‌ خواردنی زۆر لە‌شە‌واندا نخۆین، چونكە‌ ئە‌و كارە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی مرۆڤ دوو ھێندە‌ كێشی زیاتر بكات، بە‌ڵام ئایا ئە‌م وتە‌یە‌ لە‌ ڕوانگە‌ی پزیشكیە‌وە‌ تاچە‌ند ڕاستە‌؟
لە‌ ئێستادا، شارە‌زایانی بواری خواردن و پزیشكی، ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ «كالۆری ھە‌ر كالۆریە‌» جا چ لە‌ شە‌و بخورێت یاخود ڕۆژ.
بە‌شێوە‌ویە‌كی سادە‌ ھۆكاری قە‌ڵە‌وبوونی مرۆڤ بریتیە‌ لە‌ خواردنی كالۆری زیاتر لە‌وە‌ی كە‌ دە‌یسوتێنێت، شارە‌زایان ئە‌م بیرۆكە‌یە‌ وە‌ك تیۆری كالۆری وە‌رگرتن و دانە‌وە‌ ناودە‌نێن.
لە‌ زانیارییە‌كانی وە‌زارە‌تی كشتوكاڵی ئە‌مریكادا ھاتووە‌: «گرنگ نییە‌ چ كاتێكی ڕۆژ نان دە‌خۆیت و چە‌ند جوڵە‌ی جە‌ستە‌ی لە‌و ڕۆژە‌دا ئە‌نجام دە‌دە‌یت، دیاری دە‌كە‌ن ئایا كێشت زیاد دە‌بێت یاخود كە‌م دە‌بێت، یاخود ھە‌روە‌ك خۆی دە‌مێنێتە‌وە‌».
بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی مرۆڤی ئاسای پێوستی بە‌ ٢٠٠٠ كالۆری ھە‌یە‌ لە‌و خواردنانە‌ی كە‌ ڕۆژانە‌ دە‌یخوات، ئە‌گە‌ر ڕێژە‌ی كالۆری وە‌رگیراو لە‌‌ خواردن لە‌و ٢٠٠٠ زیاتر بێت ئە‌وا مرۆڤ كێشی زیاد دە‌كات، ئە‌گە‌ر كە‌متریش بێت ئە‌وا كێشی دادە‌بە‌زێت.
بە‌ڵام توێژینە‌وە‌كان ئاشكرایان كردووە‌ كە‌ مرۆڤ بە‌گشتی  بە‌ھۆی سە‌رقاڵی لە‌ ڕۆژدا، لە‌ شە‌واندا كالۆری زیاتر دە‌خوات و جموجوڵی كە‌م دە‌كات، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌یە‌ كە‌ زیاتر بە‌و خواردنانە‌ی شە‌وان قە‌ڵە‌و دە‌بێت، ئە‌گینا كالۆری ھە‌ر كالۆریە‌!


سەرچاوەکان



711 بینین