ئەو خواردنانەی جگەر تێکدەشکێنن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-21:14:00 - کۆدی بابەت: 1590
ئەو خواردنانەی جگەر تێکدەشکێنن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خواردنانە‌ی جگە‌ر تێكدە‌شكێنن

كۆمە‌ڵێك خواردن ھە‌ن كە‌ زیان بە‌ جگە‌ر دە‌گە‌یە‌نن و تێكتدە‌شكێنن لە‌وانە‌:

شە‌كر

خواردنی ڕێژە‌یە‌كی زۆر شە‌كر تە‌نیا زیان بە‌ دانە‌كانت ناگە‌یە‌نێت، بە‌ڵكو زیانی زۆر بە‌ جگە‌ریشت دە‌گە‌یە‌نێت. خواردنی ڕێژە‌یە‌كی زۆر شە‌كر دە‌بێتە‌ ھۆی توشبوون بە‌ نە‌خۆشی جگە‌ر.
ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ دە‌ریان خستووە‌ كە‌ شە‌كر بە‌ھە‌مان شێوە‌ی مە‌ی زیان بە‌ جگە‌ر دە‌گە‌یە‌نێت و جگە‌ر تێكدە‌شكێنێت، ھە‌ر بۆیە‌ پێویستە‌ ڕێژە‌ی شە‌كر خواردن بە‌ڕێژە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌مبكرێتە‌وە‌.

دە‌رمانی گیایی

ھە‌رچە‌ندە‌ ئە‌و دە‌رمانانە‌ سروشتین بە‌ڵام توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستوە‌ كە‌ ئە‌و دە‌رمانە‌ گیاییانە‌ ڕێگە‌ لە‌ چالاكیە‌كانی جگر دە‌گرن.
كە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ئاوسانی جگە‌ر و لە‌كاركە‌وتنی.

ڕێژە‌ی زۆری ڤیتامین A لە‌ دە‌رماندا

جە‌ستە‌ پێویستیە‌كی زۆری بە‌ ڤیتامین A ھە‌یە‌، بۆیە‌ پێویستە‌ ئە‌و ڤیتامینە‌ لە‌ سە‌وزە‌ و میوە‌كانە‌وە‌ وە‌ربگریت، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر لە‌ڕێگە‌ی خواردنی دە‌رمانە‌وە‌ ڤیتامین A بخۆیت ئە‌وا زیانێكی زۆر بە‌ جە‌ستە‌ت دە‌گە‌یە‌نیت.

٤- خواردنە‌وە‌ گازیە‌كان:
توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستووە‌ كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕێژە‌یە‌كی زۆر خواردنە‌وە‌ گازیە‌كان دە‌خۆنە‌وە‌ زیاتر توشی گرفتی تە‌ندروستی جگە‌ر دە‌بنە‌وە‌.


سەرچاوەکان



630 بینین