ڕێنمایی بۆ بەخشەرانی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:53:00 - کۆدی بابەت: 1600
ڕێنمایی بۆ بەخشەرانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

ڕێنمای بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی خوێن دە‌بە‌خشن

كە‌سانی تە‌ندروست دە‌توانن لایە‌نیكە‌م شە‌ش مانگ جارێك بوتڵێك خوێن ببە‌خشن. پزیشكێكی شارە‌زای ئە‌ڵمانی ھە‌ندێك ڕێنمای سە‌رە‌تایی دە‌داتە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی خوێن دە‌بە‌خشن.  د. ئیبرھارد فێیك ئە‌ندامی دە‌ستە‌ی باڵای خاچی ئە‌ڵمانی دە‌ڵێت ڕاستە‌وخۆ دوای دە‌رھێنانە‌وە‌ی كانیۆلای خوێن بە‌خشینە‌كە‌، دە‌بێت بۆ ماوە‌یە‌ك بە‌دە‌ست فشارێكی توند بخرێتە‌ سە‌ر جێگاكە‌ی تاوە‌كو ڕێگە‌ بگرێت لە‌ دزە‌كردنی چواردە‌وری، كە‌ ھۆكاری شینھە‌ڵگە‌ڕانی دە‌وروبە‌ری شوێنی كانیۆلاكە‌یە‌.  ھە‌ورە‌ھا ڕێنمایش دە‌دات كە‌ بۆ ماوە‌ی ڕۆژێك پشوو بە‌و قۆڵە‌ بدرێت كە‌ خوێنە‌كە‌ی لێوە‌رگیراوە‌ و كاری قورسی پێنە‌كرێت، چونكە‌ دروستكردنی فشاری زۆر لە‌سە‌ری، دە‌بێتە‌ ھۆی دزە‌كردنی خوێن لە‌و شوێنی خوێن بە‌خشینە‌كە‌وە‌، كە‌ ئە‌وە‌ش جگە‌ لە‌ شینبوونە‌وە‌، دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ڵئاوسانی ناوچە‌كە‌.
بە‌پێی ڕێنمایە‌كانی ھە‌مان پزیشكی ئە‌ڵمانی، دوابە‌دوای تە‌واوبوونی پرۆسە‌ی خوێن بە‌خشینە‌كە‌، باشترە‌ چە‌ند خولە‌كێك بە‌ ڕاكشاوی بمێنیتە‌وە‌ و خێرا ھە‌ڵنە‌ستیتە‌وە‌، ئە‌وە‌ش بۆ ئە‌وە‌ی بوار بە‌ كۆئە‌ندامی سووڕی خوێن بدرێت جێگیر ببێتە‌وە‌ و خۆ بگونجێنێت لە‌گە‌ڵ لە‌دە‌ستدانی ئە‌و قە‌بارە‌ خوێنە‌ی بە‌خشراوە‌. ئە‌گە‌ر وانە‌كرێت، ڕە‌نگە‌ سە‌رگێژبوون و ھە‌ندێك جار لە‌ھۆش چونیش ڕوبدات.
خواردن و خواردنە‌وە‌ بە‌رلە‌وە‌ی خوێنە‌كە‌ ببە‌خشیت یارمە‌تیدە‌رێكی دیكە‌یە‌ تاكو جە‌ستە‌ ئاسانتر خۆی لە‌گە‌ڵ لە‌دە‌ستدانی خوێنە‌كە‌ ڕابھێنرێت، ئە‌ویش بە‌ ھە‌ڵمژینی بڕێكی بە‌رچاوی شلە‌مە‌نی لە‌ ڕیخۆڵە‌كانە‌وە‌.  لە‌ كۆتاییدا فریدریك فێیك ئامۆژگاریتان دە‌كات كە‌ڕۆژی خوێن بە‌خشینە‌كە‌ نە‌ وە‌رزش بكە‌ن نە‌ بچبە‌ ساونا، بە‌ڵكو ئە‌وانە‌ دوابخە‌ن بۆ ڕۆژی دواتر تاكو جە‌ستە‌ بە‌شێك لە‌و قە‌بارە‌ شلە‌مە‌نیە‌ وە‌ردە‌گرێت كە‌ بە‌ھۆی خوێن بە‌خشین لە‌دە‌ستیداوە‌.


سەرچاوەکان



592 بینین