ئەرک و ئامانجی سەرەکی مامۆستا لە کارکردن

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-23:30:00 - کۆدی بابەت: 1605
ئەرک و ئامانجی سەرەکی مامۆستا لە کارکردن

ناوه‌ڕۆك

ئەرک و ئامانجی سەرەکی مامۆستا لە کارکردن

ئەرکی مامۆستا، فێرکردنی قوتابی و پێگەیاندنی مرۆڤی دەست پاک و خزمەتگوزار و زانستخوازە، هەمیشە دەبێت ئەم ئامانجە گەورەیە لەبەرچاو بگیرێت، لەم ئاستە بەرزەوە بۆ پیشەکە بڕوانیت، شتی لاوەکی نکرێتە ئامانجی سەرەکی. وەکو بیرکردنەوە لە مووچە و  بەدەست هێنانی پلە و پایە و چەندان شتی تر، بۆ ئەوەی لە داهاتوو سودی بۆ خۆی بە تایبەتی، خاک و خەڵک و نیشتمانەکەی بە گشتی هەبێت، دەبێت مەبەستەکانی تر وەلاوە بنرێت، خۆی لێ دوور بخرێتەوە، ئەگەر مامۆستا بۆ ئەم ئامانجە گەورەیە کار بکات، ئەوا هیچ هۆکارێکی خودی و دەرەکی کاری تێناکات، بێزار نابێت و ڕقی لە پیشەکەی نابێتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، هەرچەندە ژیان ناخۆشبێت هۆکاری بێزارکەر دەوری بدەن، بەڵام ئەو بە حەماسەتێکی زۆرترەوە بەر لە شاڵاوی نەفامی دەگرێت و چۆک دانادات.


سەرچاوەکان



7725 بینین