کەمخەوی و نەخواردنی ژەمی بەیانییان منداڵ قەڵەو دەکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-01:35:00 - کۆدی بابەت: 1618
کەمخەوی و نەخواردنی ژەمی بەیانییان منداڵ قەڵەو دەکەن

ناوه‌ڕۆك

كە‌مخە‌وی و نە‌خواردنی ژە‌می بە‌یانی منداڵ قە‌ڵە‌و دەكە‌ن

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ڵێ نە‌خواردنی ژە‌می بە‌یانیان لە‌لایە‌ن منداڵان و نە‌نوستنیان بە‌شێوە‌یە‌كی ڕێكوپێك، دوو ھۆكاری تووشبونی منداڵانن بە‌ قە‌ڵە‌وی، ئە‌وە‌ش بە‌پێی ھە‌واڵی گاردیان.
توێژە‌رە‌كان لە‌كۆلێجی زانكۆی لە‌ندە‌ن بوون و ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌یان لە‌ جۆرناڵی زانستی ئە‌مریكایی (پێدیارتریكس) بڵاوكردە‌وە‌.
لە‌توێژینە‌وە‌كە‌دا وردبینی كراوە‌ لە‌ تۆماری پزیشكیی منداڵانی ١٩٢٤٤ خێزان كە‌ لە‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٢ لە‌ بە‌ریتانیا لە‌دایكبوون.
وە‌ك توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ نە‌خواردنی ژە‌می بە‌یانی، نە‌خە‌وتن لە‌كاتی دیاریكراو یان بۆ ماوە‌ی پێویست، لە‌ ڕێگە‌ی زۆركردنی ئارە‌زووی خواردنی خواردنە‌ شیرین و چە‌ورە‌كانە‌وە‌، دە‌بنە‌ھۆی قە‌ڵە‌وی.


سەرچاوەکان



1602 بینین