مامۆستای سەرکەوتوو و زانینی زمانی جەستە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-23:54:00 - کۆدی بابەت: 1716
مامۆستای سەرکەوتوو و زانینی زمانی جەستە

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو و زانینی زمانی جەستە

لە کاتی گووتنەوەی وانەدا، ئەگەر پۆلەکە (٤٠) کەسی تیا بێت، ئەوا تەنها (٨٠) گوێچکە گوێگر نیە، بەڵکو (٨٠) چاویش سەیر دەکەن، لەبەر ئەمە پێویست دەکات مامۆستا زۆر وریا بێت، دەبێت بزانێت کە چۆن ( دەست و چاو و لاشە و ڕووخسار و وەستان و شوێن گۆڕین و .......) خۆی بە کار دەهێنێت، مامۆستا لە سەریەتی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و لە سوچێکی پۆلەکەدا خۆی نەشارێتەوە. بۆ ئەمەش پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت؛ 

١- وەستانت لە پۆلدا ڕێک بێت و دوور بێت لە خۆ لار کردنەوە.
٢- بەردەوام چاوت لەسەر قوتابیەکانت بێت.
٣- قوتابەکانت زوو زوو بێدار بکەوە، تاوەکو هەست بکەن تۆ ئاگاداری ئەوانیت.
٤- لە شوێنێک بوەستە کە تەواوی پۆلەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆتدابێت.
٥- بەنەرمی بە باوەڕ بەخۆبوونەوە ڕێنماییەکانت دەربکە.
٦- پەلە لە وانە گوتنەوە مەکە.

 


سەرچاوەکان



4151 بینین