مەترسییەکانی کەمی ڤیتامین A لە لەشدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-01:49:00 - کۆدی بابەت: 1726
مەترسییەکانی کەمی ڤیتامین A لە لەشدا

ناوه‌ڕۆك

مە‌ترسیە‌كانی كە‌می ڤیتامین A لە‌ لە‌شدا

كە‌می ڤیتامین A لە‌ منداڵانی خوار تە‌مە‌نی چوون بۆ قوتابخانە‌ بە‌ كێشە‌یە‌كی جیھانی دادە‌نرێت بە‌ جۆرێك كە‌ ساڵانە‌ نزیكە‌ی چارە‌كە‌ ملیۆنێك تا نیو ملیۆن منداڵ توشی كوێری دە‌بن بە‌ھۆی كە‌می ڤیتامین A یە‌وە‌، ئە‌وە‌ش یە‌كێكە‌ لە‌ نیشانە‌ و بە‌رە‌نجامە‌ توونەدە‌كانی كە‌می ئە‌و ڤیتامینە‌.
ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی ئاماژە‌ی بە‌ بوونی ١٤ ملیۆن منداڵ لە‌ جیھاندا دە‌كات كە‌ تووشی كە‌می ڤیتامین A ھاتوون و ژمارە‌ی ئە‌و منداڵانە‌ش كە‌ تووشی كە‌می ئە‌و ڤیتامینە‌ بوون بە‌بێ دە‌ركە‌وتنی نیشانە‌كانی كە‌وتنە‌ نە‌خۆشخانە‌ بریتییە‌ لە‌ ١٩٠ ملیۆن و لە‌ھە‌مان كاتدا ١٥٠ ملیۆن منداڵ ئە‌گە‌ری مە‌ترسی مردنیان لە‌سە‌رە‌ بە‌ھۆی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌وە‌ كە‌ پە‌یوە‌ندیدارن بە‌ كە‌می ڤیتامین A یە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1144 بینین