ترسانی منداڵان، هۆکار و چارەسەر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-23:34:00 - کۆدی بابەت: 1752
ترسانی منداڵان، هۆکار و چارەسەر

ناوه‌ڕۆك

ترسانی منداڵان، هۆکار و چارەسەر

جۆرەکانی ترس لای منداڵ

سەرباری لە بابەتەکانی هەستپێکراو: وەکو ترسان لە سەگ و ڕەشەوڵاخ و یان شوێنە بەرزەکان ...تاد.

ئەو بابەتانەی کە هەستپێنەکراون: وەکو دێوەزمەکان و تاریکی و مردن و ....تاد.

هۆکارەکان

  • شارەزانەبوون لە ڕاستەقینەی شتەکان.
  • بوونی تێکچوونی جەستەیی تیایدا.
  • جیاوازی کردن لە مامەڵە لە نێوان براکان و خوشکاندا.
  • لە دایک بوونی منداڵێکی تازە و گرنگی دان پێی.
  • پاڵنانی منداڵ، بۆ ئەنجام دانی کارێک، کە حەزی لێ ناکات.
  • گاڵتە پێکردن و پشت تێکردنی منداڵ و لا لێنەکردنەوە لێی.
  • ترساندنی بە شتی ئازاردەر، لە مێشکی ئەودا، وەکو دەرزی و دکتۆر و پۆلیس و ...تاد.
  • ترسانی دایک و باوک، خۆیان لە شتانێکی وەکو مشک و تاریکی و ...تاد.
  • پێکهەڵپژانی گەورەکان، بە تایبەتی باوک و دایک و زۆری گیروگرفتەکانی نێوانیان.

چارەسەر

  • دیاری کردنی سەرچاوەی ترس و هۆکارەکانی، کە لای منداڵ نامۆ و نەزانراون.
  • بێزار نەبوون لە پرسیار کردنی زۆر و ڕوونکردنەوەی هەموو شتێک بۆی بە جۆرێک تێبگات.
  • تاریکی: (بەستنەوەی سەرچاوەی ترس بە شتی خۆش ویستراوەی وەکو پۆلیس: بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگرتن لە دز و چەتەکان) تاوەکو بێخەم بنوین، و بەم شێوەیە.
  • دوورخستنەوەی منداڵ لە کەشوهەوای خەمبداری وەکو مردنی خزمێک و هات و هاواری شین گێڕان ...تاد.
  • ئەگەر پێویست بێت، ماڵەکە بە ڕووناکیەکی کز ڕۆشن بکرێتەوە.
  • بەر لە نووستن چیرۆکی خۆشی بۆ بگێڕیتەوە نەک ترسناک.
  • گێڕانەوەی بەسەرهاتی جەنگەکانی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) و هەڵوێستە نەبەردەکانی پیاوچاکانی پێشین بە شێوازێكی سادە.
  • جیاکردنەوەی منداڵ (بە پلەبەندی) لە دایک و باوکی، نەک بە کتوپڕی تاوەکو لە شوێنێکی سەربەخۆ بخەوێت.
  • ناچارکردنی منداڵ بۆ چوونە ناو ئەو هەڵوێست و شتانەی لێی دەترسێت بە نەرم و نیانی و پلەبەندی.
  • ئامادەکردن و پەروەردەکردنی منداڵ لەسەر ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڵوێستەکان، کە دووچاری دەبێ لە یاریکردن و چیرۆکە تەمسیلیەکان.


سەرچاوەکان



2447 بینین