شەهاب حوسەینی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-29-00:09:00 - کۆدی بابەت: 1758
شەهاب حوسەینی

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

ئەکتەر و دەرهێنەری فیلم و گۆرانی بێژ و بەرهەمهێنەرە ،ناوی تەواوی سید شهاب‌الدین حسینی تنکابنی، لە بەرواری 3/2/1974 لە ئێران، لە تاران لەدایکبووە

زانیاری كەسی

پیشە : ڕۆڵگێران

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 4/2/1974

شوێنی لەدایكبوون : ئێران ، تاران

هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە ناوی هاوسەرەکەی پریچھر قنبری ، لەساڵی 1996 هاوسەرگیری کردووە و بووەتە خاوەنی دوو کوڕ بەناوی محەمەد ئەمین کەلە بەرواری 3/2/2004 لەدایک بووە و کوڕی دووەمیان بەناوی ئەمیر عەلی کەلە بەرواری 11/8/2011 لەدایک بووە

لە قوتابخانەی ئامادەیی دیپلۆمای بایۆلۆجی بەدەست هێناوە و کاتێک بووە بە خوێندکاری زانکۆی گشتی تاران لەو کاتەدا وازی لە زانکۆ هێناوە بۆئەوەی کۆچ بکات بۆ وڵاتی کەنەدا لەجێی ئەوە بووە هەر لە تاران بووە بە پێشکەشکاری ڕادیۆ ، پاشان بووبە پێشکەشکاری پرۆگرامی تەلەفزیۆنی و چەند جارێک رۆڵی گێڕاوە لە هەندێک زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا

بە شێوەیەکی گشتی بەهۆی هاوکاریکردنی دەرهێنەر ئەسغەر فەرهادی لە فیلمی ( About Elly ) دەربارەی ئێلی بەناو جیهاندا ناسرا کە ئەکتەرانی گوڵشیفتە فەراھانی ، شەهابی حسێنی ، تەرانی عەلیدۆستی ، مانی حەقیقی ، مێریلا زارعی ، پەیمان موعادی بەشداریان لەو فیلمەدا کردووە

هەندێک لەو فیلم و زنجیرە دیارانەی کە تێیدا بەشداری کردووە :

زنجیرەکان 

  • هەرسێ وەرزی زنجیرە درامای شەهرزاد
  • زنجیرەی شەکرستان
  • زنجیرەی شوق پرواز
  • زنجیرەی مدار صفر درجە
  • زنجیرەی تب سرد
  • زنجیرەی پس از باران
  • زنجیرەی رقص پرواز

فیلمەکان 

  • فیلمی برادرم خسرو ( My Brother Khasraw )
  • فیلمی سوپر استار ( Superstar )
  • فیلمی جدایی نادر از سیمین ( A Seperation )
  • فیلمی حوض نقاشي ( The Painting Pool )
  • فیلمی فروشندە ( The Salesman )


سەرچاوەکان



2801 بینین