زیانەکانی خواردن لە شەودا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-17:15:00 - کۆدی بابەت: 1797
زیانەکانی خواردن لە شەودا

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی خواردن لە‌ شە‌واندا 

بە‌پێی توێژینە‌وە‌كانی زانكۆی كالیفۆرنیا كە‌ لە‌لایە‌ن زانا و پرۆفیسۆرانە‌وە‌ ئە‌نجامدراوە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ خواردنی شە‌وانە‌ كاریگە‌ری خراپی ھە‌یە‌ بۆ سە‌ر مۆخ و مێشك.
بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی مشك لە‌ڕووی ئە‌ندام و پێكھاتە‌ی جە‌ستە‌ییە‌وە‌ ھاوشێوە‌ی مرۆڤە‌، ئە‌م توێژینە‌وە‌یە‌ بە‌ تاقیكەردنە‌وە‌ لە‌سە‌ر كۆمە‌ڵێك مشك دە‌ركە‌وت، كاتێك كردیانن بە‌ دوو كۆمە‌ڵە‌وە‌ بە‌شێكیان بۆ ماوە‌ی مانگێك خواردنیان لە‌ كاتژمێر ٨ شە‌وە‌وە‌ بۆ ٣ شە‌و بوو، بە‌ڵام بە‌شە‌كە‌ی تر بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ لە‌ ٧ بە‌یانی بۆ ئێوارە‌ بوو، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا وە‌ك یە‌ك دە‌خە‌وتن.
لە‌داوی ئە‌م تاقیكردنە‌وانە‌ دە‌ركە‌وت نانخواردنی شە‌وانە‌ مە‌ترسیدارە‌ و كاریگە‌ری بۆ مێشك ھە‌یە‌، چونكە‌ زیان بە‌ خە‌ویان دە‌گە‌یە‌نن و كاتێك دە‌خە‌ون مێشكیان ناحە‌وێتە‌وە‌ و لە‌كاردایە‌، ھە‌ر بۆیە‌ كاتێك لە‌خە‌و ھە‌ڵدە‌ستن ھە‌ست بە‌ بێزاری و نائاسوودە‌یە‌كی زۆر دە‌كە‌ن و تووڕە‌ دە‌بن، چونكە‌ تە‌واو تێر خە‌ون نە‌بوون، لە‌ ھە‌مانكاتدا بە‌رھە‌می پرۆتینیان بە‌شێوە‌یە‌كی جیاواز دە‌بێت و بیر و ھیزریان بێ ھێز دە‌بێت.
زاناكان باس لە‌وش دە‌كە‌ن خواردنی شە‌وانە‌ چالاكی لە‌ش ناھێڵێت و كێشیش زیاد دەكات، چونكە‌ خواردنی شە‌وان كراداری ھە‌رس خاو دە‌كاتە‌وە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزكردنە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن و خاوكردنە‌وە‌ی لە‌ش و بە‌رگری لە‌ش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، جگە‌ لە‌وە‌ی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵ و چە‌وری لە‌ش بە‌رزدە‌كاتە‌وە‌ و ھۆكارە‌ بۆ زۆر نە‌خۆشی دیكە‌.


سەرچاوەکان



1235 بینین