ئە‌و پێنج خۆراکە‌ی کە‌ هۆکارن بۆ تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-17:25:00 - کۆدی بابەت: 1799
ئە‌و پێنج خۆراکە‌ی کە‌ هۆکارن بۆ تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و پێنج خۆراكە‌ی كە‌ ھۆكارن بۆ تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌

ھە‌ندێك خۆراك ھە‌ن كە‌ بە‌ بە‌ردە‌وامی لە‌سە‌ر خواردنیان ڕاھاتوون و لە‌ھە‌مان كاتیشدا ھۆكارن بو تووشبوونمان بە‌ شێرپە‌نجە‌، گرنگترین ئە‌و خۆراكانە‌ش بریتین لە‌:

١- گە‌نمە‌شامی: مە‌بە‌ست لێرە‌دا ئە‌و گە‌نمە‌شامیە‌یە‌ كە‌ لە‌ بازاڕدا دە‌كڕێت و لە‌ مایكرۆوە‌یڤدا ئامادە‌ دە‌كرێت، دە‌بێتە‌ ماددە‌ی ژە‌ھراوی كاتێك بە‌ر پلە‌ی گە‌رمی بە‌رز دە‌كە‌وێت ھۆكارێكە‌ بە‌ نە‌زۆكی و شێرپە‌نجە‌، ھە‌روە‌ھا بە‌ھۆی بوونی ماددە‌ی پارێزگاریە‌وە‌ تێیدا كاریگە‌ری بۆسە‌ر گە‌دە‌ و پێست دروست دە‌كات.

٢- چپس: ڕاستە‌ خواردنی چپس خواردنێكی بە‌تامە‌ بە‌گشتی حە‌ز بە‌ خواردنی دە‌كە‌ین بە‌ڵام لە‌ ھە‌مان كاتدا زیانیش بە‌ تە‌ندروستیمان دە‌گە‌یە‌نێت، بە‌ھۆی بوونی ماددە‌ی پارێزگاری و ڕە‌نگ تێیدا لە‌ھە‌مان ئە‌و مادە‌یە‌ پێكدێت كە‌ لە‌ جگە‌رە‌دا ھە‌یە‌.

٣- زە‌یتی ڕووە‌كی: زە‌یتی ڕووە‌كی كاتێك دە‌كوڵێندرێت لە‌پلە‌ی گە‌رمی بە‌رزدا مادە‌ی ھایدرۆجینی تێدە‌كرێت بۆئە‌وە‌ی ڕە‌ق ببێتە‌وە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕانی ڕۆنی زە‌یتە‌كە‌ و ژە‌ھراوی دە‌كات كاریگە‌ری خراپ بۆسە‌ر تە‌ندروستیمان دروست دە‌كات و دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و شێرپە‌نجە‌ی پێست، ھۆكاری بە‌كارھێنانی ئە‌م ڕۆنە‌ لە‌لایە‌ن خاوە‌ن كارگە‌كانە‌وە‌ بریتیە‌ لە‌تامی خۆش دە‌دات بە‌ خواردنە‌كە‌ و ڕوخساری خواردنە‌كە‌ جوان دە‌بێت و دە‌بێتە‌ ھۆی مانە‌وە‌ی خۆراكە‌كە‌ بۆ ماوە‌ی شە‌ش مانگ و خۆراكە‌كە‌ تووشی كە‌رو ناكات و پێویست ناكات بخرێتە‌ ساردكە‌رە‌وە‌، و ‌بە‌مە‌ش تێچووی كارگە‌كان كە‌مدە‌كاتە‌وە، ئە‌م ڕۆنی زە‌یتە‌ش بە‌تایبە‌تی لە‌ زە‌یتی خورما و گوێزی ھیندیدا ھە‌یە‌.

٤- گۆشتی برژاو: مە‌بە‌ست لە‌و گۆشتە‌یە‌ كە‌ بە‌ر دوكە‌ڵ دە‌كە‌وێت ھۆكارێكی ترە‌ بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە‌ شێرپە‌نجە‌ بە‌تایبە‌تیش شێرپە‌نجە‌ی گە‌دە‌.

٥- گۆشتی سوور: ڕاستە‌ گۆشتی سوور بۆ تە‌ندروستیمان بە‌سوودە‌، بە‌ڵام زۆر خواردنی گۆشتی سوور ڕێژە‌ی تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ زیاد دە‌كات و توشبوون لە‌لای خانمان ٢٠٪‏ و لە‌لای پیاوان لە‌ ٢٢٪‏ بۆیە‌ واباشترە‌ ماسی یان گۆشتی مریشك زیاتر بخورێت.


سەرچاوەکان



1781 بینین