لە دوای خۆ شتن ڕەفتارێک زیان بە قژ دەگەیەنێت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-19:44:00 - کۆدی بابەت: 1802
لە دوای خۆ شتن ڕەفتارێک زیان بە قژ دەگەیەنێت

ناوه‌ڕۆك

لە‌دوای خۆشتن ڕە‌فتارێك زیان بە‌ قژت دە‌گە‌یە‌نێت

گە‌رماو كردن و خۆشتن ھۆكارێكە‌ بۆ حە‌وانە‌وە‌ی لە‌شی مرۆڤە‌كان، بە‌ڵام پێویستە‌ ئاگاداری ڕە‌فتارە‌كانمان بین، چونكە‌ ھە‌ندێك كردە‌وە‌ زیانمان پێدە‌گە‌یە‌نێت، یە‌كێك لە‌و ڕە‌فتارانە‌ی زیانی ھە‌یە‌ لە‌دوای گە‌رماو كەردن وە‌ستانی تۆیە‌ بۆ ھە‌ڵبژاردنی جلوبە‌رگ خۆگۆڕینت بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر، لە‌كاتێكدا ھێشتا خاولیە‌كە‌ بە‌ قژتە‌وە‌یە‌ بە‌رزكراوە‌تە‌وە‌ زوو زوو لێی دە‌كە‌یتە‌وە‌ دووبارە‌ بە‌ توندی قژە‌كە‌ی پێ لول دە‌دە‌یت و كۆیدە‌كە‌یتە‌وە‌.
ئە‌م ڕە‌فتارە‌ زیانی ھە‌یە‌ و ھۆكارێكە‌ بۆ ھە‌ڵوە‌رینی قژ و لاوازبوونی كە‌مكردنە‌وە‌ی گە‌شە‌ی مووە‌كان، چونكە‌ پە‌ستانێكی زۆر دە‌خرێتە‌ سە‌ری یاخود ڕادە‌كێشرێت، بێگومان تۆش ناتە‌وێت بە‌و جۆرە‌ بێت.
ھە‌میشە‌ قژی تە‌ڕ زووتر زیانی بە‌ردە‌كە‌وێت و ھە‌ڵدە‌وە‌رێت، ھە‌ر بۆیە‌ پێویستە‌ نە‌رم و نیانتر مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵدا بكە‌یت، جگە‌ لە‌وە‌ش ھە‌رگیز بە‌ تە‌ڕیە‌كی زۆرە‌وە‌ ھە‌وای گە‌رمی پێدا مە‌كە‌، چونە‌ك مە‌ترسی بۆ قژە‌كە‌ ھە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی سوتان و ھە‌ڵوە‌رین و لاوازبوونی، چاوە‌ڕێ بكە‌ تا ئە‌و تە‌ڕیە‌ زۆرە‌ نامێنێت پاشان وشكی بكە‌رە‌وە‌ با ئارامی بە‌ ھە‌وای گرم، بێگومان بە‌كارنە‌ھێنانی باشترە‌.
لە‌ھە‌‌مان كاتدا ئاگادار بە‌ لە‌ شانە‌كردنی و بە‌ توندی شانە‌ی مە‌كە‌، با دانە‌كانی پان و فراوان بن بۆ ئە‌وە‌ی نە‌بێتە‌ ھۆی پچڕانی مووە‌كان.


سەرچاوەکان



913 بینین