جیم کاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-01-23:45:00 - کۆدی بابەت: 1885
جیم کاری

ناوه‌ڕۆك

زانیاری

جیم کاری کۆمیدیان و ئەکتەری کەنەدی بەناوبانگ ، ناوی تەواوی "جەیمس یوجین کاری"ە,لەشارۆچکەی "نیو ماڕکێت" لەوڵاتی کەنەدا,لە کانونی دووەمی ساڵی 1962 لەدایکبووە. کۆمیدیانی کەنەدی-ئەمریکی خۆی دامەزراند بە پێشەنگیی کۆمیدیای جیهان لەگەڵ زنجیرەیەک پێشکەشکردنی نایاب و سەرسوڕهێنەر و ئۆڕجیناڵ لەبواری سینەمایی کۆمیدیا.جیم بەناوبانگە بەزۆری ئەو خەڵاتانەی کەبەهۆی ئاکت و پێشکەشکردنە جددی و بەهێزەکانیەوە بەدەستی هێناوە و بووە بەکۆڵەکەی کۆمیدیای جیهان.

پیشە : ڕۆڵگێران

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 17/1/1962

شوێنی لەدایكبوون : نیومارکێت، ئۆنتاریۆ، کەنەدا

جیم هەر لەتەمەنی لاوێتیدا کەلەشاری "تۆرۆنتۆ" بوون،لەبەرانبەر ئاوێنەی ژوورەکەی دەیان دەموچاوی جیاوازی بەشێوەیەکی نایاب دەهێنایەوە(دوبارەی دەکردەوە)،هەر ئەمەشبوو وای لەجیم کرد کە کارەکانی بچێتە دڵی خەڵکیەوە و خۆشەویست بێت.

لەدوای ئەوەی بۆ بژێوی ژیانی ناچار بوو قوتابخانە جێ بهێڵێت لەساڵی 1978،بۆ ماوەی 2 ساڵ لەکارگەیەک وەکو دەرگاوان کاری دەکرد،هاوکات لەگەڵ کارکردنەکەی،خەڵکی درکیان بەو بەهرەیە کرد کەلەنێو جەستەی جیمدا هەیە بە لاسایی کردنەوەی "دەنگ،دەموچاو،لاشە"ی هەر کەسێک کە بیویستبا!.

ئەمە وای لەجیم کرد کە ببێت بە Stand up comedian(کورتە شانۆی کۆمیدیکار) و دەستی بەنوسینی شانۆ و هەگبەکانی کرد لەسەر ستەیج،نمونەیەک لەشانۆکانی:

1.buddy hackett

2.rodney dangerfield

3.energy level

هەر کەسێک تەنیا جارێکیش یەکێک لەشانۆیەکانی بینیبێت،هەست بەو هێز و بەهرە بێسنورەی جیم دەکات کە لەخانە بەخانەی لەشیدا هەیە و پیاوی ڕاستەقینەی Entertainmentە!.جوڵە سەیرەکانی جیم و قسەخۆشەکانی لەماوەیەکی کورت جێگەی خۆی لەدڵی خەڵکی چەسپاند و پێگەی خۆی دیاریکرد.

جیم لەتەمەنی 19 چووە نێو جیهانی هۆڵیودەوە لەساڵی 1981،پاشان لەساڵی 1983 یەکەم ڕۆڵی خۆی لەفیلمی introducing janet دا بینی.لەهەمان ساڵدا لەفیلمی Finders keepersدا ڕۆڵی گێڕا.پاشان لەساڵی 1985 ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی Once bitten دا گێڕا بەهۆی ئەو سەرکەوتنەی ساڵانی پێشوو.لەدواییدا ڕۆڵی بونەوەرێکی ئاسمانی گێڕا لەفیلمی Earth girls are easy لەساڵی 1988 .یەکەمین بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ئەنجامدا بەناوی The Unnatural act لەساڵی 1991 کە تەواوی دەرهێنەرانی جیهانی توشی شۆک کرد!.لەبەر ئەم هۆیە بانگهێشت کرا بۆ بەهێزترین بەرنامەی تەلەفیزیۆنی کۆمیدی بەناوی In living colour کە لێرەوە دەرگای سەرکەوتنەکان بەرەو ڕووی جیم کرانەوە و بەتەواوی کەنەدا و ئەمریکا ناسێنرا و داواکاریەکی ئێجگار زۆری لەسەر بوو.کە بەڕنامەکە کۆتایی پێهات لەساڵی 1994،ڕاستەوخۆ لەو ساڵەدا 3 فیلمی جیهانی بەرهەمهێنا،ئەوانیش:

1.ace ventura:pet detective

2.dumb and dumber

3.the mask

کە بۆکس ئۆفیسیان هەژاند و جیم بووە خاوەنی خەڵاتی Golden globeی ئەو ساڵە بەهۆی فیلمی The mask.وە بەماوەیەکی زۆر کەم پارەیەکی خەیاڵی قازانج کرد.لە ساڵی دواتر دوبارە 2 فیلمی سەرسوڕهێنەری دەرهێنا کە هەر یەک لە Ace ventura: when the nature calls و Batman forever بوون کە بوونە خاوەنی چەندین خەڵات.لە 1996 جیم فیلمی کۆمیدیای ڕەشی دەرهێنا بەناوی The cable guy.لەساڵی دواتر فیلمێکی بەناوی Liar liar دەرهێنا و لەساڵی 1998 بووە خاوەنی دووەم خەڵاتی Golden globe بەهۆی فیلمی The truman show.سەرکەوتنەکانی جیم بەردەوامبوون و لەساڵی 1999 فیلمی Man on the moon کە کارەکتەری کلاسیکی لاسایی کردەوە بەناوی Andy kaufman لەفیلمەکەیدا.

لەساڵی 2000 هەردوو فیلمی Dr.seuss و how the grinch stole christmasی بەرهەمهێنا.لەساڵی 2001 فیلمی The majesticی بەسەرکەوتووی بەرهەمهێناو و ٢ ساڵ دوای ئەوە فیلمێکی سەرسەڕهێنەری بەناوی Bruce Almighty پەخش کرد.وە لەساڵی 2004 فیلمێکی دراماتیکی بەهێزی بەناوی Eternal sunshine بەرهەمهێنا کەبووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار و هاوکاتیش لەو ساڵەدا فیلمێکی تری بەناوی Lemony Snicket’s A Series of Unfortunate Events وەبەرهێنا.فیلمێکی شاراوەیی و تەماوی بەناوی The number 23لە ساڵی 2007 ڕۆڵگێڕا.ساڵی دواتریش فیلمی Yes man.لە ساڵی 2009 دەنگی کارەکتەری ئەنیمی سەرەکی هێنایەوە لە فیلمی christmas carolدا زۆر بەسەرکەوتووی.لەدوای ئەو ساڵەوە،ژیانی سینەمایی جیم بەرەو کزبوون ڕۆیشت بەهۆی گەورەبوونی تەمەنەکەی و لەدەستانی هێزە فیزیکیەکانی لەشی...

 


سەرچاوەکان



1195 بینین