ڕێگایەک بۆ وازهێنانی خواردن لە شەودا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:22:00 - کۆدی بابەت: 1903
ڕێگایەک بۆ وازهێنانی خواردن لە شەودا

ناوه‌ڕۆك

ڕێگایەک بۆ وازهێنانی خواردن لە شەواندا

نەخواردنی هیچ خۆراکێکی لەپێش نوستن یاخود شەوان درەنگ سوودی تەندروستی نییە، بەڵام ڕەنگە ئەم کارە لە لای کەسانێکی زۆر قورس بێت، ئەمەش پێویستی بە توانا و بڕوابوونە بە خودی خۆت تا بتوانیت واز لە خواردنی شەوانە بهێنیت، چونکە لە دوای ئاوابوونی ڕۆژ، خواردن زیانی هەیە و کرداری هەرس خاو دەبێتەوە جگە لەوەی کێش زیاد دەکات و کاریگەری تەندروستی خراپیشی هەیە.
لە ڕۆژدا پشت ببەستە بە خواردنی تەندروست، ئەو خۆراکانە بخۆ کە درەنگ برسیت دەکات و تەندروستیشە، ئاگادار بە هەرگیز نەکەیت ژەمەکانی تر تەرک بدەیت و تەنها ئێواران نان بخۆیت، چونکە سوودی نییە و زیانی تەندروستی زۆرە.
چێشتخانەکەت پاکبکەرەوە لە خواردنی چەو، ئامێری ساردکەرەوەکەت پڕ بکە لە خواردەمەنی تەندروست بۆ ئەوەی هەرکات برسیت بوو پەنا بۆ خۆراکە چەورەکان نەبەیت، وەک میوە.
هەرکاتێک هەستت بە برسێتیەکی زۆر کرد لە شەودا، هەوڵبدە ئاوێکی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی ئارەزووی خواردن نەهێڵێت.
لە دوای ئەو ژەمە کەمەی ئێوارە دەیخۆیت خێرا ددان بشۆ بۆ ئەوەی چیتر پەنا بۆ خواردنی تر نەبەیت. خۆت بە چالاکییەوە سەرقاڵ بکە وەک کتێب خوێندنەوە یان سەیر کردنی تەلەفزیۆن بۆ ئەوەی بیر لە خواردن و چێشتخانە نەکەیتەوە.
هەست کردن بە خەم و بێتاقەتی لە شەودا مانای وایە داوای خواردن دەکەیت، هەر بۆیە هەوڵبدە لەو کاتانەدا خۆت سەرقاڵ بکەیت بە کارێکەوە کە دوورت بخاتەوە لە بێتاقەتی و خەمۆکی.
ئەو خواردنانەی ئێواران دەیخۆیت ئەوەندە بێت تێرت بکات و زیادە ڕەوی تێدا نەبێت، کاتێک ئارەزووی خواردنی شیرینی و شەکر دەکەیت خێرا میوەیەک بخۆ تا ئەو ئارەزووەت بەرەو کەمبوونەوە بچێت، دوای نان خواردنی ئێوارە چای سەوز یان چای گوڵە بەیبون بخۆ.
هەوڵبدە ڕاهێنانێک یان چالاکیەک بکەیت ماندووت بکات تا شەوان زوو خەوت لێ بکەوێت و بیر لە خواردن نەکەیتەوە وەک ڕۆیشت بەپێ یان سەما کردن.


سەرچاوەکان



1062 بینین