پیاوان زیاتر تووشی پەتا و خانمان زیاتر تووشی ڕۆماتیزم دەبن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:25:00 - کۆدی بابەت: 1904
پیاوان زیاتر تووشی پەتا و خانمان زیاتر تووشی ڕۆماتیزم دەبن

ناوه‌ڕۆك

پیاوان زیاتر تووشی  پەتا و خانمان زۆرتر تووشی ڕۆماتیزم دەبن

پزیشکانی زانکۆی پەنسلڤانیا دەڵێن خانمان سیستمی بەرگریان بەهیزترە لە پیاوان و ئەمەش وادەکات کەمتر تووشی پەتاکان ببن.
تویژەرانی پەنسلڤانیا دەڵێن بەهێزیی سیستمی بەرگری لە خانمان لە لایەک دڵخۆشکەرە کە وایان لێدەکات کەمتر تووشی پەتاکان ببن، بەڵام بەهێزی سیستمی بەرگریان هۆکارە بۆ ئەو نەخۆشییانەی کە بەهۆی هێرشەکانی سیستمی بەرگری کەسێک بۆ سەر ئەندامەکانی خۆی دروست دەبن.
مۆنتسیران ئەگوێرا، لە زانکۆی پەنسلڤانیا سەبارەت بە بەهێزی سیستمی بەرگری خانمان بە بەراورد بە پیاوان دەڵێێت خانمان دوو کرۆمۆسۆمی Xیان هەیە، بەڵام پیاوان یەک کرۆمۆسۆمی X یان هەیە، دەشڵێن کرۆمۆسۆمی X توانایەکی زیاتری هەیە بۆ چالاککردنی سیستمی بەرگری و بەمەش خانمان لە سیستمی بەرگرییان دژی پەتاکان زیاترە، بەڵام زیاتر تووشی ئەو نەخۆشییانە دەبن کە بەهۆی هێرشی سیستمی بەرگری کەسێک بۆ سەر خانەکانی خۆی دروست دەبن.

لە بڵاوکراوەکانی پەیمانگای زانستەکان، سەرپەرشتیارانەی توێژینەوەکەی زانکۆی پەنسلڤانیا دەنووسن کە بۆیان دەرکەوتووە خانمان سیستمی بەرگرییان چالاکترە، بەوەش کەمتر تووشی بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەبن بە بەراورد بە پیاوان و ڕوونیشی دەکەنەوە ئەم بەهێزییەی سیستمی بەرگری هەموو کاتێک سوود ناگەیەنێت. لە باوترین ئەو نەخۆشیانەی کەسێک بەهۆی هێرشەکانی سیستمی بەرگری خۆیەوە تووشیان دەبێت: 


سەرچاوەکان



384 بینین