مەترسییەکانی پەستانی خوێن و کاریگەرییەکانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-17:00:00 - کۆدی بابەت: 1928
مەترسییەکانی پەستانی خوێن و کاریگەرییەکانی

ناوه‌ڕۆك

مە‌ترسیە‌كانی پە‌ستانی خوێن و كاریگە‌رییە‌كانی

لە‌ كۆنفرانسێكی تایبە‌ت بە‌ دڵدا لە‌ ڕۆمای پایتە‌ختی ئیتاڵیا، باس لە‌ گرنگی زوو خە‌وتن و كاریگە‌ریە‌كانی لە‌سە‌ر دڵ و پە‌ستانی خوێن كرا، شارە‌زایانیش ھۆشداریش دە‌دە‌ن و دە‌ڵێن كە‌ زوو خە‌وتن دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ.
لە‌ ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌ك كە‌ لە‌لایە‌ن شارە‌زایانە‌وە‌ ئە‌نجامدراوە‌ دەركە‌وت كە‌ زوو ماندوو بوون نیشانەیە‌كە‌ بۆ بوونی پە‌ستانی خوێن، پشتگوێخستنی پە‌ستانی خوێنیش دە‌بێتە‌ ھۆی تە‌شە‌نە‌كردنی و كاردە‌كاتە‌ سە‌ر دڵ دواجار دە‌بێتە‌ ھۆكارێك بۆ نۆرە‌دڵی و دروستبوونی جە‌ڵتە‌.
زیاد لە‌ یە‌ك لە‌سە‌ر چواری ھە‌رزە‌كارانی بە‌ریتانیا پە‌ستانی خوێنیان ھە‌یە‌، بەڵام نازانن. ئە‌مە‌ش مە‌ترسی ھە‌یە‌ چونكە‌ پە‌ستانی خوێن نە‌خۆشییە‌كی ترسناكە‌ و بە‌رە‌و مردنت دە‌بات، ئە‌گە‌ر زوو چارە‌سە‌ری نە‌كە‌یت.
پسپۆران ڕایانگە‌یاند كە‌ پە‌ستانی خوێن دە‌بێتە‌ ھۆی توڕە‌یی، ماندوبوون، خراپی لە‌ چۆنیە‌تی خە‌وتناندا، ھە‌ر بۆیە‌ پێویستە‌ ھە‌میشە‌ ئاگاداربێت كە‌ بە‌رزی و نزمی ئاستی پە‌ستانی خوێنت، بۆ ئە‌وە‌ی پێش ئە‌وە‌ی بگاتە‌ ئاستی مە‌ترسی چارە‌سە‌ر وەربگریت.


سەرچاوەکان



587 بینین