ئەو ژنانەی لە ژێر پەستانی دەروونیدان ئەگەری دووگیانبوونیان کەمترە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-04-16:34:00 - کۆدی بابەت: 1954
ئەو ژنانەی لە ژێر پەستانی دەروونیدان ئەگەری دووگیانبوونیان کەمترە

ناوه‌ڕۆك

ئەو ژنانەی لە‌ژێر پە‌ستانی دە‌رونیدان ئە‌گە‌ری دووگیانیان كە‌مترە‌

بە‌پێی توێژیە‌وە‌یە‌كی نوێ لە‌بواری تە‌ندروستی سێكسی ئافرە‌تاندا، ئە‌و خانمانە‌ی بە‌ردە‌وام لە‌ژێر پە‌ستانی دە‌روونیدان ئە‌گە‌ری دووگیانبونیان بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌مترە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ لە‌زانكۆی كێنتە‌كی ئە‌مریكی ئە‌نجامدرا، دە‌ریخست ئە‌و ئافرە‌تانە‌ی دە‌یانە‌وێت منداڵیان ببێت و بە‌دە‌ست پە‌ستانی دە‌روونی بە‌ردە‌وام دە‌ناڵێنن، ئە‌گە‌ری دووگیانبونیان بە‌ڕێژە‌ی ٤٥٪‏ بە‌ بە‌راوردی خانمانی دیكە‌ كە‌مترە‌.
بە‌پێی ئە‌نجامە‌كانی ئە‌م توێژیە‌وە‌یە‌، ئە‌و خانمانە‌ی دە‌یانە‌وێت ئە‌گە‌ری دووگیانبونیان زیاد ببێت وا باشە‌ ھە‌وڵبدە‌ن ڕێگە‌ چارە‌یە‌ك بگرنە‌ بە‌ر كە‌ ببێتە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وەی سترێسی دە‌روونی.
بە‌ وتە‌ی زۆرێك لە‌ پسپۆران وە‌رزشكردن یە‌كێك لە‌ باشترین و كاریگە‌رترین ڕێگاكان بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی پە‌ستانی دە‌روونی.


سەرچاوەکان



2292 بینین