شەش هەڵەی تەندروستی کە خانمانی دووگیان دەیکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-12:57:00 - کۆدی بابەت: 1974
شەش هەڵەی تەندروستی کە خانمانی دووگیان دەیکەن

ناوه‌ڕۆك

شە‌ش ھە‌ڵە‌ی تە‌ندروستی كە‌ خانمانی دووگیان دە‌یانكە‌ن

زۆربە‌ی خانمانی دووگیان دە‌زانن كە‌ گرنگە‌ خواردنیان تە‌ندروستیانە‌ بێ، وە‌رزش بكە‌ن و سە‌ردانی نێوە‌ندە‌كانی چاودێری خانمانی دووگیان بكە‌ن. بە‌ڵام ھە‌ندێك تێگە‌یشتنی ھە‌ڵە‌ش كە‌ خانمانی دووگیان ئە‌نجامیان دە‌دە‌ن و وا دە‌زانن تە‌ندروستانە‌ن: 

١- بینینی دووگیانی وە‌ك حاڵە‌تێكی زۆر تایبە‌ت:
بە‌شێك لە‌ خانمان وە‌ھا تە‌ماشای دووگیانی دە‌كە‌ن كە‌ قۆناغێكی ئێجگار ھە‌ستیارە‌ و دە‌بێ گۆڕانكاری زۆر ڕیشە‌یی لە‌ شێوازی ژیان بكرێن. لە‌ ڕاستیدا دووگیانی حاڵە‌تێكی سروشتی و ئاساییە‌ و تە‌نیا ھە‌ندێك گۆڕانكاری سادە‌ی دە‌وێ.

٢- خواردنی بە‌شی دووكە‌س:
ھە‌ندێك لە‌ خانمانی دووگیان بە‌ ھە‌ڵە‌ وە‌ھا تێگە‌یشتوون كە‌ بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی كۆرپە‌ چاوە‌ڕوانی ئە‌وانن خواردنی پێبگە‌یە‌نن ئیدی دە‌بێی دووگیانی بكە‌نە‌ بە‌ھانە‌ی زۆرخۆری.
توێژینە‌وە‌یە‌ك دە‌ریخستووە‌ نیوە‌ی خانمانی ئە‌وە‌ندە‌ی خواردن دە‌خۆن كە‌ ڕێگە‌ خۆشدە‌كات بۆ قە‌ڵە‌وی و كێش زۆری.
قە‌ڵە‌وی گرفتێكی گە‌ورە‌یە‌ بۆ خانمانی دووگیان و دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌بارچوون، ناكامی منداڵ، سە‌ختی منداڵ بوون شە‌كرە‌ی دووگیانی، بە‌رزە‌ پە‌ستانی خوێن، فێی دووگیانی، پرخە‌ی خە‌و و تێكچوونی خە‌و و كڵۆبوونی خوێن، لە‌ منداڵە‌كە‌شدا ئە‌گە‌ری شێواوی زگماكی زیاد دە‌كات و ئە‌گە‌ری زۆرتر دە‌بێت لە‌داھاتوودا قە‌ڵە‌وبن.

٣- دوركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ سێكس:
سێكس پرۆسیە‌كی ئاسایی و سروشتییە‌ و ئاساییە‌ خانمانی دووگیان ئە‌نجامی بدە‌ن، جگە‌ لە‌وانە‌ی پزیشك بە‌ھۆی حاڵە‌تی تایبە‌تە‌وە‌ ھۆشداری پێداون.

٤- ئە‌نجامدانی كوتان:
ھە‌ندێك لە‌ خانمان وادە‌زانن خۆكوتان جۆرێكە‌ لە‌ بە‌كارھێنانی دە‌رمان و بۆ كۆرپە‌كە‌یان خراپە‌! ئە‌مە‌ش ھە‌ڵە‌یە‌كی گە‌ورە‌یە‌.
لە‌ڕاستیدا خۆكوتان لە‌ دژی ئە‌نفلۆنزا و كۆكە‌ڕە‌شە‌ لە‌سێ مانگی كۆتایی دووگیانیدا، نە‌ك ھە‌ر دایك دە‌پارێزێ، بە‌ڵكو دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رگرییە‌كی باش بۆ جە‌ستە‌یی منداڵە‌كە‌ لە‌ لە‌دایكبوونە‌وە‌ تاكو تە‌مە‌نی شە‌ش مانگی و بە‌ھۆی خۆكوتانی دایكانە‌وە‌، ئە‌وانیش كە‌متر تووشی نە‌خۆشییە‌كانی كۆئە‌ندامی ھە‌ناسە‌ دە‌بن.

٥- ئە‌نجامدانی وە‌رزشی سك:
وە‌رزش بە‌گشتی بە‌سوودە‌، بە‌ڵام زۆربە‌ی خانمان ناوێرن وە‌رزشە‌كانی ماسولكە‌ی سك ئە‌نجامبدە‌ن، گوایە‌ بۆ كۆرپە‌یان مە‌ترسیدارە‌. لە‌ڕاستیدا بە‌ھێزكردنی ماسولكەكانی سك وادە‌كات پرۆسە‌ی منداڵبوون ئاسانتر و زووتر تە‌واو ببێ، ھە‌روە‌ك ئە‌گە‌ری دڕانی ماسولكە‌كانی سك كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.

٦- زۆر بە‌كارھێنانی ڤیتامینە‌كان و دە‌رمانە‌ مەقە‌ویە‌كان:
چە‌ندین جۆری مە‌ڵتی ڤیتامین و دە‌رمانی ئە‌وتۆ ھە‌ن كە‌ دە‌گوترێ سروشتین و گوایە‌ بۆ تە‌ندروستی خانمی دووگیان گرنگن. بە‌ڵام لە‌ زانستی پزیشكیدا تە‌نیا ئە‌وانە‌ سە‌لمێندراون كاران كە‌ لە‌لایە‌ن نێوە‌ندە‌كانی چاودێری خانمانی دووگیان دە‌درێن (وە‌كوو فۆلیك ئە‌سید و ئاسن) و ئە‌وانی دیكە‌ نە‌ك نە‌سە‌لمێندراوە‌ سوودیان ھە‌یە‌، بە‌ڵكو درونییە‌ زیانیشیان ھەبێ.
ڕێگە‌ی چارە‌ی دروست ئە‌وە‌یە‌ خۆراكی دروست بخۆی، كە‌ بە‌وە‌ جایادە‌كرێتە‌وە‌ ڕە‌گە‌زی خۆراكییان زۆرن و وزە‌ی كە‌م دە‌دە‌ن.


سەرچاوەکان



9329 بینین