کەمی ئاستی ئاسنی دایکان کار لە مێشکی منداڵەکانیان دەکات

له‌لایه‌ن: - بۆردی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-02-05-15:07:00 - کۆدی بابەت: 1985
کەمی ئاستی ئاسنی دایکان کار لە مێشکی منداڵەکانیان دەکات

ناوه‌ڕۆك

كە‌می ئاستی ئاسنی دایكان كار لە‌ مێشكی منداڵانیان دە‌كات

توێژە‌رانی ئە‌مریكی دە‌ڵێن كە‌می ئاستی ماددە‌ی ئاسن لە‌ جە‌ستە‌ی خانمانی دووگیاندا، بە‌ خراپی كار لە‌ گە‌شە‌ی مێشكی كۆرپە‌كانیان دە‌كات.
تو‌ێژە‌رانی زانكۆی كۆڵۆمبیا لە‌ ویلایە‌تە‌ یە‌كگرتوە‌كانی ئە‌مریكا دە‌ڵێن تاكو ماددە‌ی ئاسن لە‌ جە‌ستە‌ی دایكدا گونجاوتر بێت و كە‌م نە‌بێت، گە‌شە‌ی مێشكی كۆرپە‌كانیان باشتر دە‌بێت. ھە‌روە‌ك بۆشیان دە‌ركە‌وت كە‌میی ئاستی ماددە‌ی ئاسن لە‌ كۆرپە‌دا بە‌ر لە‌ لە‌دایكبوونی، بە‌ خراپی كار لە‌ توانای فێربوون و یادە‌وە‌ریان دە‌كات.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مانی پێوانە‌كردنی ئاستی ماددە‌ی ئاسنی خانمانی دووگیان و وێنە‌گرتنی موگناتیسیی مێشكی كۆرپە‌كە‌یان ئە‌نجامداوە‌.
توێژە‌رە‌كان گووتویانە‌ ڕە‌گە‌زی ئاسن زۆر پێویستە‌ بۆ گە‌شە‌ی جە‌ستە‌ بە‌گشتی مێشك بە‌تایبە‌تی، كە‌چی ٣٥-٥٨٪‏ خانمان ئاستی ئاسنی جە‌ستە‌یان نزمە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌كاتی دووگیاندا.
لە‌ توێژیە‌نە‌وە‌كە‌دا ھاتووە‌ كە‌ لە‌سە‌ر ئاستی جیھان ٥٠٪‏ی خانمانی دووگیان كە‌مخوێنی پە‌یوە‌ست بە‌ كە‌میی ئاسنیان ھە‌یە‌ و ئە‌وە‌ش خراپ بە‌سە‌ر تە‌ندروستی كۆرپە‌دا دە‌شكێتە‌وە‌.
ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دە‌ڵێت دوو چیین زۆرترین ڕێژە‌ی كە‌می ئاسنیان تێدایە‌، ئە‌وانیش خانمانی دووگیان و منداڵانن، بە‌جۆرێك ٥١٪‏ی منداڵانی خوار تە‌مە‌ن چوار ساڵ لە‌ وڵاتانی روو لە‌ گە‌شە‌ بە‌دە‌ست كە‌میی ئاسنە‌وە‌ دە‌ناڵێنن.


سەرچاوەکان



2166 بینین