پشتگوێخستن و فەرامۆشکردنی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-17:57:00 - کۆدی بابەت: 2001
پشتگوێخستن و فەرامۆشکردنی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

پشتگوێخستن و فەرامۆش کردنی منداڵ

مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، بۆیە دەبێ لە ناو کۆمەڵ بژیت و لەگەڵ تاکەکانیدا کارلێک بکات، نەک بب تەنیا لە گۆشە تاریکەکاندا ژیان بەسەر ببات.
ئەڵبەتە هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە پشتگوێخستن و فەرامۆشکردنی منداڵ، ئەم فەرامۆشکردنەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • هەبوونی کێشە و ناکۆکی توند لە نێوان دایک و باوک.
  • خستنەوەی وەچەیەکی زۆر (فرە منداڵی).
  • فرەکاری و پڕئیشی.
  • هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتی.
  • نزمی ئاستی زانستی دایک و باوک.
  • پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ.
  • لەبەرچاونەگرتنی خواستەکانی منداڵ.
  • خەمساردی و بێباکی.
  • ئاشنا نەبوونی دایک و باوک بە شێوازە پەروەردەیییەکان و ...تاد.

بێگومان پشتگوێخستن و فەرامۆشکردنی منداڵ، لەلایەن دایک  و باوکییەوە، هەڵەیەکی کوشندەیە، چونکە ئەم زیانانەی خوارەوە بە دوای خۆی دێنێت:

  • منداڵ بەڕەڵا و لاسار دەبێت.
  • هەست بە بەرپرسیارەتی ناکات و خەمسارد و کەمتەرخەم دەبێت.
  • گوێڕایەڵی دایک و باوکی ناکات.
  • پابەند نابێ بە گفتەکانیییەوە.
  • بەدگومانی و بێ متمانەیی لای دروست دەبێت.
  • بڕوا و متمانەی بە خۆی نابێت.
  • ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت.
  • لە کارەکانیدا سەرکەوتوو نابێت.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی منداڵ بەڕەڵا نەبێت و هەمیشە کەسێکی گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بێت و بتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت، دەبێ دایک و باوک ئەم هەنگاوە گرنگانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • دەبێ خەمخۆر و دڵسۆز و دۆستی منداڵەکانیان بن.
  • پەوەردەکردنی منداڵەکانیان بە هەند وەربگرن.
  • کەلێن و بۆشاییەکی وا دروست نەکەن، کەوا منداڵ لەدەستیان دەربچێ و بەڕەڵا ببێت.
  • سۆز و میهرەبانی خۆیان پێ ببەخشن.
  • ڕێگە نەدەن ببێتە هاوڕێی کەسانی لاسار و خراپ.
  • ڕۆژانە چاودێری و بەواداچوونیان هەبێت بۆ کار و هەڵسوکەوتەکانی منداڵ.
  • خۆیان بە بەرپرس بزانن دەرهەق بە منداڵەکانیان.
  • پارە کۆکردنەوە و گەشت و گوزار لەسەر حسابی بەخێوکردنی منداڵ نەبێت.
  • دەبێ دایک و باوک ئاشنا بن بە شێوازە تازەکانی پەروەردە و فێرکردن.
  • خۆپاراستن لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە توندوتیژییەک.
  • کاری سەخت بە منداڵ نەکەن، کە بەدەر بێت لە توانا جەستەییەکانی.


سەرچاوەکان



1251 بینین