سۆدا و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-00:52:00 - کۆدی بابەت: 2024
سۆدا و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

سۆدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

پزیشکانی سویدی پەیمانگای کارۆلینسکا دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەک ڕایدەگەیەنن (ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو گڵاس یان زیاتر لە خواردنەوە گازیی و شیرینکراوەکان دەخۆنەوە، زیاتر لە کەسانی دیکەی مەترسی توسبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ـیان لەسەرە).
سوزاتا لارسن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگای کارۆلینسکا دەڵێت: دوای چآودێری کردنی نزیکەی ٤٢ هەزار کەس بۆ ماوەی ١٢ ساڵ، نزیکەی ٣٦٠٠ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ تۆمارکراون، ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە ٢ گڵاس خواردنەوە گازیی و شیرینکراوەکانیان خواردوەتەوە بە ڕێژەی ٢٣٪ لە کەسانی دیکە مەترسی توسبوون بە نەخۆشییەکانی دڵـیان لەسەرە.
سوزانا ئاماژەی بەوەشدا ئامانجی ئەوان لە توێژینەوەکە ئەوەیە (خەڵکی خواردنەوەی خواردنەوە گازیی و شیرینکراوەکان کەمبکەنەوە و ئاگاداری تەندروستیان بن).
لارسن و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا، ئاماژەیان بەوەشکردووە: ساڵانە زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن، بەشێکی زۆری قوربانیانی ئەو نەخۆشییە، ئەو کەسانە دەگرێتەوە ئالوودەی خواردنەوەی گازیی و شیرینکراوەکانن.


سەرچاوەکان



588 بینین