چارەسەری وشکبوونی دەم

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-07-23:17:00 - کۆدی بابەت: 2078
چارەسەری وشکبوونی دەم

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری وشكبوونی دە‌م

ڕە‌نگە‌ ھە‌ندێك جار زمان و دە‌ممان وشك ببێت، ئە‌مە‌ش ئاساییە‌ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر بە‌و شێوە‌یە‌ بمێنێتە‌وە‌ بێزارمان دە‌كات، بێگومان ئە‌م حاڵە‌تە‌ ھە‌ندێك جار بە‌ھۆی نە‌خۆشیە‌وە‌ دروست دە‌بێت وە‌ك ئە‌وانە‌ی نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌یە‌ یاخود بە‌ھۆی ئە‌م كارانە‌وە‌.
ھە‌ندێك جار توشی وشكبوونە‌وە‌ دە‌بێت لە‌شمان بە‌ھۆی سكچون و ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی ئاوی لە‌ش ھە‌ڵدە‌مژێت.
ھە‌ندێك لە‌ مرۆڤە‌كان بە‌ھۆی بە‌كارھێنانی ھە‌ندێ ماددە‌ی خراپە‌وە‌ تووشی وشكبوونی زمان و دە‌م دە‌بن، وە‌ك كێشانی جگە‌رە‌ و نێرگە‌لە‌.
بە‌كارھێنانی دە‌رمانيش یە‌كێكی ترە‌ لە‌ ھۆكارە‌كانی وشكبوونی دە‌م و زمان، وە‌ك ئە‌و دە‌رمانانە‌ی بۆ چارە‌سە‌ری سە‌رمابوون و سە‌رئێشە‌ و خە‌مۆكی و نە‌خۆشیە‌كانی میزە‌ڵدان یان نە‌خۆشی ڕە‌بۆ یاخود دە‌رمانی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ بە‌كاریدە‌ھێنن.

چارە‌سە‌ری وشكبوونی دە‌م و زمان:

بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌م حاڵە‌تە‌ نە‌مێنێت یان كە‌مێك كە‌می بكە‌یتە‌وە‌ وشكی دە‌م و زمان ئە‌م ڕێنانییانە‌ جێبە‌جێ بكە‌:
ــ بە‌درێژای ڕۆژ ئاو زۆر بخۆرە‌وە‌.
ــ بنێشتی بێ شە‌كر بجو، بۆ پراستنی دە‌مت.
ــ ھە‌ویر یان دە‌رمانی ددان شتنی تایبە‌ت، بە‌ حاڵە‌تی وشكبوونی دە‌م و زمان بە‌كاربھێنە‌.
ــ ھە‌وڵبدە‌ ھە‌ناسە‌ دان ڕێگە‌ی لوتە‌وە‌ بێت نە‌ك دە‌م،
ــ ئە‌گە‌ر بكرێت ئامێری پاككرە‌وە‌ی ھە‌وای ژوور بە‌كاربھێنیت، لە‌و جێگە‌یە‌ی لێی دادە‌نیشیت باشترە‌.
ــ ئە‌گە‌ر لە‌سە‌روو ئە‌و چارە‌سە‌رانە‌وە‌ دە‌م بە‌ وشكی مایە‌وە‌ ئە‌وا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشكی تایبە‌تی بە‌كە‌یت.


سەرچاوەکان



980 بینین