هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ کچەکەتدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-22:17:00 - کۆدی بابەت: 2168
هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ کچەکەتدا

ناوه‌ڕۆك

هونەری مامەڵە لەگەڵ کچەکەتدا

لاوێتی (هەرزەکاری) ئەو قۆناغەیە کە دەکەوێتە دوای قۆناغی منداڵی، کچان تیایدا ڕووبەڕووی گەشەکردن دەبنەوە لە هەموو لایەنەکانی (لاشەیی، هزری، دەروونی، کۆمەڵایەتی)یەوە، پێویستە یارمەتیان بدرێت بۆ بڕینی ئەو قۆناغە بە سەرکەوتوویی و دانەبڕانیان بە شێوەیەکی سروشتی، وە گۆڕانکاریە فسیۆلۆجیەکان گەورەترین گۆڕانکارین کە ڕووبەڕووی کچان دەبێتەوە، ئەمەش لە تەمەنی (١٤-٢٠) ساڵیدا، وە گەشەکردنی هۆرمۆناتی مێینە هەتاکو کچان ئامادەبن و توانای باشیان هەبێت بۆ ئەوەی دەوروبەری خۆیان ببینن، وەک کچ و وەک دایک، ئەو نیشانانەی کە لە لەشی ئافرەتدا ڕوودەدات لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکاریانەن، بە هەمان شێوە گۆڕانکاری دەروونی تیایدا ڕوودەدات وەک شەرمکردن و قەیرانی دەروونی و کێشەی ڕەفتاری، لەبەر ئەوە لەم قۆناغە ئاڵۆز و حەساسەدا دایکان پێویستە پردی لەیەکگەیشتن و لەیەک نزیک بوونەوەیان هەبێت لە نێوان کچەکەیدا و، دایەنگایەک دروست بکات بۆی کە بگونجێت بۆ قۆناغەکەی و پڕی بێت لە سۆز و خۆشەویستی و بە دڵێکی کراوە و عەقڵێکی تێگەیشتووانە و سنگێکی فراوانەوە، کلیلی نهێنی بۆ کردنەوەی دڵی کچان بۆ ئەم قۆناگە کرانەوەیە بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و ئاسانکردنی شتەکان.
دەبێت بزانین کە پردی لەیەکگەیشتن بە شەو و ڕۆژێک نابەسترێت، پێویستە متمانەی بدەیتێ هەر لە منداڵییەوە هەتا دەگاتە ڕاددەی دڵنیایی لێت، وە دڵت بۆ دەکاتەوە، وە لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندی بکەیت بە کتێبی زانستی ئاسان کە باسی هەمەلایەنی هەموو گۆڕانکارییەکانی تێدا بێت بۆ لابردنی ئەو شەرم و شڵەژانەی کە تووشی بووە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە لاشەیی و فسیۆلۆجییە کتوپڕ و خێرایانەی کە لە شێوە و قەبارە و دیمەندا دێت، وە باسکردنی هەموو ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە بەردەم دایکیدا تا دەگەنە چارەسەری کێشەکان، وە دەبێت دایکان ئاگاداری مامەڵەی دروست بن لەگەڵیاندا.


سەرچاوەکان



660 بینین