درێژترین دیمەنی فیلمی سینەمایی بەبێ بڕین

له‌لایه‌ن: - زانیار حەسەن - به‌روار: 2021-02-12-02:42:00 - کۆدی بابەت: 2189
درێژترین دیمەنی فیلمی سینەمایی بەبێ بڕین

ناوه‌ڕۆك

درێژترین دیمەن لە فیلمێکی سینەمادا بە بێ بوونی کەت

لە فیلمسازی دا Long Take شێوەیەکی تایبەتی وێنەگرتنە، تەکنیکێکە کە بەشێک لە دەرهێنەران بەکاری دەهێنن و سەرنجی بینەرانی پێ ڕادەکێشن، بەرهەم هێنانی دیمەنێک بەبێ کەت Cut پێویستی بە ڕاهێنانێکی زۆر و سەختە، وە یەک هەڵەی بچووک دەتوانێت وابکات هەموو زەحمەتیەکان بە فیڕۆ بچێت، یەکەمین فیلم و دەسپێکی بەکار هێنانی ئەم تەکنیکە بە ڕوونی دیار نییە بەڵام زۆرێک پێیان وایە یەکەمین دەرهێنەر کە ئەم تەکنیکەی بەکار هێنابێت ئەلفرێد هیچکۆک بووە بۆ فیلمی Rope کە بەرهەمی ساڵی 1948ـە، دوایین فیلمیش بە شێوەیەکی بەرجەستە ئەم تەکنیکەی بەکار هێنابێت فیلمی 1917 بوو کە بەرهەمی ساڵی 2019 بوو، بەبێ بڕینی دیمەنەکان توانی چەندین دیمەنی فیلم بەیەکەو ببەستێتەوە. ئەم فیلمە توانی ببێتە براوەی 3 خەڵاتی ئۆسکار و چەندان خەڵاتی تری وەک گۆڵدن گلۆب و بافتا...هتد.


سەرچاوەکان



373 بینین