شەوی بە زاوابوون و بە بوکبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-00:15:00 - کۆدی بابەت: 2216
شەوی بە زاوابوون و بە بوکبوون

ناوه‌ڕۆك

شەوی بە زاوا بوون و بە بوکبوون

لەو شەوەدا بووک و زاوا لەوپەڕی شەکەتی و ماندوبوون دان، ئەوان جەند هەفتەیەکە لەبەر خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو ڕۆژ و شەوە هەموو هەوڵ و کۆششی خۆیان خستووەتە گەڕ. لەو دووکان بۆ ئەو دووکان لە بازاڕ گەڕاون، شتومەکی ورد و درشتیان کڕیوە، دواتر بۆ ئارایش چوون... بە کورتی بوونەتە خەمکی خەمان. لە لایەنی دروونیش تەواو شپرزە بوون، لە لایەک سۆز و خۆشەویستیان بۆ یەکتر دەجوڵێت، لە لایەکی دیکە لە ئاکامی ئەو شەوە دەترسن، چونکە پێشتر هێندە واتەوات و قسە و چیرۆکی خراپیان سەبارەت بەم شەوە بیستووە، ئارامیان لێ هەڵگیراوە. لەو شەوەدا کچ و کوڕ بۆ یەکەمین جار جووت دەبن و سێکس دەکەن.
بەڵام پێویستە بووک و زاوا هەموو ئەو شتانە بەلا بنێن و ئەو شەوە زۆر بە ئاسانی وەربگرن. خۆ هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، تەنێ ئەوە نەبێت کە بووک و زاوا بۆ یەکەم جار لە ژوورەوە دەرگەیان لەسەر خۆیان داخستووە، دەیانەوێت دوور لە چاوی خەڵک پێک بگەن، خۆشەویستیان بۆ یەک پاتە بکەنەوە. قابیلە چیی بووە؟ نە زاوا بویتە دڕندە و نە بووکیش بووەتە ئەژدیها، کەواتە دڵتەنگیی و بێزاری پێ ناوێت، ئەوەی نوێیە پێکگەیشتن و ئاوێزانە، دەست لەملان و ڕاموسانە، ئەمەش ئاواتی سەرەکیی هەردوولا بووە، بۆیە گەلێک پێویستە هەر یەک لە زاوا و بووک، دڵی یەکتر بدەنەوە، بە قسەی ناسک و جوان یەکتر بلاوێننەوە.
نەریتێکی نەفامیی گەنیو لە نێو خەڵکدا بەربڵاوە، دەبێت ئەو شەوە بووک و زاوا پەڕۆیەک لە ژێر خۆیان دابنێن و بە خوێن سووری بکەن، بەیان زوو، نیشانی کەسوکاریان بدەن، بۆ ئەوەی لە پاداوێنی کچە خاترجەم بن.
ئەم نەریتە پواوە، کاریگەرییەکی خراپی دەروونی لەسەر یادگەی بووک و زاوا جێ دەهێلێت. بێگومان ئەم ڕەفتارە قێزەونە درێژکراوەی کارە دزێوەکانی خێڵەکییە نشینەکانی مێژووە. بووک و زاوا لەبەر بینین و نەبینینی ئەو خوێنە، چێژ لەو شەوە نابیننن، چونکە ئەگەر خوانەکردە ئەو خوێنە نەدیترا، ئەوە چاوەڕێکەران، حەیا و نامووسی بووک و زاوا دەبەن و لەبەردەمی هەموو خزمان و ناسیاوان، ڕیسوایان دەکەن، لە جیاتی شەوی هەنگوینی، دەبێتە شەوی غەمگینی.
زۆر گرنگە ئەو شەوە بووک و زاوا زۆر بە نەرم و نیانی و ناسکی لەگەڵ یەکتردا مامەڵە بکەن، هیچ سەختگیریی و هەڵسوکەوتێکی نەشیا, بەرانبەر یەک نەکەن. ئەم شەوە ئاوێنەی هەموو شەوەکانی ژیانیانە، بناغەی هەموو چێژەکانی نێوانیانە، دەبێ بە ڕێککەوتن ڕەزامەندی بووک و زاوا ئەو شەوە بەڕێ بکرێت، هەتا کردەی جوتبوونەکەشیان بە هەماهەگی و خواستی هەردوولا بێت.
ئەو شەوە چەند ناوێکی هەیە: شەوی یەکەمی بووک و زاوا، شەوی بە زاوابوون، شەوی تەمەن، شەوی بونیادنان..تاد. ئەو شەوەی کە هەر لە منداڵییەوە لە خەیاڵی کچ و کوڕدا دێت و دەچێت. ئەو شەوەی بە بڕوای هێندێک کەس بە دڕک و داڵ تەندراوە، لای هێندێکیش بە گوڵ و گولزار دەورە دراوە.. بێگومان هەر چینی دووەمیش ڕاستی بۆ چوون...
ئێستا کاتئ ئەوە هاتووە پرسیارێک بکەین: کوڕگەل، کچگەل، ئەرێ هیچ کەس لە ئێوە بیری لەوە کردووەتەوە کە ئەو شەوە بۆ ژیانی داهاتووی ژن و مێردایەتی، چەندە پڕ بایەخ و گرنگە؟
ئەو شەوە دەگمەنە، کە زۆرینەی پیاوان و ژنان، یەک جار لە تەمەن ڕێکەوتی دەکەن، لە لای کەسانی وشیار بە شەوی دڵخۆشییە گەورەکە ناسراوە، بەڵام بە داخەوە، بەهۆی نەزانیی نەزانان و قسەڵۆکی نەریتپەرستان، گەلێک جار ئەو شەوە دەبێتە ناخۆشترین شەوی ژیان.
گەلێک پێویستە باوک و دایک و خوشک و برا و هاوڕێی ڕاستینە لەم باسەدا ڕۆڵی باڵا بگێڕن و کچ و کوڕەکانیان، خوشک و براکانیان، بۆ ئەو شەوە  ڕێنوێنی بکەن. دەرگەی گفتوگۆیان لەگەڵ بکەنەوە، بە شێوەیەکی جوان و شایەن تێیان بگەیەنن، دەربارەی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی ئاینی ئیسلام بۆ شەوی یەکەمی بووک و زاوایەتی، زانیاری و بەرچاوڕوونیان پێ بدەن.
هەڵەیەکی زۆر گەورەیە گەر زاوا پێی وابێت ئەو شەوە هەلێکی ڕەخساوە بۆ بەتاڵکردنەوەی شەهوەتە گڕگرتووە سێکسییەکەی، لەو شەوەدا هەموو فشارێکی جەستەیی و دەروونی بخاتە سەر بووکی یەک شەوە هیلاکی بکات.
بەهۆی چەندان گێڕانەوە و حیکایەتی جۆربەجۆر، زۆربەی هەرەزۆری بووکەکان لەو شەوەدا دەکەونە نێو ترس و بیم! ترسی ئەوان وەک هیی پیاوان نییە، پیاوان تەنێ لە بەزاوابوون دەترسن، وەلێ ترسی کچان جۆر و شێوەی زۆرن.. کچان دەترسن، چونکە بە یەکجار نێو گەڵیان دەخەنە بەردەستی زاوا، لەوەش سەرووتر، پەردەی کچێنییان تەسلیمی زاوا دەکەن، کە لای ئەوان بە هەرچیم ماددەی جیهانە ناکڕدرێ و بەراورد ناکرێت، بە هەرچی هێز و توانای خۆیان هەیە، پارێزگاریان لێ کردووە.
بەشێک لە کچان لەو شەوە دەحەپەسێن، چونکە بۆ یەکەمین چار کەسێک داوای لێ دەکات و بە کردەنی لەگەڵیدا جووت بێت و سێکسی لەگەڵدا بکات، ئەو ئەندامەی لە هەموو کەس شاردوویەتییەوە، هەتا شەرمی کردوە ناویشی بێنێت، زۆر بە ئاسانی پێشکەشی هاوسەرەکەی دەکات.
ئەو پێشتر وەک زەوییەک وابووە، کە هیچ جوتیارێک ەب نیازی جوتکردن نەهاتووەتە ناوی، ئێستەش کەسێک ەب کەیفی خۆی دەیكێڵێت. تا ئێستە بە درێژایی هەموو ئەو شەو و ڕۆژانە، پارێزگاریی لە پاکیزەیی خۆی کردووە، کەچی نها لە چەند چرکەیەکدا کەسێک بە سێنایی لەدەستی دەردێنێت... هەمو ئەو خەیاڵانە و زیاتریش، لەو شەوەدا بە مێشکی کچاندا تێپەڕ دەبن، بۆیە دەبێت زاوا هەتا بۆی دەلوێ بە شێوازێکی هێمن و ئارام مامەڵەی لە تەکدا بکات... بەڵام کچان دەبی ئەو هەقیقەتە بزانن، کە ئەوە چشتێکی خواڕسکە و هیچ ئەو نیگەرانی و خەیاڵاتانەی پێ ناوێت، پێش ئەوان دایک و داپیرە و پوورەکانیان، بەڵکو ژنانی هەموو جیهان، بەم ڕێڕەوەدا تێپەڕبوون.
لە هەموو شتیک قورستر و ناخۆشتر بۆ بووک ئەوەیە کە زاوا دوای لابردنی کچێنییەکەی، ڕاستەوخۆ هەوڵی زیاتری کردەی سێکسی لەگەڵ بدات، چونکە بووک لەو حاڵەتەدا بەهۆی ئەو بڕینەی کە بە لابردنی پەردەی کچێنی دروست دەبێت، ئازار دەبینێ و بە دووبارە و سێبارەبوونەوەی کردەکە ئازارەکە زیاتر دەبێت، ئەگەر زاوا هەر بەردەوام بێت، زێی بووک تووشی هەوکردن دەبێت.
دەبێ زاوا لەو شەوەدا بە وریایی کردەکە ئەنجام بدات، بۆ لادانی پەردەی کچێنیی بووک، نابێ توندڕەوی و هێز بەکار بێنێت، بەڵکە پێویستە بە نەرم و میهرەبانی و بە لاواندەوە و قسەی خۆش، ئەو کردەیە بکات.
بۆ گەیشتن بە بووکەخان نابێ زاوا پەلەپەل و هەڵپەهەڵپ بکات، هەتا دەلوێ و دەشێ، بە ئارامی پێی بگات. لەو چەند شەوەی یەکەم، با بووکەخان خۆی جلوبەرگ لەبەر خۆی داکەنێنێت، زاوا لەو کاتەدا چاوی تێدا زەق نەکاتەوە، نەبادا تووشی خەجاڵەت و ئیحراجی بێت. ئەگەر زاوا دەیەوێت چیژ لە ژنەکەی ببینێت، دەبێ کارەکانی بە قۆناغبەندیی و بەرەبەرەیی بەڕێوە بچن، نەک هەموویان بە پەلە یەک جار بکات، ئاشکرایە بووکەخان بەم پەلەپەلی و مشەوشییەی زاوا، ترس و لەزر دەگرێ و دەسڵەمێتەوە.
باشتر وایە سەرەتای کردەی سێکسی لە تاریکیدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی ژنەکە ئارامی ئۆخژنی وەرگرێت، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی کاتی، چونکە دواتر هەموو ئەو لەمپەرانە لە نێوانیاندا هەڵدەگیرێن و جووتبوون بەهەموو جۆرە و لقەکانیەوە، دەبێتە چشتێکی زۆر سرووشتی.
لە وەختی سەرجێیی شەوی یەکەمدا، هەرچی هەستی مرۆیی و میهرەبانی و خۆشەویستی هەیە کۆی بکەوە بۆ بووکەخانەکەت دەرببڕە... بە نەرمی دەست بۆ جلەکانی ببە و بە ناسکی ماچی بکە و دەستەگەمەی لەگەڵدا بکە، تاکوو بە تەواوی دڵنیا نەبیت کە ورووژایە، کەردەکە ئەنجام مەدە.
هەروەها تاکوو زێ (فرج)، شلاو دەردەدات و خۆی بۆ ئەو کردەیە ئامادە دەکات، نزیکی مەکەوە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کردەیە با ژنەکە لەسەر پشت بێت و قاچەکانی بفیچێنێتەوە لای خۆی، ڕانەکانی لێ بەش بکاتەوە، زاواش بەهێوری و بە هێمنی لەسەر ئەژنۆ بۆی بجێتە پێش، ئەگەر پێویستی کرد با بالیفێک لە بن ژنەکە دابنێت، بۆ ئەوە ئەندامی زاووزێی هەر دووکیان بەرانبەر یەکتر بن.
ئەگەر زێی ژنەکە تەڕ نەبوو، باش وایە کرێمی تایبەت بەم کردەیە بەکار بهێنیت، بۆ ئەوەی کاریگەریی ناوەکی نەبێت. ئەگەر دۆڵانەکەش لینجەماددەی دەردا ئەوە زۆر باشترە و چاکترە و با هیچ شتێک دەکار نەهێنێت...
بە هێمنی چووکت ببە نێو ژوورەوەی دؤڵانی، بە ڕۆمانسی ڕووخسار و سەرگۆی مەمکەکانی ماچ بکە و بگرە، تاکو ٢ تا ٣ سام چووکت دەچێتە ژوورەوە... ئەوسا ئەگەر زانیت ئەویش ئاوێزان بووە و، لەگەڵ چێژ تێکەڵ بووە و، حەز دەکات بەردەوام بیت، کردەکە تەواو بکە، دیارە هەستی چێژوەرگرتنی بووک زیاترە لە هەستی ئازاربینین. ئەگەریش بە پێچەوانە بوو، واتا: هەستت کرد ئازاری زۆرە، چووکت بێنە دەر... خۆ مەرج نییە هەر ئەو دەم خوێن بێتە  خوارەوە، لەوانەیە لە ڕێگەی گەرماو، خوێنەکە ببینیت، یان کاتێکی دیکە.
دواتر زاوا با کاتژمێر و نیوێک وازی لێ بێنێت، ئەگەر بووکە خان ڕآزی نەبوو، نێوچاوانی تێکنا و بە تووندی ڕانەکانی پێک دادا، ئەوە مانای وایە ئازاری زۆرە، باشتر وایە زاوا بۆ کاتێکی دیکە دوای بخات. هەروەها باش وایە زاوا بەینێک لە ژوورەکە بچێتە دەرەوە، جلەکانی خۆی بگۆڕێت و داواش لەو بکات کە پۆشاکی خەوتنی ئاڵوگۆڕ بکات، چونکە شەوی یەکەمیەتی، لەوانەیە خاتوون شەرم بکات لای زاوا جلەکانی بگۆڕێت و خۆی بە شێوەیەکی تر هەڵبخات، بۆیە چوونە دەرەوەی زاوا، لەم ژوورە، دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ بووک، تاکوو هەم خۆی بگۆڕێت و هەمیش بە شێوەیەکی دیکە خۆی بۆ زاوا ئامادە بکات.


سەرچاوەکان



36967 بینین