سێکس و سکپڕی

له‌لایه‌ن: - بۆردی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-02-13-23:44:00 - کۆدی بابەت: 2233
سێکس و سکپڕی

ناوه‌ڕۆك

سێکس و سکپڕی

ئەو ماوەیەی ژن لە دووگیانیدا بەڕێی دەکات، بە کاتێکی زۆر گرنگ لە قەڵەم دەدرێت، لە ڕووی کۆمەڵایەتی و خێزانی گۆڕانکارییەکی گەورە بەسەر ژندا دەهێنێت و سیفەتی دایکایەتی پێ دەبەخشێت و، بەرەو قۆناغێکی نوێی ژیان دەیبات.
لەم قۆناغەدا بە گشتی ژنان دووچاری گۆڕانکاری جەستەیی دێن، بەمەش نیگەران و خەمبار دەبن، بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە بۆ یەکەم جار دووگیان دەبن.
پێش هەموو شتێک خاتوونی بەڕێز دەبێ ئەوە بزانیت، کە تۆ تەنیا نیت، بەڵکە کەسێکی دیکەت لەگەڵە کە هاوبەش و هاوسەری گیان و ژیانتە، ڕۆڵی ئەم لەم قۆناغەدا زۆر باڵایە.
پرسیارێک لێرەوە سەرهەڵدەدات، ئایا ژیانی نێوان ژن و مێرد چ گۆڕانکارییەکی بەسەردادێت؟ گۆڕانە جەستەییەکان چین و چۆنن؟

لایەنی خێزانی

بەشێک لە کۆمەڵگە سەرەتاییەکان پێیان وابوو، کە تۆواوی پیا (الحیوان المنوی) دەبێتە خۆراکی کۆرپەلەی سک. ئەگەرچی ئەم جۆرە بۆچوونە لە ژێر تیشکی زانست پووچاوەتەوە، بەڵام چەندان بۆچوونی دیکەی سەیر و سەمەرە ئەمڕۆ لە نێوان ژن و مێرد دەبیسترێن، بە نموونە دەڵێن: چووک (زەکەر)، لە کاتی چوونە ژوورەوەی دۆڵانی ژن، زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت، یان ئەو پەرداوەی کە کۆرپەلەکەی پێ داپۆشراوە بەهۆی چووکەوە کون دەبێت. یان بیرکردنەوەیەکی دیکە هەیە پێی وایە، سێکسکردن لە کاتی دووگیانی دەبێتە هۆی لەبارچوون، یان منداڵەکە بەهۆی تۆواوی پیاو دەموچاو و شێوەی دەشێوێت.
لەوانەش سەیرتر هێشتا بەشێک لە خەڵکی پێیان وایە کۆرپەکە چووکی پیاو دەبینێت! بەهۆی ئەم جۆرە بۆچوون و قسە و بێبنەمایانە گەلێک جار گرێی دەروونی سێکسی، لە نێوان ژن و مێرد دروست بووە. ژن لەبەر دووگیانیبوونی پشت لە پیاوەکەی دەکات و هەروەک ئەویە هیچ پێوەندییەکی جنسیی لە نێوانیان نەبووبێت...
بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە، ئەو ماوەیە بۆ ژنان بآشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی جەستە و ئارەزووەکانی خۆیان بناسن، زۆر لە ژنان باسی ئەوە دەکەن: کە بۆ یەکەم جار چێژی لووتکەیان بینیوە لە ماوەی سکپڕیدا بووە.


سەرچاوەکان



7995 بینین