ئەو ڕووەکەی مرۆڤ دەکوژێت و لە ماڵەکاندا هەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-01:45:00 - کۆدی بابەت: 2239
ئەو ڕووەکەی مرۆڤ دەکوژێت و لە ماڵەکاندا هەیە

ناوه‌ڕۆك

ئەو ڕووەکە لە هەموو ماڵێک هەیە و بە دوو خولەک منداڵەکانیان دەکوژێت

جۆرە ڕووەکێک لەو ماڵانەی کە گرنگی بە چاندنی گوڵ و گیا و ڕووەک دەدەن، بە فراوانی بڵاو بووەتەوە، بێ ئاگان لەوەی ئەو ڕووەکە ژەهراوییە ئەگەر گەڵای ڕووەکەکە منداڵ بیخاتە دەمییەوە، بە دوو خولەک منداڵەکە دەکوژێ و کەسانی بەتەمەن و گەورەش بە ١٥ خولەک دەکوژێت.
دایکی منداڵێک کە بەهۆی خواردنی گەڵای ئەو ڕووەکەوە، بەپەلە منداڵەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانە دەڵێ، منداڵەکەمم لەدەست دا، ئەو چەند پارچەیەک لە گەڵای ئەو ڕووەکەی خوارد کە لە نێو ماڵدا بۆ جوانی دامان نابوو. دواتر ڕاستەوخۆ پشووی نەنگ بوو و سوورهەڵگەڕا، ئێمەش بە پەلە گەیاندمان بە نەخۆشخانە، بەڵام تا گەیاندمان بۆ نەخۆشخانە ئەو گیانی لەدەست دا، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە گەڵای ئەو ڕووەکە زۆر ژەهراوی و مەترسیدارە. ئەو ڕووەکە ناوە زانستییەکەی (دیفن باغی)یە، لە زۆربەی ماڵەکان لە نێو مەرکانە دادەنرێ و بەردەوام ئاو دەدرێ و بەخێو دەکرێ، تا گەڵاکانی گەورە دەبن و دواتریش ئەگەر منداڵەکانیان لەو گەڵایە بخوات، ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات، بۆیە ئەوانەی ئەم ڕووەکە لە ماڵەکانیان هەیە، بە دەستی خۆیان ڕووەکێک دەروێنن بۆ لەناوبردنی ژیانی منداڵەکانیان.
پزیشکان ڕێنوێنی خانمان دەکەن، کە ئەگەر ئەم جۆرە ڕووەکە دادەنێن، پێویستە لە شوێنی بەرزی دابنێن، کە هەرگیز منداڵەکانتان دەستی پێ نەگات، بەردەوامیش چاودێری منداڵەکانیان بن و بە ئارەزووی خۆیان ڕووەک و ئەو شتانەی لە بەردەستیاندایە نەیخۆن، چونکە مەترسیدار و زیانبەخشن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو ڕووەکە زیانبەخش و ژەهراوییە لە ماوەی دوو خولەک کۆتایی بە ژیانی منداڵان دەهێنێت و  لە ماوەی ١٥ خولەک کەسانی گەورە و بەتەمەن دەکوژێت.
ئەگەر دەستتان بە گەڵای ئەو گوڵە ببێ و بیدەن لە چاوتان، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەیەکی کەمدا چاوتان کوێر ببێ و هەتا هەتایە ڕۆشنایی نەبینن، بۆیە پێویستە تەواو وریا بن و ئەو جۆرە ڕووەکە لە ماڵەکانتان دوور بخەنەوە.


سەرچاوەکان



1211 بینین